سامانی مرۆیی‌و نەتەوەییمان لەبەردەم هەڕاجی نێونەتەوەییدایه‌

دیارە دوای 23ساڵ لە ئەزمونی حوکمڕانی نە دەسەڵاتدار ڕێز لە میللەت و خاکەکەمانی گرتووە و نە میللەتیش دەسەڵاتداران تەواو دەناسن، ئەم  نیشتمانە نیشتمانێکی کشتوکاڵیە و هەر لەسەرەتای هاتنی حیزبی بەعسەوە توانی بەباشی پێگەی کشتوکاڵی ووڵات هەڵسەنگێنن و هەنگاوی چاکسازیان لە بواری کشتوکاڵدا هەڵگرت لە چوارچێوەی پرۆژەیەکی دیاریکراوە ،وە توانی زۆربەی زەویە کشتوکاڵیەکان ببوژێنێتەوە بە گەواهی جووتیارانی ئەو کاتە ، هەرچەندە کەمتر گرنگیان دا بە ناوچە کوردستانیەکان ، لەگەڵ ئەوەشدا کارگەی تووتن و شەکر لە سلێمانی و کارگەی لە قتونان لە دهۆک وسێ سایلۆ دامەزرا لەهەر سێ پارێزگاکە دا. هەروەها لەڕووی پیشەسازیەوە توانیان کارگەی چیمەنتۆی کارگەی چنین و ڕستن بکاتەوە، بەڵام  ئێستا دوای چارەکە سەدەیەک ئەزموونی ئەم دەسەڵاتە نەگەشتووەتە ئەو هەنگاوەی کە ئەم وڵاتە نیو سەدە پێش ئێستا ناوێتی. وە لەڕووی توانای سەربازیەوە دوای هاتنی داعش دەرکەوت کە گەنجانی ئێمە بەکەڵکی ئەوە دێن کە سوپایەکی ژمارە یەکی لەسەر ئاستی جیهان لێ دروست بکرێت، چونکە تەواوی وڵاتانی هاوپەیمانی ئەمریکا چانسی خۆیان لەگەڵ ڕێکخراوی قاعیدە و داعش دا تاقی کردوەتەوە و شکستیان هێنا بەبەرچاوی هەموو دنیاوە. کەواتە ئەم سامانە مرۆییە نەتەوەیە هەروەک سامانەکانی تر با نەخرێتە نێو هەڕاجی نێو نەتەوەییەوە. هەڕاجکردن کاتێک دەست پێدەکات کە هەر خاوەن هێزێک کار بۆ ئەجیندای دەوڵەتانی دراوسێ بکات و بە خوێن و گیان و ماڵ پارێزگاری لە سنووری دراوسێ بکات. هەروەها هەڕاجکردنی ناوخۆیی وەک ڕۆحی پاوانخوازی چەندگروپێکی سەر بە دەسڵات گەیشتوەتە ئاستێک کە زۆربەی خەڵکی ئەم کوردستانە دەوڵەمەندە، تەنها هەڵپەی دابین کردنی بژێوییەتی و سەروەت و سامانیش لای ئەوان مۆڵی خواردووە، بەڵگەی ئەمەش لەسەدا نەوەدی مووچەخۆران بە دواکەوتنی دوو مانگی مووچە کاریگەری بەرچاو لەسەر ژیانیان دەرکەوت.لەگەڵ ئەم هەموو نەهامەتیەش دا چەند ساڵە هاوڵاتیان چاوەڕێی هەلێکن بۆ بنبڕکردنی بەتاڵان بردنی زێڕی ڕەش و ئاودیوکردنی بۆ ئەودیوی سنوورەکانی کوردستان، بەڵام گەیاندیانە ئاستێک کە چەتە جیهانیەکانی نەوت جارێکی تر بە پلانێکی جەرگ بڕەوە گەڕانەوە بۆ ئەوەی بەشێوەیەکی فەرمی بەتێ‌ڵانی ببەن کە بە بڕبڕەی داهاتی وڵاتەکەمان دادەنرێت. من تێناگەم لەم ووڵاتی پڕسەرکردەدا ئەگەر بە پێوەری مووچەی خانەنشینی بێت ، دەستەیەک نەبوو تۆزێک لە چوارچێوەی حیزبایەتی بێنە دەرەوە و ساتێک بۆ نیشتمانەکەیان خۆ بڕەنجێنن یان بەردەوام لە نێو تۆڕ و داوی ووڵاتانی دراوسێ دا بەگژیەکدا دەچن.
     
مامۆستا لەزانکۆی سلێمانی
لە ئاوێنەوە وەرگیراوە