شوێنەوارەکانی پاشەكشێی نرخی نەوت ‌

جگە لەنەوت هیچ كاڵایەكی تر نییە ئاسەواری لەسەر هەردوو بازاڕی ناخۆیی‌و دەرەكییەدا هەبێت، كە وەك خوێن بەدەمارەكانی ئابووریی جیهانیدا دەچێت، لەبەرئەوە گۆڕانی نرخی نەوت بەهەڵبەزو دابەزینییەوە، ئاسەواری هەمەجۆرەی لێدەكەوێتەوە، پاشەكشێی نرخی نەوت لەهەمان كاتدا ئاسەواری ئەرێنی‌و نەرێنی هەیە، بەهەمان شێوەی لەهەڵكشانی نرخیشیدا هەمان ئاسەواری هەیە، بەڵام وێنەكە هەڵگێڕاو دەبێت.
دیارترین ئاسەواری ئەرێنی پاشەكشێی نرخی نەوت، هەواڵێكی خۆشە بۆ دەوڵەتانی هاوردەی نەوت، كە سوود لەو داشكانی نرخە وەردەگرن‌و ئەو مادە گرنگە بەتیچوونێكی كەمتر هاوردە دەكەن، كاتێك نرخی نەوت پاشەكشێ دەكات، تێچوونی كەرتی بزنس كەم دەكات، بەدوایدا بۆ بەكاربەرانیش نرخە دێتە خوارەوە، ئەوەش زیادبوونی خواستی بەكاربردنی لێدەكەوێتەوە، زیاد لەوەش دابەزینی ئاستی تێچوونی بەرهەمهێنان، هانی وەبەرهێنەران دەدات تا وەبەرهێنانی زیاتر بكەن، ئەمەش بەڕۆڵی خۆی ئاستی گەشەی ئابووریی بەرزدەكاتەوە، لەبەرئەوە هەندێك لەچاودێران لەو بڕوایەدان كە پاشەكشێی نرخەكانی نەوت یارمەتیدەری دەوڵەتانی هاوردەی نەوتە بۆ بەرزكردنەوەی ئاستی گەشەی ئابوورییان.
پاشەكشێی تێكڕای هەڵئاوسان
لەبەرامبەر ئەوەدا، پاشەكشێی نرخی نەوت ئاسەواری مەترسیدار لەسەر دەوڵەتانی هەناردەی نەوت دروست دەكات، چ ئەو دەوڵەتانە ئەندامی رێكخراوی ئۆپیك بن یان لەدەرەوەی ئەو رێكخراوەبن، بێگومان توندی ئاسەوارەكانی ئەو پاشەكشێیە لەسەر دەوڵەتانی بەرهەمهێنی نەوت جیاواز دەبێت، بۆ نمونە، بۆ دەوڵەتانی وەك روسیاو فەنزوێلاو ئێران ئاسەواری نەرێنی توندی دەبێت، چونكە ئاسەوارەكە تەنیا كاریگەریی لەسەر پاشەكشێكردن تێكڕای گەشەی ئابوورییان ناكات، بەڵكو بەهای دراوی ئەو دەوڵەتانەش بەپاشەكشێی نرخی نەوت دادەبەزێت، بەتایبەتی بۆ ئەو دەوڵەتانەی كە یەدەكی پێویستیان نییە، كە بتوانن لێوەی دەستوەردەنە بازاڕی نەختی بیانیی وڵاتەكەیان تا بەرگری لەبەهای دراوەكەیان بكەن، بۆ رووبەڕووبوونەوەی بەرزی خواست لەسەر دراوی بیانی ئەو بازاڕی نەختەی وڵاتەكەیان.
لەلایەكی ترەوە، هەندێك دەوڵەتی هەناردەكاری نەوتی هەن، توانیوایانە یەدەكێكی دارایی پێویست پێكبهێنن، بتوانن لێوەی بۆ ماوەیەكی باش لەگەڵ پاشەكشێی نرخی نەوتدا خۆیان بگونجێنن، ئەمەش رەنگە بە هۆكاری هەڵنەچوون ئەو دەوڵەتانە دابنرێت، یان پەلەیان لەگرتنەبەری رێوشوێنی توند نەكرد، بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەو گوشارانەی بازاڕی نەوت دروستی كردووە، بەڵام ئەگەرهاتوو نرخی نەوت بەو شێوەیەی ئیستا بەردەوامی هەبوو، ئەوا ئەو یەدەكەی لەساڵان خۆشیدا كەڵەكەیان كردووە رووبەڕووی مەترسی داخوران دەبێتەوە، چونكە نرخی نزمی نەوت لەگەڵ پێداویستیی خەرجی گشتیی ئەم دەوڵەتە نەوتییانەدا نایەتەوە، كورتهینانی بودجەی گشتیی سیمای دیاری بودجەی گشتیی ساڵانی داهاتووی دەوڵەتانی بەرهەمهێنی نەوت دەبێت، ئەگەرهاتوو نرخی نەوت لەپاشەكشێكردن بەردەوام بوو.
لەلایەكی تریشەوە، پاشەكشێی نرخی نەوت لەم ماوەیەی ئێستادا مەترسی تایبەتمەندی هەیە، بەحوكمی ئەوەی دەوڵەتانی پیشەسازی بەدەست كێشەی پاشەكشێی تێكڕای هەڵئاوسان بۆ ئاستی زۆر نزم دەناڵێنن، بەمانای ئەوەی پاشەكشێی نرخی نەوت توندی داچوونی ئەو نرخەی (الانكماش السعری) چەند ئابوورییەكی جیهان بەدەستییەوە دەناڵێنێت، قوڵتردەكاتەوە، لەپێشەنگی ئەو دەوڵەتانە، ئەوروپاو ژاپۆن دێت. وەك زانراوە، بانكە ناوەندییەكانی ئەو دەوڵەتانە هەنگاویان بەرەو راگرتنی تێكڕایەكی نزمی هەڵئاوسان ناوە، كاتێك نرخی گرنگترین مەدخەلات لەجیهان كە نەوتە پاشەكشێ دەكات، هەواڵێكی زۆر ناخۆش بەبانكە ناوەندییەكان دەدات، چونكە پاشەكشێی نرخی نەوت گوشار لەسەر هەڵئاوسان دروست دەكات تا بەشێوەیەكی فراوانتر پاشەكشێ بكات، ئەمەش ئەركی بانكە ناوەندییەكان لەهەنگاوەكانیان بۆ گەیشتن بەتێكڕایەكی هەڵئاوسانی بەرنامە بۆ داڕێژراو قورستر دەكات.
زیاتر بوونی قورسایی قەرزەكان
رەنگە گریمانەی بەهێزبوونی گەشەی ئابووری كە هاوكاتی پاشەكشێ كردنی نرخی نەوت لەڕووی تیۆرییەوە دروست بێت، ئەگەرهاتوو باس لەهەلومەرجی ئاسایی ئابووری بكەین، بەڵام لەسایەی هەلومەرجی داچوونی نرخ لەجیهان، ئەوا ئەو پاشەكشێی نرخەی دەرئەنجامی پاشەكشێی نرخی نەوت دروست بووە، گەشەی خواست لەگەڵ خۆیدا ناهێنێت، بەڵكو بەپێچەوانەوە، رەنگە خواست جێگیر بكات لەو حاڵەی كەتێیدایە، ئەمەش بەپشت بەستن بەو گریمانەی كە بەكاربەران لەسایەی پاشەكشێی نرخەكاندا، زۆرجار قەبارەی خەرجییەكانیان كەمدەكەنەوە، چونكە پێشبینی دەكەن لەئایندەدا نرخەكان بەشێوەیەكی گەورەتر لەئێستا پاشەكشێ بكات، هەروەها وەبەرهێنەرانیش لەسایەی ئەم هەلومەرجەدا وەبەرهێنان ناكەن، چونكە