یه‌کێک له پاڵنه‌ره به‌هێزه‌کانی وڵاتانی رۆژئاوا بۆ ده‌ستوه‌ردان له کاروباری وڵاتانی رۆژهه‌ڵات له چه‌ند ده‌یه‌ی دوایدا که گرنگترینیان جه‌نگی که‌نداوی فارسی یه‌که‌م، که هاوپه‌یمانی زیاتر له 34 وڵات بون به سه‌رکردایه‌تی ئه‌مەریکا بۆ وه‌ده‌رخستنی سوپای عیراق له کۆیت کردیان پاڵنه‌ری ئابوری و یان تایبه‌ت تر پاڵنه‌ری وزه و نه‌وت بو.
نه‌وت خوێنی شاده‌ماری ئابوری وڵاتانی پیشه‌سازی و پێشکه‌وتوی رۆژئاوایه، هه‌ر هه‌ڕه‌شه‌یه‌ک له‌سه‌ر سه‌رچاوه‌کانی نه‌وت و هێڵه‌کانی گواستنه‌وه‌ی راسته‌وخۆ کاریگه‌ری نه‌رێنی له‌سه‌ر ئابوری وڵاتانی رۆژئاوا و ئاستی گه‌شه‌ی ئابوریان داده‌نێت. کاتێک ئابورییه‌کی گه‌شه‌سه‌ندو گرنگترین پێوه‌ره بۆ سه‌رکه‌وتنی حکومه‌ته‌کان، ئه‌وا به‌ده‌ستهێنانی خوێن بۆ به‌زیندو هێشتنه‌وه‌ی لاشه‌ی ئابوری رۆژئاوا په‌یوه‌سته به مان و نه‌مانه‌وه. وڵاتانی رۆژئاوا هێزی سه‌ربازی و ئابوری و دیپلۆماسی خۆیان به‌کارده‌هێنن بۆ گه‌ره‌نتی کردنی به‌ده‌ستهێنانی نه‌وت به نرخێکی هه‌رزان و به‌رده‌وام. هه‌ندێک له سیاسی و پیاوانی ده‌وڵه‌تی وڵاتانی وه‌ک به‌ریتانیا و ئه‌مەریکا له نه‌وت وه‌ک ئاژه‌ڵه کێویه‌ک ده‌ڕوانن ئه‌و که‌سه‌ی راوی کرد یان ده‌سته‌مۆی کرد، ئه‌وا بۆ خۆی ده‌بێت وه به هه‌مان شێوه له وڵاتانی نه‌وتی که‌نداوی عه‌ره‌ب و وڵاتانی تر ده‌ڕوانن که هه‌وڵی کۆنترۆڵکردن و ده‌سته‌مۆ کردنی ده‌ده‌ن له رێگای حکومه‌ت و ده‌سه‌ڵاتدارانیه‌وه.
له کاتی گرانی نرخی نه‌وت له بازاڕه‌کانی جیهاندا به رێژه‌یه‌ک که مه‌ترسی مامناوه‌ند یان درێژخایه‌ن دروست بکات بۆ سه‌ر ئابوری ئه‌و وڵاتانه، ئه‌وا ستراتیژیه‌تی به‌ده‌ستهێنانی وزه‌ی ئه‌و وڵاتانه ده‌بێته ئه‌جێندای له پێشی حکومه‌ته‌کانیان و چاوپۆشی کردن له پێشێلکردنی مافی مرۆڤ و بێ ره‌وشتی له سیاسه‌تدا زیاتر تۆخ ئه‌بێته‌وه. سه‌دای ده‌نگده‌رێکی به‌ریتانی یان ئه‌مەریکی که ده‌یه‌وێت چه‌ند پاوه‌نێک یان دۆلارێک پاشه‌که‌وت بکات له ئه‌نجامی هه‌رزانی نرخی نه‌وت زۆر به‌رزتر و بیستراو تره له مافی ئاواره‌یه‌کی کۆبانی و شه‌نگال و برسیه‌کی سۆماڵی و نه‌خۆشیکی ئیبۆلا له لایبیریا.
له کاتێکدا نرخی نه‌وت دابه‌زیوه بۆ خوار 60 دۆلار بۆ به‌رمیلێک که زیاتر له رێژه‌ی %50 له‌چاو پارساڵ هه‌مان کات. ئه‌م نرخه نزمه‌ی نه‌وت چه‌ندین ئامانج بۆ ئه‌مەریکا و رۆژئاوا و هاوپه‌یمانه‌کانی له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌پێکێت.
1. له‌ناوبردنی و فشارخستنه سه‌ر ئابوری روسیا که به مه‌رجه‌کانی ئه‌مەریکا و ئه‌وروپا سه‌باره‌ت به ئۆکرانیا و سوریا رازی بێت وه هه‌روه‌ها دانانی سنورێک بۆ ڤلادیمێر پۆتین سه‌رۆکی روسیا که له ئه‌وروپا به هیتله‌ر ده‌شوبهێنرێت.
2. کارتێکی کاریگه‌ری ئه‌مەریکا و وڵاتانی که‌نداوه به تایبه‌تی سعودیه بۆ داته‌پاندنی زیاتری ئابوری ئێران له‌و رێگایه‌شه‌وه که‌مکردنه‌وه‌ی هاوکاری سه‌ربازی و مادی ئێران بۆ رژێمی ئه‌سه‌د له سوریا. ستراتیژی جه‌نگی نه‌وتی سعودی به‌رامبه‌ر به ئێران له پاش سه‌رکه‌وتو نه‌بونی پلانه‌کانی تریان که خۆی له به‌هێزکردنی گروپه ئیسلامیه توندڕه‌وه‌کانی وه‌ک نه‌سره و داعیش له سوریا له دژی حوکمڕانی به‌شار ئه‌سه‌د و گروپی دژه حوسیه‌کانی یه‌مه‌ن و گروپی سونه‌کانی لوبنان به‌رامبه‌ر به حیزب الله و عه‌شایه‌ر و هه‌ندێک له حیزبه سیاسیه عه‌ره‌به سونیه عێراقیه‌کان به‌رامبه‌ر به حکومه‌ته‌که‌ی مالیکی.
3. په‌ره‌دان به گه‌شه‌ی ئابوری ئه‌مەریکا و ئه‌وروپا که له ساڵی 2008 وه توشی قه‌یران بوه و چه‌ند وڵاتێکیان له لێواری (ئیفلاسی) دابون به‌تایبه‌تی وڵاتانی زۆنی یۆرۆ.
4. له‌ڕێگای خستنه بازاڕی کاڵای هه‌رزان که له ئه‌نجامی دابه‌زینی نرخی نه‌وت به‌ده‌ست دێت گورز له ئابوری چینی ده‌درێت.
5. هه‌وڵێکی تره بۆ رازیکردنی ئیسرائیل له‌لایه‌ن ئه‌مەریکاوه بۆ په‌یڕه‌وکردنی سیاسه‌ت و ستراتیژی شه‌ڕی سارد بۆ له‌باربردنی به‌رنامه ئه‌تۆمیه‌که‌ی ئێران.
جۆن مه‌کین ئه‌ندامی لیژنه‌ی په‌یوه‌ندیه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی سیناتی ئه‌مەریکا وتی پێویسته سوپاسی سعودیه بکه‌ین به زیاترکردنی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت. نرخی نه‌وتی ئه‌وه‌نده دابه‌زاند که کاریگه‌ری زۆر خراپی کردوه‌ته سه‌ر ئابوری روسیا. دابه‌زینی نرخی نه‌وت بوه هۆکاری دابه‌زاندنی نرخی روبڵی روسی که له‌سه‌ره‌تای ساڵی 2014 وه تا ئێست