جەنگی دەرونی لەسەر ئاستی سیاسی و سەربازی
بەکارهێنانی پلانی دیاری کراوە ،بۆ هێرشکردنە سەر دەرونی بەرامبەر ،پێویستە لەپێش هەموو شتێکەوە کاربکرێتە سەر هەلوێست و سۆزو رەوشتی کۆمەلانی دوژمن ،هەندێ جار بێلایەن و دۆستانیش ،بەشێوەیەک ئامانجەکان بێنێتەدی .
هەربۆیە لە هۆکارە کاریگەرە بەکارهاتووەکانە ،لەلایەن ئەوکەسانەی کەلەبواری رامیاری وسەربازیدا کاردەکەن ،بۆبەئەنجام گەیاندنی پرسە سیاسی و سەربازییەکان ،بەرامبەر دۆست ودوژمن لە ناوخۆو دەرەوەدا ، لەکاتی ئاشتی و شەردا .
لە رابردوودا بروا وابوو کە هێزودەسەلات و ئامرازو کەلوپەلی هێرش بردنی بەتوانا و بەهێز کاریگەری زۆرترە، چونکە هێرش کردنە سەرجەستەوە برینار کردن و کوشتن و لەناو بردن و قەلاچۆکردنی بەرامبەر ،نیشانەی سرینەوەی دوژمن بوو . بەلام دواتر هەنگاو بە هەنگاو رون بۆوەو دەرکەوت کە جۆرێکی تر لەهێرش بردن هەیە ،بەدەر لەبەکارهێنانی توندو تیژی کە ترسناکترو کاریگەرترە لەجەنگی سەربازی ،بەشێوەیەک راستەوخۆ هێرش دەکرێتە سەر وورەو ویژدانی بەرامبەر ،
زۆر کات کەسو گروپی ئامانجکراو بە جۆرێک سەری لێدەشێوێت و توشی پەشۆکان و دوو دڵی دەبێت ،کە درک بە ئامانجی دوژمن نەکات،وەدەرفەتێکی بۆ نەمێنێت بۆ پلان دانان و بەرگری کردن و پاسەوانی کردنی دەرونی خۆی .چونکە بەگشتی کاردەکاتە سەرهەست و بریارو تواناو ئیرادەو رۆحی ،تادەگاتە ئەو بریارەی کە لە ناخەوە هەست بەروخان دەکات .
گەر بە ووردی سەرنج بدەین بە ئاشکرا دیارە کەلەئێستادا گشت لایەنە ئۆپۆزسیۆنەکان لە رۆژهەلاتی ناوەراست و ووڵاتانی دراوسێ وبەکوردستانی خۆشمانەوە ،زۆر دور کەوتونەتەوە لە بەکار هێنانی سەربازو شەر و چەک ، تەنها لەروی راگەیاندن و دەنگی شەقام و خۆپیشان دان و واتەوات و دەرخستنی خالی لاوازی دەسەلاتەوە روبەرو دەبنەوە و دەجەنگن . چونکە بۆ هەموان ئاشکرایە کە جەنگی دەرونی هاوکارییەکی گەورەیە بۆ لایەنی هێرش بەر لە روی ئابوری ومادی یەوە
لەبەرئەوەی هێرشی سەربازی بەتەنیا ناتوانێت ئامانچ بپێکێ و هەندێ جار دەشێت هەلەو کەموکورتیشی لێ بکەوێتەوە ،بۆیە ناتوانین بڵێین چەک هەموو شتێکە لەجەنگ دا ،(چەک پێویستی بەدەستێکە بەکاری بهێنێت و، دەستیش پێویستی بەئیرادە هەیە بیجوڵێنێتەوە ، ئیرادەش پێویستی بە ئیمان هەیە پاڵی پێوەبنێت ) کەواتە دەگەینە ئەو بریارەی کە شەری گشتی ناتوانرێت بکرێت ، هاوتا بە هێرش کردنە سەر دەرون و جەستە نەبێت لەیەک کات دا .
جەنگی دەرونی بە درێژای مێژو بەپێی هەلو مەرج و قۆناغەکان بەکار هاتووە چەندان نمونەی دیار و ئاشکرا ئاماژە بەوە دەکەن ،کە بە شێوەیەکی سەرەکی و کاریگەر پشتیان پێ بەستووە بۆ روخاندنی ورەی بەرامبەر ، بۆ نمونە
(جەنەرال رۆمل ناسراو بە رێوی بیابان ) کەتێک لە وولاتی مەغریب رێی لێ هەلەبوو کەوتە ناو سوپای بەریتانی یەوە ، ئەمیش تەنها یەک پاسەوانی لەگەل بوو، هیچ خۆی تێک نەیا ،راستەوخۆ داوای کرد سەرۆکو بەرپرسی ئەو سوپا و سەربازگەیە ببینێت . کاتێک بینی ووتی من هاتوم ئاگادارتان بکەم چواردەورتان گیراوە رزگار بونیشتان ئاسان نیە بۆیا بیرێک لەخۆتان بکەنەوە ، ئینجا رۆیشت ، بەلام پێش رۆیشتن نامەیەکی بە نهێنی لەسەر مێزەکە بەجێ هێشت بو بۆیان ، تێیدا نوسی بوی ،من جەنەرال رۆمل بوم بەلام ئێوە نەتان توانی بم ناسنەوە ،دوای کاتێک نامەکەیان بینی توشی شۆکێکی گەورە بون بۆیە سەرۆکی ئەو سەربازگەیە لەوێدا خۆی کوشت کاتێک زانی جەنەرال رۆملی بەو ئاسانی یە لەدەست چووە .
ئەو هۆکارانەی لە کۆن دا بەکار هاتووە بۆجەنگی دەرونی لەسەر ئاستی سەربازی
١- هەڵخەڵەتاندنی دوژمن بەهۆی فێل کردنەوە، هێزەکانی خۆیان بەلاواز پشان داوە لەلای دوژمن و خۆیان وا دەرخستووە کەبەنیازی هێرش بردن نین و هێزەکانیان زۆر دورن لەبەرەی جەنگەوە، بەلام لەراستی دا ئامادەباشی هێرش بردن و بە پێچەوانەوە هێزەکان لە لێواری شەردا بون ،بەمە دوژمنیان بەرەو هەلدێر بردووە .
٢- بەدەرخستنی دلەراوکێ و واتەوات و بەکارهێنانی هۆکاری سەرنج راکێش ، بەهۆی قسەو ریکلامەوە
٣- بوختانیان بۆ دوژمن دروست کردووە و ئەو چیرۆکەشیان لەکەدار کردووە کە دوژمن لە پێناوی دا شەر دەکات .
٤- پارچە پارچە کردنی بیرورای سەرکەوتنی دوژمن و ، بلاو کردنەوەی دەنگو باسی دۆرانی دوژمن لەبەرەکانی شەردا .
٥- دروست کردنی هێزێکی تایبەت بۆ