تا ئەو ڕۆژەی لە شاری سلێمانی پەیمانگای هونەرە جوانەکان کرایەوە( بەرێوەبەرێتی چالاکی قوتابخانەکان ) گەورەترین کاریگەری هەبو لەسەر ڕەوتی هونەر و ڕۆشنبیری ئەو شارە و سەرجەمی ڤیستیڤاڵەکان و چالاکیە هونەریەکانی شانۆ و گۆرانی و میوزیک و پێشانگای شێوەکاری لەسەر دەستی هونەرمەندان و مامۆستایانی ناوداری ئەو بەڕیوەبەریەتیە سەری هەڵداو هەر لەو ساڵانەدا توانییان دەرگای پەیوەند لەگەڵ زۆرینەی شارەکانی عێراقدا بکەنەوە لەبەغدا وموسڵ و کەرکو ک و لەڤیستیڤاڵەکانیشدا زۆرینەی کات خەڵاتی یەکەمیان پی دەبەخشرا جگە لە بزوتنەوە و پەرەپێدان بە و چالاکیانە زۆرینەی هونەرمەند لاوەکان کە ئەمڕۆ ناوێکی دیارن لە نێو هونەری کوردیدا لەسەر دەستی مامۆستایان و هونەرمەندانی ئەو بەڕیوەبەریتی پەروەردەی هونەری دەکران بە کردنەوەی خولی هاوینە و بەشداری پێکردنیان لە نێو کارە هونەریەکاندا.. ئەمە ئەو ڕاستیەمان بۆ دەسەلمێنێت کە هونەر گەر توانا وداهێنانی هەبو دەتوانێت لە زەمینەیەکی زۆر بچوکدا دەنگدانەوەیەکی گەورەی هەبێت ،، وەلی دوای کردنەوەی پەیمانگا ئیدی ڕەوتی هونەری بە جۆرێکی تر لەو شارەدا پەرەی سەند و پەیمانگا بە سنوریکی گەورەتر و جیاواز تر بەریوەبەرێتی چالاکی قوتانبخانەکانی بەجێ هێشت ولەو سنورە پەڕیەوە بە ئومێدی ئەوەی دەرگایەکی فراوانتر بە ڕوی گەنجان و هونەرمەنداندا بکریتەوە .. بەڵێ پەیمانگای هونەرە جوانەکان بوە سومبولی هونەر و ژمارەیەکی زۆر لە قوتابیانی هونەر ی پێ دەگەیاند و ئەوانیش پیشمەگە ئاسا کاریگەری بەردەوام و دیاریان لە سەرجەمی بوارە هونەریەکاندا هەبو هەتا بەجۆریک بەشیک لە هونەری ئەو کاتە بوە هونەری بەرگری و بەرزکردنەوەی دروشمی نیشتمانی لەریگەی هونەرەوە …
ساڵانە ئەم پەیمانگایە بەوەو پیشەوە دەچو تا ئەوکاتەی لەساییەی راپەڕینەوە لە زۆرینەی شارەکانی تری کوردستاندا پەیمانگا کرایەوەو جارێکی تر ئومیدیکی تری بەخشیە هونەرمەندان و بوە ما یەیی خۆش بەختی هونەرمەندا ن کەچی لەگەل ئەم هەمو گڕو تینەدا خەمەکەی ئێمە ئەمڕۆ لەسەر خانمانی دەرچوی ئەو بوارەیە هەڵبەت من لێرە زیاتر مەبەستم بواری( شانۆ) یە.. هەر لەسەرەتای هەشتاکانەوە تا ئەمڕۆ کە ساڵانە لە و پەیمانگایە دەردەچن نەک هەر نەیان توانی وەک نوسەر و دەرهێنەرێکی خەم خۆر ببنە ناوێکی درەوشاوە بەڵکو چەنده ساڵە خانمان دەردەچن و بەڵام تا ئیستا کچانی دەرهێنەر و کچانی نوسەر و کچانی تەکنیک کار نەیان توانی لە( ٢-٣) ناو زیاتر بێنە ناو بوارەکەوەو خەمی هونەری شانۆ بکەنە خەمی هەمیشەییان و چەندەها جاریش لەنێو لێداوان و ڕای گشتیێ گلەیی و گازندەیەکی زۆر لەو بوارە هونەریەدا دەکەن کا ناتوانن وەک پێویست کارەکانیان ئەنجام بدەن خەمی گەورەیان نەکردنەوەی دەرگای گەورەیە بەڕویاندا نەک خەمی ئەوەیان بێت کە هەڵگری بڕوانامەیەکن بۆ بەرزکردنەوەی دەنگی حەقیان و لەڕێگەی شانۆوە خۆیان بتوانن ئەوەی دەیانەوێت بیگەیەنن .. خەمی ئەوەی لەژیر ڕەحمەتی دەرهینەرە کاندا زۆرترین ڕۆڵ و جوانترین ڕۆڵیان پێ ببەخشرێت !! ئائەمەیە خەمی بێ خەمی ئێمە کە چەندەهاو چەندەها مان پەروەردە کرد تا قۆڵی لێ هەڵماڵن و ترس و شەرمی هونەری وەلا بنێن و بە دەنگی بەرز بە هێزی خۆیان لە نێو پانتایی ئەو بوارەدا شوێنێک بۆ خۆیان بگرن و بەری نەدەن وهەردەم دەنگی حەق بن نەک لەسەرەتای هەمو ساڵێکدا کە دەرگای پەیمانگاکان دەکرێنەوە و کێ بەرکییەکی زۆر لەنیوان خانماندا هەیە بە ئومیدی ئەوەی دواجار دەبنە مامۆستای هونەر و لە قوتانبخانەیەکدا دادەمەزرێن و بۆ ژیانی خێزانی ماڵ ومێرد زۆر بایەخی هەیە هەمو ئەم کورسیانە جێگەی ئەو دڵ و خولیا وئارەزوانە دەگرێت کە ڕێگەیان نادرێت یان بواریان بۆ ناڕەخسیت لەو پەیمانگایانە وەربگیرێن وپەیامی خۆیان بگەیەنن .