دوای ده‌رهێنان وبهبازاركردنی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان وه‌ك مافیكی سروشتی ویاسایی حكومه‌تی هه‌ریمی كوردستان، ئیدی نه‌وت بووه گرێ كوێره گه‌وره‌كه‌ی نێوان هه‌رێمی كوردستان وده‌سه‌ڵاتدارانی به‌غداو دواجار بووه به‌هانه‌یه‌كی نایاساییش به‌ده‌ست ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراقه‌وه، بۆبڕینی قوتوموچهی خه‌ڵكی كوردستان!
لێره‌وه قه‌یرانێكی دارایی له‌هه‌رێمی كوردستاندا هێنایه‌كایه‌وه‌و ژیانی موچه‌خۆرانی به‌ره‌ودواوه گێرایه‌وه‌و بزاوتی ئابوری و جوڵه‌ی بازاری لاوازكرد، هه‌روه‌ها پڕۆژهخزمهتگوزاریهكانی وه‌ستاندو سه‌دان كومپانیاو هه‌زاران كریكاری بێكاركرد !
بۆچاره‌سه‌ركردنی ئهمڕهوشه له‌ماوه‌ی رابوردوودا به‌خۆشحاڵییه‌وه ڕێكه‌وتننامه‌ی نێوان حكومه‌تی هه‌رێم وحكومه‌تی به‌غدا واژووكرا، ئه‌مه‌ش له‌سه‌ربنه‌مای ڕێككه‌وتنی سه‌ره‌تایی نێوان وه‌زیری نه‌وتی عێراق وحكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بوو.
به‌ڵی ئهوهگرنكه كه ئیدی پارهدێتهوه ناوبانكهكانی كوردستان وگیرفانی موچه‌خوران گه‌رم ئه‌بێته‌وه‌و بازاری وه‌ستاو ئهبوژیتهوهو له‌ومیانه‌یه‌دا رێژه‌ی بیكاری كه‌مترده‌بێته‌وه وه‌لی ئه‌وه‌ی بێروكهی بنه‌ره‌تی ئهمووتارهیه و بۆ هه‌رێمی كوردستان فرهگرنكه ووردبوونه‌وه‌یه له ره‌هه‌نده جیاوازه‌كانی ئهمرووداوهو سه‌رپێیانه سهیرنهكردنیهتی وسوودبینینه له‌وانه‌كانی پشت ئه‌م رووداوه !
پێویسته حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌و ڕاستیهبزانێت كه ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق هه‌مان ده‌سه‌ڵاتدارانی رابوردوون و رازی بوونیان به‌ناردنی به‌شه بوودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان واعتراف كردنیان بهبۆرییه نه‌وتیه‌كه‌ی وناردنی مووچه‌ی هێزی پیشمه‌رگه ئه‌وه‌نه‌ی لهپهرۆشیی حكومه‌تی عێراقه بۆچاره‌سه‌ركردنی ئه‌م كێشانه له‌گه‌ل هه‌رێمی كوردستاندا، ئه‌وه‌نده زیاتر به‌رمه‌بنای لاوازی حكومه‌تی عیراق وبهواقیعبوونی فرۆشتنی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان وگه‌یشتنی بهبازارهكانی جیهانه.
هاوكات پێشهاته نوێكانی ده‌ركه‌وتنی تیرۆریستانی داعش وئاشكرابوونی هێزو سهنگوپاڵهوانیهتی هێزی پیشمه‌رگه‌ی كوردستان وبه‌خشینی خوێنی ئه‌م هێزه‌یه وه‌ك نوێنه‌رێكی نێوده‌وڵه‌تی له‌جه‌نگی تیرۆریستانی داعشدا، ئه‌مه ودروستبوونی كۆده‌نگیه‌كی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ردۆزی كورد‌و ڕۆڵی به‌رچاوی له‌به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆریستانی داعشدا هۆكارێكی تری نه‌رمی نواندنی حكومه‌تی عێراقه، هه‌روه‌ك فشاری ئه‌مریكا وئیرانیش به‌ڕوونی ده‌بینرێت به‌ئاراسته‌ی كه‌وتنه سه‌ر پێی ئه‌م حكومه‌ته نوێیه‌ی عێراق، كه‌مه‌سه‌له‌ی كێشه‌كانی نێوان هه‌رێم وبه‌غدا گه‌وره‌ترین له‌مپه‌ری به‌رده‌م ئه‌م حكومهتهبوو.
به‌ڵام ئه‌وه‌ی بۆ ئێمه‌ی هه‌رێمی كوردستان گرنگتره ئه‌وه‌یه پێویسته خه‌مساردانه پاڵی لی نه‌ده‌ینه‌وه‌و چاوه‌ڕی دووباره‌بوونه‌وه‌ی هه‌مان سیناریۆی بڕینی بودجه‌و مووچه بكه‌ینه‌وه، ئه‌مه‌ش پێوستی به‌دانانی پلانێكی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی ئابورییه له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌ریمی كوردستانه‌وه.
زه‌رووره‌ته ئه‌و پلانه به‌مه‌به‌ستی پاشكه‌وتكردن دابرێژریت وسیاسه‌تێكی تهقهشوفیانهی ئابوری و ده‌ستگرتنه‌وه‌ی ئه‌و تۆ له‌خۆبگرێت، كه له‌كاتی دووباره‌بوونه‌وه‌ی هه‌مان سیناریۆدا حكومه‌تی هه‌رێم نه‌كه‌وێته‌وه سه‌رساجی عه‌لی وئاتاجی قه‌رزكردن نه‌بێت لهدهرودراوسێ، و لهسهرپێیخۆی بوه‌ستێت وبهبێگهڕانهوه بۆبه‌غدا بتوانێت بوودجه‌ی ته‌شغیلی و وه‌به‌رهێنانی خۆی دابینبكات.
به‌ڕای نووسه‌ری ئه‌م ووتاره ناوه‌رۆكی ئه‌و پلانه‌ش پێویسته به‌شێوه‌یه‌ك بێت كه توانستی پاشكه‌وتكردنی دارایی هه‌بێت وله‌كاتی سه‌رهه‌ڵدانی قه‌یرانی داراییدا وه‌ك چاره‌سه‌ر به‌كاربهێنریت، نه‌ك به‌دروستكردنی قه‌یرانی زیاتری وه‌ك دووباره دواكه‌وتنی مووچه، به‌رزكردنه‌وه‌ی نرخی به‌نزین وكری كاره‌باو دروستكردنی قه‌یرانی غاز‌و … هتد هه‌وڵی چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانه‌كه بدرێت، ئاشكرایه هه‌موو ئه‌مانه‌ش باری سه‌رشانی هاوڵاتی ئه‌م هه‌رێمه قورس‌تر دهكاتٍ، له‌وروانگه‌وه پێویسته ئه‌م لایه‌نانه‌ی خواره‌وه له‌ئه‌وله‌ویاتی ئه‌و پلانه‌دا ره‌نگبده‌نه‌وه:
1-به‌رده‌وامبوون له‌سه‌رسیاسه‌تی كه‌مك