لەگەڵ زەنگی بەیانیانی قوتابخانکەمان خێرا وبە ڕاکردن دەچوینە ڕیزەکانەوە هەربەیانیەک درەنگ بکەوتینایە ترسێکی زۆر گەورە لە ناخماندا دروست دەبو ،،ترسی دواکەوتن لە وتنی سرود نیشتمانی . لە نەبینینی ئاڵێی ولات ، لە توڕەبونی مامۆستا ، لە سزادان و بە پێوە وەستان کە پیێان دەوتین ( قەساس) ..ترس .. ترس… کە بەڕاکردن و هەناسە بڕكێ دەگەیشتین . ئەو کاتە هیچمان نەدەزانی .. جگە لەو ترسە نەبێ . . بەلام ئەوەمان دەزانی کە ئاڵای وڵاتەکەمانە بەتەنها بەرزکردنەوی ئاڵاکە لەگۆڕەپانی قوتابخانەکە بۆخۆی هیوایەک ، خۆشەویستیەک . پابەند بونێک بو بە خاکەوە.بەڵا م چۆن و بە شێوەیەک ؟!
هەمو ئەمانەمان دەدی .، وەلی هیچیش تی نەدەگەیشتین .. بەڵام کە گەورەبوم هێواش ،،هێواش هەمو وەستانەکانی بەینیان کە پیێیەکانمان ڕاست وچەپ دەکرد تا خەتی وەستانەکەمان دەدۆزیەوە ئەو کاتە چاوم وەک عەدەسەی کامیرایەک یەک یەک دەچوە سەر گۆرەویە ڕەنگاو ڕەنگەکان هەندیکی دڕاو و هەندیکی زۆر کۆن و کەمێکی تازەو جوان دواتر پیڵاوەکان زۆرینەی لاستیک و هەندێکی چەرم . ترس و دلەڕاوکیێەکی زۆر بە پێیەکانەوە دیار بو چانتاکەی شانمان لای قاچمانەەو و دادەنا .خێرا وڕێک .. ڕیک وەک خەتی ڕاستە . بەبێ جوڵە دەوەستاین وچاوە بچکۆلەکانمان بەرانبەر تینی خۆرەکە بەرز دەکردەوە و دەمان ڕوانی بۆ شەکانەوەی ئاڵاکە و بە چەپلەیەکی بەرزی بەرێوەبەرەکەمان دادەچەڵەکاین و دەستمان بە وتنی سرودی بەیانیان دەکرد
ئەی ڕەقیب هەر ماوە قەومی کورد زبان،،،
پیرەمەگرون موقەدەسی ،، خوایە وەتەن ئاواکەی ………………….هتد
.. من هەر سەیری زەویەکەم دەکرد تا شوێنەکەی خۆم دەدۆزیەوە ئەوسا سەرم هەلدەبڕی و دەستم دەخستە سەر شانی هاوڕێکەی پێش خۆم گەڵی جار فریا نەدەکەوتین هەمو بەیەکەوە دەس بە وتنی سرودەکە بکەین ،،، وا وەیلا بە حاڵی ئەو مناڵەی لە ریزەکەدا ڕێک نەدەوەستا خێرا مامۆستا بە ڕاستەیەکی تەختەوە ئەگەیشتە سەری و کەمێکی تی ئەسرەوان ئەوجا بە ڕاستەکە ئەیکێشا بە پشتیاو ئەیخستەوە ناو ڕیزەکە .. لەو کاتەوە من ڕقم لە وەستانی نێو ڕیزەکانە .. ترسێکی ئەوتۆ چۆتە ناخمەوە لە هەرشوینێک سەرە هەبیت حەزناکەم تیا بوەستم، گەر ئەو وەستانە بە خۆشەویستی و نەرمی فێر بکرامایە زۆرم پی خۆش بو وەلی ئێستا ڕقم لە وەستانی ڕیزەکانی خەستەخانەیە . نانەواخانە .فەرمانگاکان . دوکانەکان، لە هەر جێگایەک بڵیین ڕیز بن .. من لێی دەرئەچم .. پیم خۆشە بە ئارەزوی خۆم و بە ویستی خۆم بوەستم . حەز دەکەم گوێم لە وشەی ( ڕیز بن ) نەبێت نەوە لە پرێکا یەکێک بە دارێکەوە بێت و بەزۆر ڕێک ڕام وەستینیتەوە ، ئەوەندە دەیان ترساندین میزیشمان بهاتایە دەبو لە ریزەکەدا بمان کردایە بە خۆمانا بۆ ئەوەی ڕیزەکە تێک نەچێت ،، مامۆستاکان خەمی دڵ و گیانی ئێمەیان نەبو چۆن دەوەستین ئەوان خەمی وەستانی ڕیزەکەیان بو چەند ڕێک بیت خەمی دەنگی ئێمەیان نەبۆ خۆشە یان بەرزە .. خەمی وتنی سرودەکەیان بو کە هەر چۆنیک بێت هەر دەبێ بوترێت .. ئێستا کە بیر دەکمەوە زۆر ڕاستە وتنی سرودی نیشتمانی بەیانیان بۆ قوتابیان و قوتابخانە چەند بەرز بە نرخە وەلی ترس و دڵە راوکیێی ئێمە نەی دەهێشت هەست بەو خۆشیە بکەین،، هەست بە خۆشەویستی وڵات بکەین وامان لێ دەهات نەمان دەویست بچینە قوتابخانە تا دیسان بەزۆر سرودەکەمان پێ نەڵێنەوە ،،، من لە گەورەییمدا زۆر شت تێ گەیشتم و فێر بوم بەڵام یەکێ لەوانە زانیم کە وتنی سرود وگۆرانی خۆشترین هەست ونەشئەی خۆشی دەداتە ئەو کەسەی کەدەیلێت ،، ئەو ساتە بەرزترین سەتەکانی خۆشی مرۆڤە کەچی ئێمە هەمو ئەو خۆشیانە لە هەست و ناخماند هەڵکەندرا ئەرێ پرسیارێک دەکەم ؟؟؟؟ ئەگەر هەمو شتێ بەزۆر بێت !!! ئێوە بیستوتانە گۆرانی و سرود وتن بە زۆر وکوتەکی ڕاستە بوترێت؟