ئه‌م میله‌ته ڕهشو ڕوته، له‌سه‌رده‌می ماده‌كانه‌وه قوربانی ده‌ستی بڕیاره بێ سه‌ره‌و به‌ره‌كانه، له‌م دواییه‌دا حكومهتو قائیمقامه بێ پارێزگاره‌كه‌ی سلێمانی قه‌راری دا، ئنجا بزانه قه‌راره‌كه چییه؟ به‌ڵام كه ئه‌م قه‌راره‌ت خوێنده‌وه، به‌قه‌ڵاوی بیخوێنه‌وه وه‌ك قه‌راری خاوه‌ن شكۆی سه‌رده‌می عوسمانیه‌كان، نه‌ك وه‌ك بڕیاری قائیمقامێكی پایته‌ختی ڕۆشنبیری.
بڕیاری ئه‌وان:” دوكانی مه‌ی فرۆشه‌كان له‌كاتژمێر (10:00) شه‌ودا دابخرێت”.
سه‌ره‌نجی من:”(به‌ڵام كورد ووته‌نی ئه‌م ماسته بێ موو نییه)، چونكه له‌هه‌ر بڕیارێكی له‌م چه‌شنه خه‌ڵك زه‌ره‌رمه‌ند بوه، دیاریكردن بۆ كاتی فرۆشتن‌و خواردنه‌وه كحولیه‌كان ده‌بێته هۆی به‌رزبونه‌وی نرخه‌كانیان، هاوشێوه‌ی بهنزینو نهوتو غاز، بهبۆچونیشم ده‌ڵێم، هه‌ندێك كه‌س سودمه‌ند ده‌بن له‌م بڕیاره، هه‌ڵده‌ستن به‌بازرگانیكردن به‌خواردنه‌وه كحولیه‌كان، له‌دوای (10)ی شه‌وه‌وه ئینجا خوا بكه‌م بازرگانه‌كان سه‌ر به‌لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار نه‌بێت.
بڕیاری ئه‌وان:” هیچ گه‌نجێك بۆی نییه له‌خوار (18) ساڵ، ماده كحولیه‌كان به‌كاربهێنێت”
ئه‌مه بڕیارێكی جیهانیه‌و په‌سه‌ندترین بڕیارتانه، به‌ڵام له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌شدا ڕێگریتان بكردایه له‌وه‌ی كه خوار (18) ساڵ بۆی نه‌بوو به‌ته‌نیا سه‌فه‌ر بكات به‌ناوی توركیاوه‌و لهداعشدا بگیرسێته‌وه.
بڕیاری ئه‌وان:” نابێت له‌شوێنه گشتهیهكانی وه‌ك (ده‌باشان- سه‌رچنار – چه‌ق چه‌ق – لای چاڤیه‌وه- هتد) مه‌ی بخورێته‌وه”.
سه‌ره‌نجی من:” كێ ئه‌ڵێ بڕیاردهرهكان له‌هه‌وڵدانین ببن به‌شه‌ریكی نادیو باڕه‌كان، بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر خه‌ڵك به‌م قه‌یرانی داراییه ڕوتتر بكه‌نه‌وه‌و جله‌كانی به‌ریشیان بفرۆشن، هاوشێوه‌ی سهرهوهتو سامانی وڵاته‌كه‌یان كه ئه‌وان به‌مافی خه‌ڵكی نازانن”.
ئینجا من دوای قهرارهكهی قائیمقامیه‌ت پێشنیازیان بۆ ده‌كه‌م، چۆن هه‌وڵ بده‌ن خزمه‌تی خه‌ڵك بكه‌ن.
1- پێویست ناكات فرۆشتنی مه‌ی قه‌ده‌غه بكرێت، چونكه هاوشێوه‌ی مانگی ڕه‌مه‌زانی پیرۆز كه قه‌ده‌غه ده‌كرێت، نرخه‌كه‌ی سێ هێنده زیاد دهكاتو چه‌ند بازرگانێكی باڵاده‌ست سودی لێ دهبیننو ڕێژه‌ی فرۆشتینیش به‌رز ده‌بێته‌وه چونكه (كل ممنوع مرغوب).
2- ئه‌گه‌ر حكومه‌ت ده‌یه‌وێت خزمه‌تی نه‌وجه‌وانان بكات، با هه‌وڵبدات له‌بودجه‌ی غهراماتی لیژنه‌كانی قائیمقامیه‌ت چه‌ندین هۆڵی وهرزشیو كافیتریاو ڕیستۆرانت به‌نرخێكی ڕه‌مزی بكاته‌وه‌و چه‌ندین خزمه‌تگوزاری تێدابێت‌و لهمهرحهلهكانی بنه‌ڕه‌تی سه‌ردانی خوێندنگه‌كان بكه‌ن، له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكی شاره‌زا بۆ هۆشیاركردنه‌وه‌ی گه‌نجان سه‌باره‌ت بهبهكارنههێنانی (كحول – جگه‌ره – ماده هۆشبه‌ره‌كان – ئهفلامه سێكسیه‌كان) .
3- خه‌ڵك بۆ له‌شوێنه گشتیه‌كاندا ده‌خواته‌وه؟ له‌به‌رئه‌وه‌ی قائیمقامیه‌ت‌و پارێزگا تا ئێستا بیریان نه‌كردۆته‌وه له‌وه‌ی، هاوشێوه‌ی چاڤی لاند چه‌ند كه‌پرێكی گه‌شتوگوزاری له‌گه‌ڵ چه‌ند خزمهتگوزاریهكو سكورتی له‌بناری گۆیژه بكاته‌وه، كه ته‌نها تایبه‌ت بێت بهپیاوانو مه‌یخۆران كه نرخه‌كه‌ی له‌پێنچ هه‌زار زیاتر نه‌بێت.
4- خواردنه‌وه كحولیه‌كان نابێته هۆی له‌ناوبردنی ئه‌خلاقه ئینسانیه‌كان، چونكه پێوه‌ری ئه‌خلاق بهكحول ناپێورێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كلتور‌و ڕه‌وشتی خێزانی پێوه‌ره بۆ دیاریكردنی ئه‌خلاقی تاكه‌كان.
لێره‌دا مه‌به‌ستی من گوێنه‌دان نییه به‌ئه‌خلاق‌و كلتوری كورد، چونكه كورد له‌مێژه خاوه‌نی ئهخلاقو ڕه‌وشتی به‌رزه، مه‌به‌ستم به‌سیستمكردنی ئه‌م بێسه‌ره‌و بهرهییهیه له‌شاره حهیاتهكهدا، ده ئێوه‌ش بیر بكه‌نه‌وه پرس به‌خه‌ڵكانی شاره‌زا له‌كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی بكه‌ن، نه‌بوه‌و نابێت خه‌ڵكی ئه‌م شاره قبوڵی بڕیاری بێ سه‌ره‌و به‌ره بكات، به‌ڵام به‌داخه‌وه له‌كاتی نوسینی ئه‌م بابه‌ته‌مدا، قائیمقامیه‌ت له‌چه‌ند خاڵێكی قهرارهكهی په‌شیمان بۆوه، منیش پێیان ده‌ڵێم (سه‌رسوڕهێنه‌ره) .
NNA