جەنگی دەرونی لەسەر ئاستی کۆمەلایەتی و ئابوریوسیاسی و سەربازی
جەنگی دەرونی (psychological warfare ) (الحرب النفسی )
بەشییەکەم / جەنگی دەرونی لەسەر ئاستی کۆمەلایەتی
جەنگی دەرونی / کردەوەیەکی سیاسی و دەرونییە ،بەئامانجی روخاندنی ورەی بەرامبەر .وە نەهێشتنی توانای شەرکردن و بەرگری کردن ،وە پاڵ پێوەنانی بۆ خۆ بەدەستەوەدانی و دەرچون لەشەرو ململانێکە .
پیتەر ماتلەر دەڵێ 🙁 گۆرەپانی ئەم شەرە مێشکیمرۆڤەکانە ،کەبەهۆیەوە کاردەکەیتە سەر گۆڕینی هەلسوکەوت و هەست وبیرکردنەوەو پلانیبەرامبەر ) .
وەک ئاشکرایە خێزان یەکەم ژینگەیە کە پەروەردەکرد نی تاک تیایدا دەست پێدەکات لە قۆناغەکانیسەرەتای تەمەن .وە دواتر بەپێی ریز بەندی خوێندنگە دەبێتە ژینگەی دووەم و کۆمەڵگا بەژینگەی سێیەم ،کە بەرپرسیارن لە پەروەردەی دەرونی و زانستی و فکری و دینی و کۆمەلایەتیتاک ، بۆیە بەپێویستی دەبینم کە لە دەست پێک دا لە جەنگی دەرونی لە خیزانەوە دەست پێبکەین
زۆر نمونەی ئەو خێزانانەمان بینیوە کاتێک ناکۆکیو پێکەوە نەگونجان دەکەوێتە نێوان دوو هاوسەرەوە،لێرەوە هەنگاوی یەکەم لە ململانێو روبەرو بونەوەی دەرونی دێتە کایەوە ، چونکە لە رویکرداری یەوە رەنگە لەبەر کۆمەڵێ ئامانج و رێسای تایبەت ببێتە هۆکار بۆ ئەوەی لە ژێرچەتری خێزانداو لەپاڵ ناوی هاوسەری ژیان دا ، بەیەکەوە بمێننەوەو ژیان بکەن . کاتێکئەم بەربەستانە لە روی کردارییەوە دروست دەبێت،ئەوا لەروی دەرونییەوە هەمیشە لە ململانێو کێشمەکێشم و روبەروبونەوەو بەرگری دان ،ئازاری رۆح و هەست و ویژدانی یەکتری دەدەن ، ناراستەوخۆو بەدور لە بەکارهێنانی توندو تیژی.
پیاوێکناکۆکە لەگەل هاوسەرەکەی / یان لەدەرەوەی ژیانیهاوسەری پەیوەندی سۆزداری هەیە لەگەل کەسانی تردا ، یان بێزارو تورەیە لەدەست هەندێرەفتارو کرداری خێزانەکەی ،هەلدەستێت بەبەکارهێنانی جەنگی دەرونی لەگەلی دا ، تاکوبارێکی ئالۆزو بێزارکەر و روبەروبونەوەی ناراستەوخۆی بۆ بخوڵقێنێت . لە رێگای گرنگیپێنەدانی ،زۆر گوێ بۆنەگرتنی ، کەموکورتی نواندن لەروی مادی و خەرجی و پێداویستی یەکانیماڵومنالەکانی ، درەنگ گەرانەوەی لەوادەی دیاری کراوی خۆی ، کەم قسەکردنو کەم دوی لەگەلیدا ، گرنگی دان بەوکەسانەی خێزانەکەی زۆر خۆشی لێیان نایات ، خۆسەرقال کردن بەسەیرکردنیتەلەفزیۆن وبەکارهێنانی کۆمپیوتەرو ئینتەرنێت و تەلەفۆن ، فکر پارچەپارچەکردنی خێزانەکەیو سەرقال کردنی بەکۆمەڵی بیرکردنەوەوە ، هاورێ نەکردنی و نەچونەدەرەوە لەگەلی دا بۆئەو شوێنانەی ئەو ئارەزوی دەکات ، سەرنج راکێشانی منالەکان بەپارەو سۆز بەلای خۆی داتاکو پشتگیری هاوسەرەکەی نەکەن یان بێلایەن بن و دیفاعی لێ نەکەن ..
ژن ناکۆکە لەگەل هاوسەرەکەی / کاتێ ژنان بریاردەدەن جەنگی دەرونی بکەن لەگەل هاوسەرەکانیان زۆرترین رێگا و ئاشکرا ترین رێگا ئەمانەن: گرنگی نەدان بەمال و بەخواردن و پاک و خاوێنی و ئارامی و نەخولقاندنی کەشو هەوایەکیهێمن و دروست و گونجاو لە خێزان دا ، دەرنەبرینی سۆزو دلسۆزی و هاوخەمی و خۆشەویستیبۆ هاوسەرەکەی ،لەبەرامبەردا گرنگی دانو لاواندنەوەو سۆز بەخشین بەمنالەکانی و بەسەربردنی زۆرترین کات لەگەلیان دا . گرنگی نەدان بەهاوسەنگی دارای و ئابوری خێزان ومالو زۆر پارە بەهەدەر دان و کرینی شتی ناپێویست و گران و ئیسراف کردن لەخەرجی دا ، زۆرچونەدەرەوە بۆ بازارو مالی خزم و کەسوکارو مالی باوک و دەستە خوشکەکانی و هاورێکانی، بۆڵەبۆڵ و گلەی و پیشاندانی بێزاری و بێتاقەتیلەناو مال داو گلەی کردن لەبەخت و شانس و بەراوردکردنی مالی خۆی بەخەلکی. گرنگی نەدان بەخزم و کەسو هاورێ و نزیکەکانیهاوسەرەکەی ،رەت کردنەوەی زۆر سەردان و بانگهێشتکاتێ لای هاوسەرەکەیەوە پێشنیار دەکرێت ، خۆنەخۆش خستن و دروست کردنی بارێکیدەرونی ئالۆز بۆ هاوسەرەکەی تا ناچاری بکات بەوەی زیاتر گ