وەبەرهێنان یان تاڵانی

(باپیران فەرمویانە دۆستم ئەوەیە ئەمگرێنێ دوژمنیشم ئەوەیە بۆم پێئەکەنێ )
ئەگەر ئێمەش ختوکەیەکی ئەم حکومەتی هەرێمە بدەین بۆ ئەوەی وەبیری بهێنینەوە، ئەڵێین خەڵک زۆری وت حکومەت گوێی نەگرت نەکەسیان بەئاقڵ و ژیر زانی نە خۆشیان سۆپەرمان بون ، لەپێش (٢٠٠٣)دا بە بێوەژن کۆشی و چکە چکەی خاڵە گومرگیەکان بە هەر کوێرەوەریەک بوایە موچەی مەردمەکە ئەدرا و ئاشەکە ئەگەڕا ، لە دوای لەگۆڕنانی ڕژێمە دیکتاۆرەکەی بەغدا خێرو بێری نەوت بەسەر ئێمەشا ڕژا، بەڵام زۆر دور لە سیستم دور لە پرەنسیپی زانستیانە ، نەمان زانی ژیرانە سودی لێوەربگرین ، چنگمان خستە ئەو نیعمەتەوە هەر وەک زەمانی خەلیفەکان خەزنەدار لای سەروی دیوە خان بوەوە نیوەی تورەکەکە بۆ شاباش و بە خشیش سەرفدەکرا ،  بانکەکان دەوری دەغیلەیان ئەبینی، ئەمە جگەلەوەی هەمیشە ڕیشی خۆمان داوەتە دەست بەغاو هەندێ جار دەرو جیرانیش  دوانەکەوتون لە پیلان گێڕان، وە نەشمان توانی پلانێکی سەرکەوتو تۆکمە دابنێن دوپول پاشەکەوت بکەین بۆ ڕۆژی ڕەش ، هەمیشە هەر ڕولەبەغدا بوین چاوەڕیی دەستی برا شیعەکان بوین ، لێرەدا پێویست بە هیچ لێدوانێک ناکات ، ڕون و ئاشکرایە مالێکی حکومەتی هەرێم و کوردی  بە  چ دەردێ بردوە ، ئەگەر باسی نەوت و بازرگانی نەوتیش وازلێبهێنین ، گلەییەک لە خۆمان بکەین ، لە و بانک بەتاڵە بدوێین کە بەسەر هەر‌ێمدا هاتوە  ، با خوێنەر ئازاد بێت چی ناو ئەنێت ، گەندەڵی ؟ خراپ بەکار هێنانی سەرمایە ؟ خراپ بەکار هێنانی دەسەڵات ؟ ئێمە لای خۆمانەوە ناوی ئەنێین تاڵانی .
ئەوەی ئێمە مەبەستمانە (وەبەرهێنانە ) ،  ئەوەی نانێکی خواردبێت ئەبێت بەقەد نیوەی ئەقڵی هەبێت ، وەبەرهێنان یانی چی  ؟ بۆ کێ ؟ وە لەکوێ؟
بەکورتی لە وڵاتی سیستمداردا وەبەر‌هێنان مانای ئەوەیە کەسێک یان کۆمپانیایەک یان گروپێک ، هەندێجار وڵاتێک ، سەرمایەیەک ئەخاتە پرۆژەیەکەوە کەئەم بوارانەیە ، دانانی کارگەی بەرهەمهێن ،  ڕێگاو بان ، خزمەتگوزاری ،  نیشتە جێ ، گەشتو گوزارو هەندی بواری تر کە ئەکرێت بچێتە خانەی وەبەرهێنانەوە .وەگەڕانەوەی سودو سەرمایەکە بە ماوەیەکی درێژ خایەن .
ئێمەش بۆ ئەم مەبەستە دەزگاو دامەزراوەمان ، قوتکردەوە و کەوتینە کار بەڵام بۆ کێ ؟ لەکوێ ؟ چۆن ؟  سەیرەکە لەوەدایە ئەم پرۆسەیە تەنها وەک جل لە لای خەیات تەنها پڕ بەبەری چەندکەسێ بڕراوە و دورراوە .وە لە نیشتەجێ کردندا چەقیوە ، هەروەها ئەم دامەزراوەیە نەی توانیوە کۆنترۆڵی کواڵێتیش بکات چاودێری پرۆژەکانی داوەتەوە بە کۆمپانیای تایبەت کە بۆ ئەو مەبەستە دامەزراوە ئیتر خوا پێمان نەگری لەبەینی وەبەرهێن و بەناو کۆمپانیای سەرپەرشتی کارەوە چی گوزەراوە  ؟؟؟؟؟ بە کورتی ئەمە ئەو فیلمەیە  کە ئینتاج و مونتاج و ئیخراج و کورتاج هەر هەموی وەبەر‌هێنەکەیە کە ئێستا پارەکەمان لە قەبەڵی ئەواندایەو قەرزەکانمان نادەنەوە ، بە لاقرتێشەوە ئەڵێن خۆ قەرزار قەرزاری نە کوشتوە وەک ئەوەی بەڕێزیان پارەی مەردمەکە بە واری قومار بزانن ،  نازانین ئەو کەسانە چیان لە کەسانی تر زیاترە؟ ئایا چاویان شینە؟ قژیان زەردە؟ دەنگیان خۆشە؟ یا بڕوانامەکانیان لە وەبەرهێناندا ماجستێرە و لە هەڵلوشینیشا دکتۆرا،  بەو جۆرە حکومەت و بانک لە خزمەتیاندا بێت ، ئەو قەرزە زەبەلاحانە بۆ ئەوانە کراوەیەو ، بێ هیچ سود و قازانجێک بۆ بانکەکە، ئەدڕێ بە چەند خۆشەویست و ئەحبابێک ، لەهەمان کاتدا قەرزی خانوبەرە و هاوسەر گیری ئەوەستێنری ، چاک ترین پارچە زەوی ئەدرێ بەوان ، لە کاتێکدا هەندی لەو زەویانە موڵکی خەڵکە بە پارەیەک ئەخەمڵینرێت بۆ قەرەبو کردنەوەی بۆ خاوەنەکانی، بە پارەیەکی ناچیزەش ئەدڕێ بە دۆست و ئازیزان بە  بەناوی وەبەرهێنانەوە ، لێرەدا خەڵک بۆی هەیە بپرسێ ئایا خاوەنە ڕەسەنەکانی ئەو زەویانە خۆیان نەیان دەتوانی ئەو وەبەرهێنانە بکەن یا ئەوان هاوڵاتی ئەم وڵاتە نین قەرز شمولیان ناکات یان لەسەریان ناخوا ،ڕەنگە خەڵکانێکیان تیابوبێ  بە بێ وەرگرتنی قەرز و بە پلانێکی ئابوری بیانتوانیایە پرۆژەی لەوانە باشتر و کواڵێتی بەرزتر بینا بکەن ،خەڵک  بۆی هەیە بپرسێ ، ئەوبرە پارانە کە هیچیان لە پەنجا ملیار دینار کەمتر نیە سودەکەی بۆ کێیە ئەکرێ لێکۆڵینەوەیان تێدا بکرێت ؟ لەکاتێکدا کە جارێکی تر پارەکانیان لە هاووڵاتیان وەرگرتوەتەوە ، کەواتە ئەوانەی کە لای ئێمە پێیان دەوترێ وەبەرهێن بە دولا مەست و حەیرانن بێئەوەی دەسیان کردبێ بە گیرفانیاندا پارەو سەرمایەیان لە لای بەکاربەرەوە وەرگرتوە تەوە ، قەرزی معافو بێ سودیش لە حکومەت وەرگیراوە . خۆ ئەگەر دەزگای وەبەرهێنان و وەبەرهێنە نازدارەکان داهێنانێکی ئابوری نوێیان خستۆتە سەر