لە ئێوارەی ٢٠ مانگی نەورۆزی ساڵی ١٩٤٨دا پیرەمێردی فەیلەسوفی نەمر لەبەر دەرکی ئەوسەرایەی کە باشترین شاهیدی مێژووی پڕ مەینەتیمانە بە خۆشی و ناخۆشیەکانیەوە ، لە بەردەم کتێبخانەی سلێمانی ئێستادا ڕادەوەستێ و لە دواڕۆژی ئەم گەلە بێکەسە ڕائەمێنی سەرنج لە کوڕان و کچانی شاری دوژمن تۆقێن ئەدا ، خۆی واتەنی بەخەیاڵ دواڕۆژێکی ڕوناک دێتە بەرچاوی ، کاتێ ڕێپێوانێکی ئاساییی بۆ دەربڕینی شادی بە بۆنەی نەورۆزەوە بە بەردەمیا ڕائەبورێ ،خۆشی بە نیازە بۆ بەیانی لە گردەکەی یارە چاوی ئەهلی شاربە کلی مێژویەک بڕیژێ کە پر مقاوەمەت و قبوڵ نەکردنی چەوسانەوە و ئەسارەت بوە و زوحاکەکانی تیا ڕسوابکات ، ئەو ئیوارەیە ئەو پۆلەکچەی شارەکەی قانع و بێکەس سرودێک ئەچڕن کە باسی ئازادی و سەربەستی ئەکات و دژی هەمو چەوسانەوەیەکە .
بەجۆرێ کار لە ناخی ئەو کێوی شیعرە ئەکات بۆ بەیانی شیعری (نەورۆز) کە ئەڵێ ( ئەم ڕۆژی ساڵی تازەیە) لە دایک ئەبێت بە خوشکەزاکەی ئەڵێ ئەم شیعرە پێشکەشە بەکچانی شارەکەم . تا ئەگاتە ئەو بەیتەی کە ئەفەرموێ .
(تا ئێستا ڕووی نەداوە لەتەئریخی میللەتا … قەڵغانی گولە سنگی کچان بێ لە هەڵمەتا ) .
دەگەورەم پیرەمێردی کەسی ئەم گەلە بێکەسە ،وا پێرۆزی تەمەن حەڤدە پایز پێت ئەڵێ خاڵۆ ئەوە من هاتم بە نیازم بچمە ئەو مێژوەوە کە فەرموبوتان .
نەک هەر نەوەکانی زەیدو قەعقاعت بۆ رسوا ئەکەم بگرە سوڵتان و شاو خەلیفەکانیشت بۆ ئەکەم بە پوشی دەم با ، فو بەو نەفخی صورەدا ئەکەم کە تا ئەو ڕۆژەی کۆبانی نەکەوتبوە بەر شاڵاوی شەمشەمەکوێرە و مڵەی پیسی تاریکیهێن و بیربۆگەنەکانەوە کەس جورئەتی نەکردبو فو بەو نەفخەدا بکا یاخود لەو تەپڵە بدا .
دە خەڵکی سەر ئەم هەسارەیەی کە گۆشەیەکی ناوی کوردستانە، بزانن و پیرۆز بناسن. ئەو کیژۆڵەیەیە کە لەبری بۆنی شانێل وکریستیان دیور بۆ قژی کاڵو خاوی ، ئێستا بۆنی باروتو خۆڵی سورباوی کۆبانی و ئارەقەی لاملی تێکەڵ بەیەک بون ، لەبری مۆسیقای کلاسیکو سمفۆنیا شریخەی گولە و ناڵەی خومپارە و ئاڕ بی جی گوێکانی کاس ئەکەن ، بزانن ئەوانەی بەقورسایی پیرۆز بۆیاخیان داوە لەسەری بەتاڵیان باویان نامێنێ ، پیرۆز ئەوکچۆڵەیەیە کە ڕەنگە گیرفانی کراسە خاکیەکەی یەک لیرەی سوری تیا نەبێ ، لە بری شوشەی ڕەنگ بۆ نینۆکە بچوکو ناسکەکانی لە مارکە جیهانیەکانی وەک ماکسفاکتۆر یاخود ماسکارای لۆریاڵ بۆ برژانگەکانی، دڵنێابن ئێستا تەنها دوو فیشەکی کلاشینکۆفی لە گیرفانی چەپی کراسەکەیدا قایم هەڵگرتوە بۆ خۆۆۆۆۆی ! بۆ سەر دڵی !!!
بۆ ئەوەی هیچ دەستێکی گڵاو نەگاتە لەشی گەرمی ، یا نەبرێتەوە بۆ بازاڕەکانی (عکاظ و مجنە و ذی المجاز ) نەخرێتە مەزاتی موجاهیدەکانەوە ، یا نەیکەن بە دیاری بۆ کەمتیاریک ، ئەو ئەوەندە پیرۆزە هەمو پیرۆزیە کانی شەرمەزار کردوە ، تەنها ئارینی هاوڕێی هاو شانیەتی کە بە گیانی پاکیزەی خۆی گەلەگورکێکی ڕەوانەی جەهەنەم کرد .
پیرۆز ڕێمان پێبدەی بتکەینە سونبولی بەرخۆدانی گەلەکەمان ئێمەش ئەوکات ئەتوانین وەک شاشە زەبەلاحەکەی CNN گوڵی پیرۆزی شانازی بدەین لە یەخەی مێژومان .
دلنیابە ئەگەر ڕیزبەندیەک ئەنجام بدا ئەو TV یە بۆ ناودارانو کەڵە پیاوانی مێژوو ، تا پێمان بڵی میدیا زەبەلاحەکەمان ڕۆژێ لەڕۆژان ئەم کەسایەتیانە بە شاشەکەمانا گوزەریان کردوە ئەوا ئەبێت گیڤاراو گاندی و نیلسۆن ماندێلا زۆر لەدوای تۆی پیرۆزەوە بن پیرۆز .
منێش ئەگەر زاتی ئەوە بکەم دو ووشە بڵێم ،تەنیا ئەتوانم ئەمەم بەزارا بێت.
پیرۆز بە پیرۆزیت قەسەم ، تفەنگ تە نها بۆ تۆو هاوڕێکانت جوانە ،هەر لەئێوە دێ گورگی ڕەش و شەمشەمە کۆێرەی ڕەش و بای ڕەش و سەری ڕەش و بیرو مێشکی ڕەشی پێ دروێنە بکەن ،ئەتوانم بڵێم سەرت بەرزو دەنگت دلێر ،شەرم لە ڕابوردوت ناکەیت ، چاوشۆڕی هێچ بەرپرسێ نیت ، ناوت لە هیچ لێستێکی گەندەڵیا نەهاتوە بە ناوی پێشمەرگەی دێرینەوە هیچ پارچە زەویەکت بۆ تەرخان نەکراوە ، خاوەنی هیچ کۆمپانیایەکی وەهمی نیت یاخود ناوت لە هیچ لیستیکی گەندەڵیدا تۆمارنیە و بە پلەی وەکیل وەزیر یا عەمید خانە نشین نەکراوی ، ئەزانی بۆ ؟ لەبەر ئەوەی تۆ عاشقی !!!
عەشقەکەشت پیرۆزە ، پیرۆز عەشقی تۆ تەنها بۆ ژیانە بەڵام ژیانێکی پیرۆز وسەرفراز نەک کۆیلەی بیری بۆگەن و سەری بۆگەن و پیاوی بۆگەن .
کاتی ئەوەهاتوە مۆدێلە سوڵتانیەکان نەمێنن ،کاتی ئەوە هاتوە ئەلقە لەگوێکان بزانن ئەوانەی بە دۆست لە قەلەمیان ئەدان ، تەنها بە خز