فرانكۆفەۆنیەت رەهەندە ئابوورییەكانی سەردانی فرانسۆ ئۆلاند بۆعێراق

گومانی تێدانیە كە ئەم سەردانەی فرانسۆئۆلاند بۆ عێراق و كودرستان لەرووی سیاسی و مرۆییەوە گرنگی خۆی هەیە، لەكاتێكدا كەجیهان خۆی ئامادەكات بۆ جەنگی لەناوبردنی گروپی تیرۆریستی دەوڵەتی ئیسلامی (داعش) بە سەركردایەتی ئەمریكا و بەوپێیەی  فەرەنسا دەیەوێت لەوجەنگەدا رۆڵێكی گەورە كاریگەری هەبێت.
لەرووی مرۆییەوە هەمیشە فەرەنسا بەوەناسراوەكە خۆی بەپارێزەری كەمە نەتەوایەتیەكان داناوە بەگشتی ولەناویشیاندا كر یستایانە كاسۆلیكەیەكان بەتایبەتی ، سەردانەكەشی بۆ عەنكاوە و لەنزیكەوە بینیی ئاوارە كریستیانەكانی موسڵ ئەو راستیەمان زیاتر بۆ روون دەكاتەوە. 
بەڵام ئەم سەردانەی ئۆلاند بۆ عێراق خاڵی نیە لە بەرژەوەندیی ئابووری لەسەرووی هەمویانەوە چاسەركردنی كێشەی كۆمپانیای تۆتال لەگەڵا عێراق  چونكە لەو كاتەوەی كە هاتۆتە كوردستان لەگەڵا حكومەتی عێراق رووبەرووی كێشە و گرفت بوە. تۆتاڵا جگە لە كارەكانی ئێستا لە عێراق گەورەترین كۆمپانیای پاڵاوگەی پترۆكیمیایی لە عێراق و لە مانگی  نۆڤەمبەری  2013 گریبەستی سەرەتایی كۆمپانیاكە  لەلایەن بەرپرسی لقی پاڵاوتنی كیمیایی لە تۆتال  باترك بویان  لەگەڵ وەزارەتی نەوتی عێاق  ئیمزاكرا. 
بەگویرەی هەندیك سەرچاوەی هەواڵ لەسەرەتای هەوڵەكانی پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی عێراق،  فەرەنسا پشتیوانی لە هەواڵەكانی دانانی دكتۆر عادل عەبدولمەهدی بە وەزیری نەوت كردوە، بەوپێیەی بە كەسایەتیەكی فرانكۆفۆنیە ، ئەوەش بەهۆی ئەوەی لە فەرەنسا خوێندنی تەواوكردوە، چەند ساڵێكی كەم نەبیت لە لوبنان بوە، لە ساڵی 1968 تا روخانی روخاندنی سەدام  لە ساڵی 2013 لە وڵاتی فەرەنسا ژیاوە و پەیوەندییەكی بەهێزی لەگەڵا ناوەندە سیاسی و رۆشنیری و فكرییەكانی فەرەنسادا هەیە.   
بۆیە دەتوانین بڵین كە بەو رۆڵە گەورەیەی دەیەویت  لە جەنگی دژە داعشدا بیگێرێت فەرەنسا چاوەی لەوەیە كە لە ئایندەدا پێگەیەكی بەهێزی لە عێراقدا هەبیت، جگە لەوەی كێشەكانی كۆمپانیا تۆتاڵ چارەسەر بكات دەرگا بۆ كۆپانیاكانی دیكەی فەرەنسا بكاتەوە كە بینە عێراق وەبەرهێنان بكەن.
بۆكوردیش هەرچەند كێشە نەوت لەگەڵا حكومەتی ناوەند زۆر گەورەیە بەڵام كورد بە ئۆمیدەوە دەڕوانێتە رۆڵی عادل عبدالمەهدی بۆ ئەگەری چارەسەری كێشەكان نێوان هەولێر و بەغدا.
هەروەها ناكرێت رۆڵی  كۆمپانیای نەوتی تۆتال  نادیدە بگرین لە ئەو بەشدارییە كاراییەی فەرەنسا لە دژی داعش، كە لەگەڵا هێرشەكانی داعش بۆسەر موسڵ  تۆتاڵ كارەكانی لەكوردستان راگرتوە، بۆیە ناكرێت پاریس لەوجەنگەدا  رەهەندی ئابووری و بەرژەوەندی كۆمپانیاكانی وڵاتەكەی لەبەرچاونەگرێت، پێشەنگ نەبێت لە لەناوبردنی داعش ، 
لێرەوە زۆربەی وڵاتان دەیانەوێت بەزوترین كات هەواڵەكانیان چڕبكەنەوە كۆتایی بە مۆتەكەی داعش بهێنن و جگە لەوەی ئابووری و بازرگانی جیهان بپارێزن  رێگەی لە  تەشەنە سەندن و پەلهاویشتنی  بۆ وڵاتانی دیكە بگرن.
* ئامادەكارو پێشكەشكاری بەرنامەی ژێرخان لە رادیۆ ناوخۆ