نیو نەفەر بۆ ژێر بەیاخەکە

باشتر وایە بە حساب دەست پێ بکەین  ٣٣٣ دابەشکەین بەسەر دودا ئەکاتە ١٦٦،٥ کەواتە نیسابە قانونیەکەی پەرلەمانی عێراق ناکاتە نیوە زائید یەک هێشتا نیو نەفەری نوقسانە 
 پێم سەیرە زۆرمان فوتێکرا بۆ بەشداری کردن یانەکردن لە حکومەتی عێراق تەنانەت ئەو ئەمەریکا فیلەش بەجۆرێ خۆی پیشان ئەدا کە گوایە ڕاگەیاندنی سەربەخۆیی کوردستان هەر فویەکی ماوە ،چاوەڕوانی کوڕێکی کوڕانە بوین  بانگی بۆ بدا ، بەڵام چاو سورکردنەوەی نوێنەرەکەی ئەمەریکا لەسەر گردەکەوە لەکورد بۆ چوار ساڵی تر پەنچەری کردینەوە ، کەواتە بۆمان دەرکەوت تاکە لایەنێک کە حسابمان بۆ ناکات ئەمەریکای گەورەیە ، یاریەکە بە جۆرێ ئاشکرابوە کەسێکی ناشیش تەواو هەستی پێئەکات .
بۆیە ئەم جارە ئەوەی زۆر گرنگە کە ئەبێت کەسانی ئاسایی بیزانن  ئەوەیە کە بڕێاری سیاسی تەنها لای ئەمریکایە ، ئێمە هەرچی ئەڵێین بۆ مەسروفاتی ناوخۆیە بۆ فێنک کردنەوەی دڵی گڕگرتوی خەڵکە کە هەرگێز لای سەرکردایەتی کورد حسابی عانەیەکی قەڵبی بۆ ناکرێت ، سەیرە برادەران لە لە گردەکەی گۆڕان مەشغوڵی کۆبونەوە بون بەشدار بن یا نەبن ، عەبادی لەوێوە حکومەتەکەی ڕائەگەیان سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بە نیونەفەرەوە نیصابی بە قانونی بۆ ئەداین لە قەڵەم ، جا ئەفەنم یۆڵمەز ئێستا وا کولێرەی دەسەڵات کوت کوت کرا ، پۆستەکان بەخشرایەوە بەسەر برادەرانی شیعە مەزەبو ، میرات گرانی  گۆڕبەگۆرەکەی عۆجە ،جا چ لایەنێک ئامادەیە لە وەزارەتێکی خۆی یا پۆستێکی حیزبی کوتلەکەی خۆش ببێت بۆ ئەو کوردەی کە تا ئێستا ئەو برادەرە عەربانەی کە  بە میوانی ڕەزا قورسی سەر ورگی خۆیانی ئەزانن  ، بەڵام سەیرەکە لەوەدابو پاش پەخشان کردنی بەیاننامەیەکی لەرزۆک لە بان گردەکەی زەرگەتەوە ئەندام پەرلەمانە کوردەکان بە هەنکە هەنک خۆیان گەیاندە ناو ئاپۆرای بەخشینەوەی کولێرە بەڕۆنی دەسەڵاتو وەرگرتنی شیرینی لە هۆڵی موچە خۆرانی پەرلەمان .
جا خەڵکینە ئیتر چاوەڕوانی چی بکەین حکومەتی تازە بۆمان بکات، ناردنی موچەی مانگێک دەسکەوتە ؟ لێسەندنەوەی وەزارەتی دەرەوە دەسکەوتە ؟ ئەرێ خەڵکینە کڵاوێ دانێن سڵاوێکی لێبکەن بەجۆری سەرتان ڵێشیوانین ڕاستو چەپمان لێتێکچوە نازانین ڕو لە کام ئاینو کام قیبلە بکەین ئەوەی  لەم وڵاتەدا گوزەرا وئەگوزەرێ ، لە کەباب خانەکانی سلێمانیشدا نەگوزەراوە ،لەکەباب خانەکانی جاراندا پاش ئەوەی سفرەچیەکە لە  داوای مشتەریەکانی ئەپرسی هەنێ کەس بە نیو نەفەر تێریان ئەخوارد ، کاکی سفرەچی بە دەنگی بەرز هاواری ئەکرد ، نیو نەفەر بۆ ژێر ئاوینەکە ، مەبەستی لەوە بو کە هەم کەباب خانەکە ئاوێنەیەکی تیا هەڵواسروە هەم کەباب خۆرێکیش لەو شوێنەدا ، دانیشتوە نانو کەباب بخوا ، ئەی کوردی کوڵۆڵ بۆ ئەبی وەک کەباب خواردنیش، بەشی هەر نیو نەفەر بێت ئەم جارەش هەر لەم مەملەکەتی عەجایەبو غەرایبەدا بە نیو نەفەر حیزبی دەعوە تەقلەی بەسەر کوردا لێ دا ، کەواتە ئەتوانین بڵێین نیو نەفەر بۆ ژێر ئەو بەیاخەی لێی نوسراوە اللە واکبر .