٣٠ ملیاردێر نیشانەیەك بۆ پێشکەوتن یان بۆ سستەمی زاڵمانەی ئابووری ھەرێمی کوردستان

تیبینی: تکایە لە کاتی کەڵک وەرگرتن لەم ئامارانە ناوی سەرچاوەکە دیاری بکەن
یاسین مەحمود وتە بێژی یەکێتی وەبەرھێنەرانی کوردستان بۆمبێکی گەورەی تەقاندەوە , وەک بۆل تیبیتس ئەو فڕۆکەوانە ئەمەریکیە بوو ھیرۆشیمای بۆدومانکرد بە بۆمبێک ١٠٠٠٠٠ مرۆڤی کوشت, بێ ئەوەی پێشتر پێشبینی وای ھەبوو بێت و ئەم بۆردومانە لە مێژووی مرۆڤایەتی دەیکاتە دڕندانەترین مرۆڤ, ئەمەش کاتێک رویدا کە یاسین مەحمود رایگەیاند لە ھەرێمی کوردستان ٣٠ ملیاردێر و ١٠٨٠٠ ملیۆنێری سەروی ٥ ملیۆن دۆلار ھەیە, ھاوکات ٥٠٠٠٠ خێزان لەم ھەرێمە ٥ ملیۆن کەسیە دانیشتوانییە لە خوار ھێڵی ھەژارییەوەن , کە دەکاتە ٥%ی دانیشتووانی, ئامارەکان بۆمبە جیاوازییە چینایەتیەکەی لە کۆمەڵگای کوردەواریدا تەقاندەوە کوردستانی کردە خاوەند زاڵمانەترین سستەمی سەرمایەداری لە جیھان, ریکۆردە مێژوییەکەی شکاند, ئەم ھەواڵە لە ھەر وڵاتێکی دیکە بوایە کۆمەڵگای دەھەژاند, ھەواڵەکە دەریدەخات قڵشتی چینایەتی ھەرێمی کوردستان لە پێوەری جینی جێگای نابێتەوە, لەم ھەرێمە جیاوازییەکان بە ئەندازەیەکە, بەڕادەیەک خێرا دەچێتە سەر ھەموو پێوەرەکانی پێشووی جیھانی بەزاندووە .‌
لە جیھاندا ساڵانە گۆڤاری بەناو بانگی فێربس لیستی ناوی ملیاردێرەکانی جیھان بڵاو دەکاتەوە, کە بۆ ئەمساڵ ٢٠١٣ ی زاینی, لیستەکەی ١٤٢٦ ملیاردێر لە خۆ دەگرێت کە سامانی ھەر یەکەیان لە سەروی ١ ملیار دۆلارەوەیە. لەم لیستەی ئەمساڵ ٢١٠ ملیاردێری نوێ ھەیە پەیوەست بوونە بە یانەی ملیاردێرەکانی جیھانەوە, ھاوکات ژمارەی ملیاردێرە ژنەکان لە ١٠٤ ملیاردێرەوە بەرز بۆتەوە بۆ ١٣٨ ژن, کۆی سامانی گشتی ملیاردێرەکانی جیھان لە ٤,٦ ترلیۆن دۆلارەوە بەرز بۆتەوە بۆ ٥,٤ ترلیۆن دۆلار, ئەمە لە کاتێکدا ئابووری جیھانی لە ساڵی ٢٠١٢ لە قەیراندا بووەو ئاستی گەشەکردنی داھاتی نەتەوەیی لە باری متبوندا بوو, لە کۆی ٢٢٤ وڵاتی جیھان تەنھا ٦٤ وڵات خاوەند ملیاردێرن, ئەویش بەم شێوەیە دابەش دەبن بەسەریاندا:
کۆماری ئەنگۆلا ١
کۆماری ئەرجەنتین ٥
ئوسترالیا ٢٢
کۆماری نەمسا ٨
کۆماری بولگاریا ٢
بیلیزا ١ ( تەنیشت مەکسیک)
کۆماری بەرازیل ٤٦
کۆماری کەنەدا ٢٨
کۆماری شیلی ١٤
کۆماری چین ١٢٢
کۆماری کۆڵۆمبیا ٥
کۆماری قوبرس ٣
کۆماری چیک ٤
شانشینی دانمارک ٦
کۆماری میسر ٧
کۆماری فنلەندا ١
کۆماری فەرەنسا ٢٤
کۆماری جۆرجیا ١
کۆماری ئەڵمانیا ٥٨
کۆماری یۆنان ٣
کۆماری گورینسای ١
ھەرێمی ھۆنگ کۆنک ٣٩
کۆماری ھیند ٥٥
کۆماری ئەندەنوسیا ٢٥
کۆماری ئیرلاند ٥
کۆماری ئیسرائیل ١٧
کۆماری ئیتاڵیا ٢٣
شانشینی یابان ٢٢
کۆماری کازاخستان ٥
شانشینی کوەیت ٥
کۆماری لبنان ٦ سەر بە بنەماڵەی (میکاتی و حەریری) ن.
شانشینی مالیزیا ١٠
کۆماری مەکسیک ٥
مۆناکۆ ٣
شانشینی مەغریب ٣
کۆماری نیپال ١
شانشینی ھۆلەندا ٦
نیوزلەندا ٣
کۆماری نیجیریا ٢
شانشینی نەرویج ٦
کۆماری پیرۆ ١٠
کۆماری فلپین ١١
کۆماری پۆڵەندا ٤
پورتوگال ٣
کۆماری رۆمانیا ١
کۆماری روسیا ١١٠
شانشینی عەرەبی سعودی ٨
سەنگافورە ١٠
کۆماری باشوری ئەفریقیا ٦
کۆماری کۆریای باشور ٢٤
شانشینی ئیسپانیا ٢٠
شانشینی سویزلاند ١
شانشینی سوئید ١٤
کۆماری سویسرا ١٣
تایوان ٢٦
شانشینی تایلاند١٠
کۆماری تورکیا ٤٣
کۆماری ئۆکرانیا ١٠
شانشینی عەرەبی ئیمارات ٤
شانشینی بەریتانیا ٣٧
کۆماری ئەمەریکا ٤٤٢
کۆماری فەنزویلا ٣
کۆماری ڤێتنام ١
سینت کتیس ١
ھاوکات گۆڤاری فۆربیس لە ژمارەی خۆی تایبەت بە وڵاتانی رۆژھەڵاتی ناوەڕاست بە ھەرێمی کوردستان و عێراقیشەوە لە دیاریکردنی لیستی ١٠٠ کەسە ھەرە دەوڵەمەندەکەی ھەرێمەکە بۆ ساڵی ٢٠١٣, ھیچ ناوێکی دەوڵەمەندانی ھەرێمی کوردستان و عێراقی لە لیستەکەیدا ریز بەندی نەکردووە, کە لە ناویاندا سەرجەم ٤١ ملیاردێر ھەیە لە ھەموو وڵاتانی رۆژھەڵاتی ناوەڕاست, کە یەکەمیان