حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان له‌ نێوان ته‌نگژه‌ی‌ ئابوری‌ و هه‌ڵوێستی‌ مرۆڤایه‌تی‌

ژیان له‌ كاتیكدا راده‌وه‌ستیت ئه‌گه‌ر بێتو مرۆڤایه‌تی‌ نرخی‌ نه‌مینی‌ ،مرۆڤایه‌تی‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ بتوانیت به‌ سه‌ربه‌ستی‌ و به‌ ریك و پیكی‌ ژیانی‌ خۆی‌ بگوزه‌رینی‌ ،ئه‌گه‌ر تاكه‌ لایه‌نێكی‌ ژیان وه‌ربگرین ئه‌ویش ئابوری‌ و به‌ریوه‌بردنی‌ گوزه‌رانی‌ رۆژانه‌یه‌ ،بیگومان خراپبوونی‌ باری‌ سیاسی‌ و دروست بوونی‌ جه‌نگ و مالویرانی‌ و ده‌ربه‌ده‌ری‌ ئیستای‌ خه‌ڵكی‌ له‌م وڵاته‌ گه‌وره‌ترین كوسپی‌ مرۆڤایه‌تیه‌ ئاسه‌واره‌كه‌شی‌ به‌ پله‌ی‌ یه‌كه‌م له‌ باری‌ ئابوریدا خۆی‌ ده‌نوینیت ،میژووی‌ كورد لیوان لیوه‌ له‌ نه‌هامه‌تی‌ و نه‌بوونی‌ مافی‌ مرۆڤایه‌تی‌ ، له‌ كۆندا و به‌ر له‌ 24 ساڵ كوچی‌ كوردان رویداو هه‌موو كوردانی‌ باشور له‌ مال و حالی‌ خۆیان رایانكرد و به‌ره‌و ئه‌و ده‌شت و ده‌ره‌ بێ‌ خواردن و پیداویستی‌ ژیان و ته‌ندروستی‌ به‌سه‌ده‌ها منداڵ بوونه‌ قوربانی‌ ،ئیستاش له‌ چیای‌ شنگال هه‌مان تراژیدیا و هه‌مان سیناریو به‌ڵام ئه‌مجاره‌ زۆر به‌ قورسی‌ و به‌ ناخۆشی‌ ،له‌گه‌ڵ تیپه‌ربوونی‌ ئه‌و هه‌موو ساڵه‌و به‌ره‌وپیشچوونی‌ هه‌موو دونیا ماوه‌ی‌ هه‌فته‌یه‌ك له‌ چیای‌ شنگال مرۆڤ له‌م سه‌ده‌یه‌ و له‌م كاته‌دا له‌ برسا و له‌ تینویا بمریت ،هه‌رچی‌ پیناسه‌ی‌ ئابوریه‌ بۆ هه‌ژاری‌ باس له‌ وه‌ ده‌كات ئه‌گه‌ر مروڤیك  داهاته‌كه‌ی‌ به‌قه‌ده‌ر پیداویستی‌ و هه‌ڵسورانی‌ ژیانی‌ رۆژانه‌ی‌ نه‌بێت ئه‌وا ده‌كه‌وێته‌ ژێر هێڵی‌ هه‌ژارییه‌وه‌ به‌ڵام ئه‌ی‌ ئه‌گه‌ر مرۆڤ له‌ تینوا یا له‌ برسا بمرێت چ هێڵیكی‌ بۆ دابنین ؟!!!
 
هه‌موو كات شه‌ر سود و زیانی‌ هه‌بووه‌ به‌ڵام سودی‌ جه‌نگ ته‌نها لایه‌نی‌ قازانجی‌ سیاسی‌ بوه‌ به‌ نمونه‌ ئه‌و كاره‌ساته‌ی‌ ده‌رهه‌ق به‌ كوردانی‌ ئیزیدی‌ كرا سوده‌كه‌ی‌ ته‌نها لایه‌نی‌ سیاسی‌ و به‌ده‌نگه‌وه‌هاتنی‌ ده‌وڵه‌تانی‌ جیهان له‌ داعش بوو ،هه‌روه‌ها هاوكاری‌ پیداویستی‌ جه‌نگی‌ بۆ پیشمه‌رگه‌ش هه‌ر له‌ قاڵبی‌ سودمه‌ندی‌ بوو ،راسته‌ خه‌ڵكانی‌ ئیزیدیه‌كان زۆر زه‌ره‌رمه‌ندبوون به‌ڵام ئه‌توانین بڵین له‌ لایه‌نی‌ چوونه‌ ده‌ره‌وه‌یان بۆ وڵاتانی‌ ده‌ره‌وه‌و وه‌رگرتنی‌ جیینیشینبوون  كارئاسانی‌ ده‌كرێت یه‌كیكه‌ له‌ قازانجه‌كان ،چونكه‌ به‌ هه‌موو حاڵه‌تیك ئه‌وانه‌ ژیانیان له‌ مه‌ترسیدایه‌ و به‌تایبه‌ت دینیان كه‌ ئه‌مه‌ش خاڵیكی‌ سوره‌ له‌  رووی‌ مافی‌ مرۆڤی‌ جیهانیه‌ وه‌ ،هه‌موو هۆز و نه‌ته‌وه‌یه‌ك سه‌ربه‌ستن له‌ زمان و ئاین و مافی‌ ژیانیان .
 
جگه‌ له‌ كورده‌ ئیزیدیه‌كان مه‌سیحیه‌كانی‌ ناوچه‌ی‌ موسل به‌ زۆره‌ملی‌ له‌ ماڵو حاڵیان ده‌رده‌كرین و ژیانیشیان له‌ مه‌ترسیدایه‌ ،حاڵی‌ حازر ناخۆشترین باری‌ ئابوری‌ باڵی‌ به‌سه‌ر ئه‌مان و سه‌ده‌ها خێزانی‌ ده‌ربه‌ده‌ری‌ ئه‌و ده‌ڤه‌رانه‌ ناوه‌ ،له‌ لایه‌كی‌ تر حكومه‌تی‌ هه‌رێم له‌ هه‌ستیارترین باری‌ ئابوریدا ده‌ژیات چونكه‌ ماوه‌ی‌ ساڵیكه‌ بودجه‌ی‌ كوردستان راگیراوه‌ و مووچه‌ی‌ فه‌رمانبه‌رانیش له‌ لایه‌ن حكومه‌تی‌ عیراقه‌وه‌ هه‌ر نه‌دراوه‌ ،واته‌ هاوسه‌نگی‌ دارایی‌ ئه‌م هه‌رێمه‌ له‌ داهاتی‌ هاتوو تیك ده‌چێت ،چونكه‌ ژماره‌ی‌ فه‌رمانبه‌رانی‌ كوردستان زۆره‌ و بریِكی‌ زۆری‌ مووچه‌یان ئه‌ویت ئه‌مانه‌ جگه‌ له‌و هه‌موو پرۆژانه‌ی‌ كه‌ تیچوویه‌كی‌ یه‌كجار زۆریان ده‌وێت له‌ كاردان و ناكرێت و نابێت رابگیریت ،راسته‌ نه‌وت له‌ كوردستانه‌وه‌ هه‌نارده‌ی‌ ده‌ره‌وه‌ كراوه‌ به‌ڵام تاوه‌كو ئیستا به‌ ته‌واوه‌تی‌ نه‌بوینه‌ته‌ خاوه‌نی‌ داهاتی‌ سه‌ربه‌خۆ ئه‌مانه‌ جگه‌ی‌ له‌وه‌ی‌ كه‌ له‌و بڕه‌ نه‌وته‌ قه‌ره‌بوی‌ زه‌ره‌ره‌كانی‌ كوه‌یتی‌ لێ‌ ده‌درێته‌وه‌ به‌و باوه‌ره‌ی‌ كه‌ كوردستان سه‌ر به‌ عێراقه‌ و هه‌ر قه‌رزیكی‌  عێراق ئه‌بێت كوردستان به‌شدار بێت له‌ دانه‌وه‌ی‌ هه‌روه‌ها به‌ شێوه‌یه‌كی‌ راسته‌وخۆ به‌شداره‌ له‌ زه‌ره‌ره‌ مادییه‌كانی‌ عێراق له‌كاتی‌ كورتهینان بودجه‌ و دابه‌زینی‌ نرخی‌ نه‌وت و دراوی‌ عێراقی‌ ،گه‌رچی‌ یاساكان له‌ رووی‌ مافه‌كانی‌ كوردستانه‌وه‌ پیچه‌وانه‌ ئه‌بێته‌وه‌ دیاره‌ بڕینی‌ بودجه‌ی‌ كوردستان هیچ زه‌ره‌ر له‌ بژیوی‌ خه‌ڵكی‌ ئه‌م هه‌رێمه‌ ناكات ؟دیاره‌ پینه‌دانی‌ مووچه‌ نابیته‌ هۆی‌  زه‌ره‌ری‌ ژیانی‌ رۆژانه‌ی‌ خه‌ڵكی‌ ؟!!! دیاره‌ عێراق ته‌نها له‌ پیدانی‌ ناخۆشی‌ و هه‌لگیرساندنی‌ جه‌نگ  و زه‌ره‌ری‌ ئابوریه‌ بۆ كوردستان ،ئه‌مانه‌ هه‌موو راستیه‌كانی‌ ئه‌و ساڵه‌ی‌ دواییه‌ و میژوو دانه‌ به‌ دانه‌ی‌ تۆماركردووه‌ و قه‌ت ناسریته‌وه‌ .
 
بۆیه‌ ئه‌توانین هه‌رێمی‌ كوردستان ئیستا به‌وه‌ پیناسه‌ بكه‌ین كه‌ له‌ ئاڵوزترین باری‌ ئابوریدایه‌ و به‌ڵام له‌ پله‌ی‌ یه‌كه‌مه‌ له‌ جیهاندا له‌ رو