بازرگانیە دەركیەكان لەرێگەی پارێزگای سلێمانی

 بازرگانی دەرەكی بریتیە لەپرۆسەكانی هەناردەكردن‌وهاوردەكردن،ئەگەر بینراوبن (المنڤورە) یاخود نەبینراوبن (غیر المنڤورە)،واتە چالاكیەكانی ئاڵوگۆرپێكردنی كاڵا‌وخزمەتگوزایەكان لەنێوان وڵاتەكاندا دەگرێتە خۆ،دەركەوتوو ئەم جۆرە چالاكیانە لەبەرژەوەندی ئەو وڵاتانەیە كە دەبنە لایەن لەم پڕۆسەیە.
هۆكاری سەرەكی سەرهەڵدانی بازرگانی دەرەكی دەگەڕێتەوە بۆ بوونی جیاوزای لەهەبوونی فاكتەرەكانی بەرهەمهێنان،كە دەشێت هەندیكیان لەوڵاتێكدا فرەبن‌وبەكارامەیی بەكاربخرێن‌ولەوڵاتێكی دیكەدا دەگمەن‌ودانسقەن بن،یاخود ناكارامەبن‌وبەباشی ئاراستە نەكرێن.
بازرگانی دەرەكی بوارێك دەڕەخسێنی بۆ ئەو وڵاتانەی تایبەتمەندی پەیدا دەكەن لەبەرهەمهێنانی كاڵایەك یاخود خزمەتگوزاریەك، بتوانن زیادەی بەرهەمهێنانی خۆیان هەناردەی وڵاتانێك بكەن كە تایبەتمەندیان نیە لەبەرهەمهێنانی ئەو كاڵایانە یاخود ئەو خزمەتگوزاریانە،یاخود كورتهێنانیان هەیە لەخستنەڕوویان،كەواتە وڵاتانی تایبەتمەند بەكاڵایەك یاخود خزمەتگوزاریەك كە تێچوونەكانی بەرهەمهێنان تیایاندا نزمە دەتوانن ئەو كاڵا‌وخزمەتگوزاریانە بفرۆشن بەو وڵاتانەی هەژارن بەفاكتەرەكانی بەرهەمهێنانی ئەو كاڵا‌وخزمەتگوزاریانە،یاخود بەهۆی كەمبوونی ئەو فاكتەرانەی بەرهەمهێنان یاخود ناكارمەییان تێچوونەكانی بەرهەمهێنان بەرز دەكەنەوە،وا دەكات باشتر بێت بۆیان بڕی پێویست بۆ بەكاربردن لەدەرەوە هاوردە بكەن،سەرئەنجام دەركەوێت بازرگانی دەرەكی وا دەكات هەموو لایەك قازانج بكەن لەزیادكردنی بەرهەمهێنان‌وبەكارخستنی فاكتەرە ئابووریەكان‌وزیادبوونی ئاستی بەكاربردن‌وبەرزبوونەوەی ئاستی گوزەران.
رێگاكانی ئەنجامدانی پرۆسەكانی هەناردە‌وهاوردەكردنی  رێگای ئاووی‌و ئاسمانی‌و وشكانیە،كە لەپارێزگای سلێمانی بەهۆی پێگەی جوگرافی سود لەهەندێكیان وەرگێراوە،بۆ نمونە لەپارێزگای سلێمانی فڕۆكەخانەیەكی نێودەوڵەتی هەیە‌وبەشێك لەچالاكیەكانی تەرخان دەكرێت بۆ هەناردە‌وهاوردەكردنی هەندێ‌ كاڵای تایبەت، بەڵام لەبەر سروشتی گواستنەوەی ئاسمانی‌وبچوكی فڕۆكەخانەی سلێمانی‌وكەمی گەشتە ئاسمانیەكان،ڕۆڵی گواستنەوەی كاڵا‌وشمەكەكان‌وبازرگانی دەرەكی لەرێگەی فڕۆكەخانەی سلێمانی هێندە زۆر نیە.
هەرچەندە هاتووچۆی بازرگانی لەرێگەی گواستنەوەی ئاسمانیەوە كراوەیە بۆ بازرگانی دەرەكی لەگەڵ چەندین وڵاتی بیاندا،بەڵام لەرێگەی وشكانیەوە‌وبەو پێیەی سنورەكانی پارێزگای سلێمانی بەتەنها بەڕووی ئێراندایە،كەواتە هەر چالاكیەكی بازرگانی دەرەكی لەرێگەی وشكانیەوە بێتە ئەنجام دەچێتە چوارچێوەی بازرگانی دەرەكی نێوان هەردوو وڵاتی عێراق‌وئێران.
ئەو خاڵە سنوریانەی كە چالاكی بازرگانی دەرەكی لەپارێزگای سلێمانی تیادا ئەنجام دەدرێت بریتین لەخاڵە سنوریەكانی باشماخ كە خاڵێكی سنوری نێودەوڵەتیە،هەروەها چەند حاڵێكی دیكەی سنوری هەیە كە چالاكی بازرگانی دەرەكی تیادا ئەنجام دەدرێت،ئەم خاڵە سنوریانە پێیان دەگوترێت خاڵی سنوری لوكاڵی،لەوانەیش شوشمێ‌ لەتەوێڵە،سەیران بەند،پەرۆیزخان لەگەرمیان.
هەرچەندە دەستوری عێراقی هەمیشەیی دیاریكردوە كە دارشتنی سیاسەتە بازرگانیە دەرەكیەكان‌وئەنجامدانی چالاكیەكانی بازرگانی دەرەكی بەسیاسەت‌وچالاكیە گومرگیەكان دەچنە چوارچێوەی سیاسەت‌وچالاكیە تایبەتكراوەكان بەحكومەتی فیدرالی عێراقی،بەڵام هەرێمی كوردستان پێناسەی گومرگی تایبەت بەخۆی هەیە،كە جیاوازە لەپێناسە‌ورینماییە گومرگیەكانی عێراق.
دیاریكردنی باجی گومرگی لەهەرێمی كوردستان بەپێی یاسای ژمارە (21)ی ساڵی (1992) لەپەرلەمانی كوردستان دیاریكراوە،بەڵام ئەم یاسایە دەسەڵاتی بەخشیوەتە وەزیری دارایی‌وئابووری‌وهەرێمی كوردستان كە گۆرانكاری بكات لەرێژەی باجەكان بەپێی هەلومەرج‌وبارودۆخی ئەو دەمە،بەپێی یاسای باجی گومرگی هەرێمی كوردستان كە لەپارێزگای سلێمانی پەریرەو دەكرێت،زۆربەی كاڵاكان ڕێژەی لەسەدا (5)ی باجی گومرگیان بەسەردا دەسەپێنرێ‌،بەڵام چەندین كاڵای دیكە هەیە كە ڕێژەكەنیان زیاد دەكات بۆ لەسەدا (10)‌و (15)‌و (20)‌و (35) بەپێی خەسڵەت‌وتایبەتمەندێتی هەر كاڵایەك.
بەمەبەستی رێكخستنی چالاكیەكانی هەناردەكردن‌وهاوردەكردن لەپارێزگاكانی هەرێمی كوردستان،وەزارەتی ئابووری‌ودارایی هەرێمی كوردستان ڕێنمایی ژماری (4)ی ساڵی (2011)ی دەركردەی‌و،بەپێی ئەم ڕینماییە‌وبەپێی بڕگە تایبەتەكانی یاسای ژمارە (21)ی ساڵی (1992)‌وكۆمەڵی ڕینمایی تایبەت بەپێدانی مۆڵەت بە بازرگانان‌وكۆمپانیاكان بۆ ئ