كاتێك له‌شێخ (زاید بن سوڵتان)ی یه‌كه‌م سه‌رۆكی ئیماراتیان پرسی، نهێنی سهركهوتنو پێشكه‌وتنی وڵاتان‌و ئیماره‌ته‌كانی كه‌نداو بۆچی ده‌گه‌ڕێته‌وه؟ له‌وه‌ڵامدا وتی:”نهوتو پلان”. سامانه سروشتییهكانو به‌تایبه‌ت كانزای نه‌وت، بۆ زۆر وڵات بووه بهنیعمهتو بۆ هه‌ندێك وڵاتیش بووه بهنیقمهت.
ماوه‌ی 42 ساڵه عیراقی خێر له‌خۆنه‌دیوو خاوه‌نی ده‌ریایه‌ك نه‌وته، كه‌چی سیاسهتو شه‌ڕو شۆڕ عیراقییه‌كانی له‌زۆربه‌ی خۆشگوزهرانییهكانو به‌ره‌كه‌تی ئاڵتوونی ره‌ش بێبه‌ش كردووه. بۆیه به‌شێك لهئابووریناسه عیراقییه‌كان وایده‌بینن كه‌نه‌وت دواكه‌وتووترین میلله‌تی كردۆته ده‌وڵه‌مه‌نترین دهوڵهتو رهشماڵو خێوه‌تگه‌ی كردووه بهباڵهخانهو تاوه‌ری هه‌ور بڕ، به‌ڵام له‌عیراق بووه بهنهگبهتیو ماڵ وێرانی، ئه‌مه له‌كاتێكدا ئه‌م وڵاته خاوه‌نی (350) ملیار به‌رمیل نه‌وتی یهدهكو (15) ملیار مه‌تر سێجا غازی سروشتییه.
ده‌ستكه‌وتی خه‌ڵك له‌داهاتی نه‌وتدا
له‌سه‌ره‌تاكانی ساڵی 1996، نه‌وتی شیواشۆك له‌هه‌رێمی كوردستان په‌ره‌ی پێدراو له‌دوای پڕۆسه‌ی ئازادیش بره‌و به‌هه‌نگاوه‌كانی كنه‌و پشكنینی نه‌وت دراو چه‌ندین كۆمپانیای به‌ناوبانگی جیهانیش هاوشێوه‌ی (ئیكیسۆن مۆبیل، تۆتاڵ، شیڤرۆنو گازپرۆم) ڕوویان له‌كوردستان كرد، به‌مه‌به‌ستی وه‌به‌رهێنان له‌و كه‌رته گرنگه‌دا. ئێستایش هه‌رێمی كوردستان له‌توانایدایه بڕی 400 هه‌زار به‌رمیل له‌ڕۆژێكدا ڕه‌وانه‌ی بازاڕه‌كانی جیهان بكات‌و به‌پێی وته‌ی وه‌زیری سامانه سروشتیه‌كانیش، چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ئه‌و ژماره‌یه له‌ساڵی 2015دا بگاته بڕی ملیۆنێك به‌رمیل. بۆیه له‌دوای ئه‌وه‌ی ده‌ركه‌وت كه‌خاكی ئه‌م هه‌رێمه پڕ لهنهوتو غازهو یهدهكهكهی به‌بڕی 45 ملیار مه‌تر سێجا ده‌خه‌مڵێنرێت، ئێستا ده‌بێت به‌رپرسانی كورد ئه‌و ڕاستییه بزانن كه‌خاوه‌نی به‌هێزترین چه‌كی ئه‌م سهردهمهنو گرنگترین بنه‌مای به‌ده‌وڵه‌ت بوونیان مسۆگه‌ر كردووه. به‌ڵام پرسیاره‌كه لێره‌دا ئه‌وه‌یه، ئایه ئه‌م نه‌وته‌ی كوردستان ده‌بێت به‌خێرو به‌ره‌كه‌ت بۆ كورد؟ یاخود هاوشێوه‌ی عیراق ده‌بێت بهنیقمهتو ماڵ وێرانی؟.
هه‌رچه‌نده هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ره‌تای پڕۆسه‌ی به‌وه‌به‌رهێنان كردنی كه‌رتی نه‌وتدایه، به‌ڵام پێویسته‌و ده‌بێت له‌ئێستادا پلانی وردی هه‌بێت له‌چۆنێتی په‌ره‌پێدانی زیاتر به‌و سێكته‌ره‌و هه‌روه‌ها پیاده‌كردنی سیستمی پترۆدۆلار بۆ ئه‌و ناوچانه‌ی كوردستان كه‌نه‌وتیان تیادا دۆزراوه‌ته‌وه، بۆئه‌وه‌ی راسته‌وخۆ میلله‌ت له‌خێرو بێری نه‌وت سوودمه‌ند بێت‌و هاووڵاتیان ئه‌و بۆچوونه‌یان له‌لا كاڵبێته‌وه كه‌ده‌ڵێن:”نه‌وت به‌ئێمه چی”.
دوو هه‌ڵبژارده‌مان له‌پێشدایه
ئابووریناسێكی ناسراوی قه‌ته‌ر به‌ناوی (عه‌بدولخالق فاروق)، سه‌باره‌ت به‌خۆشگوزه‌رانی قهتهرییهكانو گرنگیی نه‌وت له‌وڵاته‌كه‌یدا ده‌ڵێت:”سه‌ره‌تا كهبووین به‌خاوه‌نی نهوتو داهاتهكهیمان هاته ده‌ست، به‌شێكی زۆری ئه‌و داهاته‌مان به بهردهوامیو به‌ڕێگه‌ی جۆراو جۆره‌وه دابه‌شكرا به‌سه‌ر میلله‌تدا، به‌جۆرێك داهاتی تاكه كه‌س له‌ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكی كه‌مدا به‌ڕێژه‌ی (54%) زیادیكرد، دواتر به‌شێكی بۆ پڕۆژه‌كانی وه‌به‌رهێنان ته‌رخانكرا، ئێستا قه‌ته‌رییه‌كان ئه‌وه‌نده داهاتیان به‌رزه‌و هێنده له‌خۆشگوزه‌رانیدا ده‌ژین، ئه‌وه‌ی بیری لێناكه‌نه‌وه مه‌سه‌له‌ی نه‌وته، له‌پاڵ ئه‌وه‌شدا ئاستی وه‌به‌رهێنان له‌لوتكه‌دایه، ته‌واوی خه‌ڵكیش دڵسۆزی ده‌وڵه‌تن”. ئه‌م نموونه‌یه ئه‌وه‌مان بۆ روونده‌كاته‌وه، كهتێركردنی میلله‌ت له‌هه‌موو كارێكی تر گرنگتره‌و كاتێك تاك هیچ گرفتێكی نامێنێت‌و ته‌واوی پێویستییه‌كانی ده‌سته‌به‌ر ده‌كرێت، هه‌م ده‌بێت به‌خه‌مخۆری دهوڵهتو هه‌م به‌خۆشگوزه‌رانی ده‌ژیت.
ئه‌گه‌ر له‌ئێستاشدا نه‌بێت، ده‌كرێت هه‌رێمی كوردستان سوود له‌و ئه‌زموونه‌ی قه‌ته‌ر وه‌ربگرێت، نه‌وت سامانێكی سروشتییه‌و هه‌مووان خاوه‌نین، به‌دڵنیاییه‌وه ئه‌گه‌ر له‌ڕێگه‌ی پلانێكی درێژخایهنهوهو ئیداره‌دانێكی شهفافو ته‌ندروسته‌وه بتوانرێت ڕاسته‌وخۆ هاووڵاتی بكرێت به‌شه‌ریكی نهوتو داهاتی نه‌وت بچێته گیرفانیه‌وه، به‌شێكی هه‌ره زۆری كێشه‌كانی ئه‌م هه‌رێمه چاره‌سه‌ر ده‌بن، داهاتی تاك به‌رز ده‌بێته‌وه، سێكته‌ره‌كان پێشده‌كه‌ون، كادیری نه‌وعی دروست دهبێتو ئینتیمای نیشتمانی ده‌گه‌ڕێته‌وه دۆخی جارانی. به‌ڵام ده‌بێت له‌ئێستاوه د‌رك به‌وه‌ش بكرێت كهپێچهوا