چۆن ئه‌مریكا توانی ببێته بانكی جیهان؟
چۆن ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا توانی ببێته بانكی هه‌موو جیهان؟. ئه‌مه پرسیارێكه ده‌مێكه دهكرێتو لێكدانه‌وه‌ی جۆراوجۆری بۆ ده‌كرێت، به‌ڵام هێشتا وه‌ڵامی نه‌دراوه‌ته‌وه، هه‌رچه‌نده گه‌شه‌كردنی به‌رده‌وامی ئابووری و دارایی و بانكی له ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا پێده‌چێت له‌ئێستادا باشترین وه‌ڵام بێت بۆ ئه‌م پرسیاره.
سیستمی نه‌ختینه‌ی جیهانی و سیاسه‌تی نه‌ختینه و دارایی ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا له‌ده‌یه‌ی شه‌سته‌كانی سه‌ده‌ی ڕابردوودا ده‌ستی به‌گۆڕانكاری ریشه‌یی كردووه، به‌ڵام ماوه‌ی (2) ده‌یه‌یه به‌ته‌واوه‌تی گه‌شه‌كردنی به‌رچاوی به‌خۆوه بینیوه. هاوكات له‌گه‌ڵ هاتنی ساڵی 1960 له‌سه‌ده‌ی ڕابردوودا قه‌باره‌ی سه‌رمایه‌ی دۆلاری ئه‌مریكی له‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته تێكڕای قه‌باره‌ی یه‌ده‌گی ئاڵتونی له‌ناو ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كاندا تێپه‌ڕاند.
له‌هه‌ڵبژاردنه سه‌رۆكایه‌تیه‌كانی ساڵی 1960ی ئه‌مریكا هه‌ریه‌ك له ڕیچارد نیكسۆن جێگری سه‌رۆكی ئه‌مریكا و جۆن كینیدی ئه‌ندامی ئه‌و كاته‌ی ئه‌نجومه‌نی پیران پێش ئه‌وه‌ی ببێته سه‌رۆكی ئه‌مریكا، بڕیاریاندا پێداگری بكرێت له‌سه‌ر پاراستنی یه‌ده‌گی ئاڵتون له وڵاته‌كه‌یاندا، چونكه ئاڵتون وه‌كو سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی بۆ هێزی ئابووری نیشتمانی و ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كان ته‌ماشای ده‌كرا. پاشان كاتێك جۆن كینیدی بووه سه‌رۆكی ئه‌مریكا له وتارێكیدا وتی: “به‌ریتانیا چه‌كی ئه‌تۆمی هه‌یه، به‌ڵام به‌های جونه‌یهی ئیسته‌رلینی لاواز بووه بۆیه به‌گرنگیه‌وه ته‌ماشای ناكرێت، به‌ڵام ئیسپانیه‌كان كهگهلێكی زۆر خۆشحاڵن له‌به‌رئه‌وه‌نیه كه وڵاته‌كه‌یان چه‌كی ئه‌تۆمی نیه، به‌ڵكو له‌به‌رئه‌وه‌یه كه یه‌ده‌گێكی ئاڵتونی زۆر باشیان هه‌یه”.
شاره‌زایانی بواری ئابووری سیمۆن جۆنسۆن و جێمس كواك كه پێكه‌وه نووسه‌ری كتێبی (13 پیاوانی بانك) و دامه‌زرێنه‌ری ده‌زگای (پیس لاین سیناریۆ)ی تایبه‌تمه‌ندن له بواری سیاسه‌تی ئابووری گشتیدا، ده‌ڵێن: “داچۆڕینی رێژه‌ی ئاڵتون ده‌ستی پێكردووه و خواستی بانكه ناوه‌ندیه بیانییه‌كان له دۆلاره‌وه گۆڕاوه بۆ كڕینی ئاڵتون، ئه‌وه‌ش كورتهێنانێكی گه‌وره‌ی له بودجه‌ی گشتی ئه‌مریكادا درووست كردووه، جگه له‌وه‌ی بڕێك ئاڵتونی زیاتر ده‌باته ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، به‌ڵام پێویسته له‌سه‌ر به‌رپرسانی حكومه‌تی واشنتۆن جۆره هاوسه‌نگیه‌ك له‌نێوان چه‌ندین ئهولهویاتدا به‌دی بێنن و جۆن كینیدیش له په‌یڕه‌وكردنی ئه‌م كاره به‌ده‌ر نیه”.
ئه‌گه‌رچی بوونی یه‌ده‌گی ئاڵتون مه‌رجێكی گرنگه سه‌باره‌ت به گه‌شه‌ی ئابووری هه‌ر وڵاتێك، به‌ڵام له‌و سه‌رده‌مه‌دا شه‌ڕی سارد به‌لای سیاسیه‌كانه‌وه گرنگتر بووه، بۆیه جۆن كینیدی رێگه‌ی زیادكردنی خه‌رجیه سه‌ربازییه‌كانی هه‌ڵبژارد و له ده‌ره‌وه به‌ره‌نگاری دوژمنه‌كانی ئه‌مریكا بۆوه. به‌رده‌وامبوون له‌سه‌ر نوێبوونه‌وه و گه‌شه‌پێدانی ئابووری یه‌كێكه له كاره له‌پێشینه‌كانی حكومه‌تی واشنتۆن كه به‌شێوه‌یه‌كی تۆكمه‌و زانستیانه خۆی بۆ ئاماده كردووه، هه‌رچه‌نده زۆری خه‌رجییه‌كان تاكه هۆكاری داچۆڕاندنی رێژه‌ی یه‌ده‌گی ئاڵتون نه‌بووه له‌و وڵاته‌دا، به‌ڵكو هۆكاره‌كه‌ی ئه‌و هه‌ڵئاوسانه بوو كه به‌هۆی هه‌نارده‌كردنی یه‌ده‌گی ئاڵتونی ئه‌مریكا بۆ ده‌ره‌وه دروستبوو كه له ئه‌نجامدا له به‌رژه‌وه‌ندی بودجه‌ی حكومه‌تی فیدراڵی ئه‌مریكادا شكایه‌وه‌و كه‌ڵكی لێوه‌رگرت.
ده‌كرا ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان پارێزگاری له یه‌ده‌گی ئاڵتونه‌كه‌ی بكات، به‌ڵام ئه‌وه ته‌نها له‌سه‌ر حسابی زیانپێگه‌یاندن به ئابووری ئه‌مریكا كۆتایی پێدێت، ئه‌وه‌ش باجێكه كه هیچكام سه‌رۆكه‌كانی ئه‌مریكا هه‌رگیز ئاماده نین بیده‌ن. له‌و كاته‌وه‌ی كه ئه‌مریكا بووه‌ته بانكێك بۆ جیهان زه‌نگی هه‌ره‌سهێنان له 11ی ئابی ساڵی 1971 لێیدا، كاتێك سه‌رۆك ریچارد نیكسۆن گوێی بۆ ئامۆژگارییه‌كانی (جۆن كۆنالی) وه‌زیری خه‌زێنه‌ی ئه‌و كاته‌ی ئه‌مریكا شلكرد و ده‌روازه‌ی چوونه ده‌ره‌وه‌ی ئاڵتونی داخست و بڕیاری گۆڕینی دۆلاری بۆ ئاڵتون ڕه‌تكرده‌وه و ده‌ستبه‌رداری سیستمی سه‌ره‌كی بڕیار