ئاشكرایه ئاستی ئاسووده‌یی ده‌روونی ژیانی تاكه كه‌س په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆی هه‌یه به‌سیستمی ئابووری كۆمه‌ڵگه‌وه. سال نییه هه‌مان بالۆره‌ی بودجه دووباره نه‌بێته‌وه، بودجه دواده‌كه‌وێت! بودجه هێشتا پێی نه‌گرتووه. ئه‌وه دوو مانگ تێپه‌ڕ بووه هێشتا حكومه‌تی ناوه‌ند له‌سه‌ر بودجه رێكنهكهوتووهو ئه‌مه‌ش خۆی له‌خۆیدا زیان‌و متمانه له‌ده‌ستدان به‌هه‌موو لایه‌نێك ده‌گه‌یه‌نێت. ئایا مه‌به‌ستی حكومه‌تی ناوه‌ند چییه بودجه دژی كورد وه‌ك چه‌ك به‌كارده‌هێنێت. ئایا ده‌بێت هه‌موو ساڵێك كورد ده‌سته‌و ئه‌ژنۆ دابنیشێت‌و چاوه‌ڕوانی ئه‌وه بێت كه حكومه‌تی ناوه‌ند مه‌رجه نایاساییه‌كانی به‌سه‌ردا بسه‌پێنێت. ئایا هیچ رێگه‌چاره‌یه‌كی تر له‌ئارادا نییه؟ ئایا ده‌توانرێت به‌جۆرێكی تر بیر بكه‌ینه‌وه؟ ئایا تاكی كورد ده‌بێت چ قوربانییه‌ك بدات كه ئیداره‌ی كوردی له‌داهاتوودا ئه‌وه‌نده چاوی له‌بودجه‌و حكومه‌تی مه‌ركه‌زی نه‌بێت؟ ئایا ئه‌ركی سه‌رشانی هه‌موو كوردێك نییه سیستمێكی ئابووری هاوچه‌رخ بهێنێته‌كایه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی لهدهستێوهردانو جه‌ختی حكومه‌تی ناوه‌ند رزگارمان بێت؟ تاكه‌ی ده‌بێت ته‌ندروستی تاكی كۆمه‌ڵ بناڵێنێت به‌ده‌ست سیستمێكی ئابووریی كۆنه‌وه كه حه‌وت زه‌مانه له‌كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نیدا له‌گۆڕ نراوه، خه‌ڵكی بۆ ئه‌وه‌ی ده‌م ناكاته‌وه وه‌ك زه‌رنه‌قوته به‌خێو بكرێت؟
سیستمی ئابووری رۆح‌و گیانی سه‌رجه‌م داموده‌زگاكانی كۆمه‌ڵگه‌یه. بوونی سیستمێكی ئابووری هاوچه‌رخ مه‌رجێكی سه‌ره‌كییه بۆ ئه‌وه‌ی به‌هۆیه‌وه تاكی كورد مافی خۆی بپارێزرێت‌و چاره‌نووسیان ئاسووده بێت، بتوانن رووبه‌ڕووی مه‌ترسی ده‌ره‌كی ببنه‌وه. به‌شی هه‌ره‌زۆری داهاتی وڵاتانی كه‌نداوی عه‌ره‌بی له‌فرۆشتنی نه‌وته‌وه دروست نابێت به‌ڵكو به‌هۆی وه‌به‌رهێنانه‌وه كه‌سانی پسپۆڕی شاره‌زای بواری ئابووری‌و بانكی ده‌وڵه‌تییه‌وه دروست ده‌بێت كه چالاكانه كۆنتڕۆڵی بازاری جیهانیان كردووه.
له‌كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی مه‌ده‌نیدا كارده‌كه‌م، مانگانه نزیكه‌ی 25 وه‌ره‌قه باج دهدهمو هه‌روه‌ها هه‌ر كه‌لوپه‌لێك، پێداویستییه‌ك بكڕم ده‌بێت 25%ی باجی زیاده بده‌م به‌ده‌وڵه‌ت، ئه‌گه‌ر قه‌رزی خانووش بكه‌م ده‌بێت 6% یان زیاتر بده‌م بهبانك. ئه‌و باجه‌ی كه ده‌یده‌م بهكۆمهڵگه له‌چاو ئه‌و دڵنیاییه ده‌روونییه‌وه كه بۆم ده‌گه‌ڕێته‌وه فلسه سورهیهك ناهێنێت.
ده‌وڵه‌تی سوید داهاتی نییه، نه‌وتی نییه، خاوه‌نی كۆمپانیای به‌رهه‌مهێنه‌ر نییه‌و كۆمپانیاكان زیان زۆرتر ده‌كه‌ن وه‌ك له‌قازانج. ده‌وڵه‌ت به‌هۆی دانانی 25% مۆمسهوه (توێژاڵی باجه كه له‌سه‌ر شت كڕین‌و شت فرۆشتن) كاروباری وڵات به‌ڕێوه‌ده‌بات. كه‌رتی شارهوانیو ته‌ندروستیش به‌هۆی 30%ی باجه‌وه ده‌توانن كاروبار‌و پێداویستی خه‌ڵكی ئه‌نجام بده‌ن.
تاكی كۆمه‌ڵ هه‌ستیاره به‌رامبه‌ر كه‌موكوڕیی سیستمی ئابووری، بۆیه ده‌بێت میلله‌تی كورد دووربین بێت، هه‌وڵی هێنانه‌دی سیستمێكی ئابووری هاوچه‌رخ بدات له‌سه‌ر شێوازی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی بۆ ئه‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم له‌سه‌ر توانای ئابووری خۆی رابوهستێتو هه‌ڕه‌شه‌و گوڕه‌شه‌ی حكومه‌تی ناوه‌ند كاری تێنه‌كات. هه‌رگیز ئازادی‌و دڵنیایی تاك دروست نابێت ئه‌گه‌ر سیستمی باج‌و وهبهرهێنانو بانكی ده‌وڵه‌تی نهیهتهكایهوه. بانك ده‌بێت گیرفانی كۆمه‌ڵگه بێت‌و هه‌روه‌ها له‌جیهاندا بڕواپێكراو بێت.
به‌داخه‌وه لای خۆمان سیستمی ئابووری هه‌ركه‌س بۆ خۆی به‌رده‌وامه، ئه‌م سیستمه رێژه‌ی نه‌گۆڕه‌و وه‌ك خۆی ماوه‌ته‌وه. تاوه‌كو ئێستا به‌سه‌دان ته‌ن وتار له‌سه‌ر گهندهڵیو پارته‌كان نووسراوه، به‌ڵام نازانم بۆ یه‌ك وشه چییه سه‌باره‌ت به‌دڵنیایی ئابووری نه‌نووسراوه كه بگونجێت له‌گه‌ڵ سه‌رده‌می هاوچه‌رخدا. به‌ڕای من مافی چاره‌نووس خه‌ونه ئه‌گه‌ر كۆمه‌ڵگه سیستمی ئابووری هاوچه‌رخ نه‌هێنێته كایه‌وه!