1 – 2
دوو كۆڵه‌كه‌ی سه‌ره‌كی هه‌یه بۆ پێشخستن‌و گه‌شه‌كردنی هه‌ر دهوڵهتو كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك, یاخود چه‌ند ئاست‌و تێڕوانین‌و پلهبهندیهك هه‌یه بۆئه‌وه‌ی وڵاتێك له‌ڕیزی وڵاتانی پێشكه‌وتوودا پۆڵین بكرێت, ئه‌وانیش بریتین له‌ئارامی سیاسی‌و به‌هێزیی ئابووری كه ئه‌مه‌ی دواییان وه‌ستاوه‌ته سه‌ر گه‌شه‌كردنی پیشهسازیو كشتوكاڵی‌و بازرگانی‌و… هتد.
ئه‌و دوو بواره سه‌رچاوه‌ی هه‌موو گه‌شه‌كردنه‌كانی بواره‌كانی تری ژیانن وه‌ك: بواره‌كانی گه‌شتوگوزار، خوێندن، ته‌ندروستی، كۆمه‌ڵایه‌تی، ئهدهبیو هونه‌ر كه‌هه‌موو ئه‌مانه ته‌واوكه‌ری یه‌كترن، بۆئه‌وه‌ی رووی گهشو پێشكه‌وتووی وڵاتێك پێشان بده‌ن.
ئابووری هیچ وڵاتێك گه‌شه ناكات له‌سایه‌ی كهشو هه‌واو دۆخێكی سیاسی ئاڵۆز‌و ناجێگیرو نائاساییدا, بۆیه مه‌رجی سه‌ره‌كی ئه‌و پێشكه‌وتن‌و به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی گوزهرانو داهاتی نهتهوهییو تاك بریتییه له‌جێگیری سیاسی, دواتر ده‌توانرێت ژێرخانی ئابووری وڵات پلانی تۆكمه‌و زانستی بۆ دابڕێژرێت‌و بیری ورد‌و بهكارهێنانو سوودوه‌رگرتن له‌ته‌كنه‌لۆژیای سهردهمو دابینكردنی بودجه‌ی پێویست بۆ لێكۆڵینه‌وه‌و راهێنانو پێگه‌یاندنی كادر‌و دروستكردنی رایه‌ڵه‌ی په‌یوه‌ندی له‌نێوان سه‌نته‌رو زانكۆ زانستییه‌كان‌و لایه‌نه حكومییه ئابووریه‌كاندا بۆ تێكه‌ڵكردنی زانست‌و تێوری بهپڕاكتیكو بازاڕ.
رۆڵی كه‌رتی پیشه‌سازی
له‌م سه‌رده‌مه‌دا ئه‌گه‌ر هه‌ر وڵاتێك نه‌توانێت به‌رهه‌می ناوخۆیی خۆی پێش بخات‌و پێداویستییه‌كانی خۆی دابین بكات‌و زیاد له‌وه‌ش بتوانێت هه‌نارده‌ی ده‌ره‌كیشی به‌رزبكاته‌وه، ئه‌وا ته‌نیا وه‌ك وڵاتێكی به‌كاربه‌ر دادهنرێتو مشه‌خۆرو بێكهڵك ده‌مێنێته‌وه‌و ناتوانێت له‌گه‌ڵ ره‌وتی گهشهكردنو پێشكه‌وتنه‌كانی دنیادا رێ بكات‌و ده‌بێت هه‌میشه چاوی لهدهستو داهێنانو به‌رهه‌می ده‌ره‌كی بێت. كه‌ئه‌مه‌ش بۆ خۆی مه‌ترسی ده‌خاته سه‌ر ئه‌منی خۆراك‌و ئاسایشی ناوخۆ‌و دروستكردنی كارتی فشاری ده‌ره‌كی بۆ سه‌ری.
له‌م سه‌رده‌مه‌ی ئێستاشدا ئابووری جڵه‌وی سیاسه‌تی كردووه‌و كهمهركێشی ده‌كات به‌دوای خۆیداو هێنده‌ی ئابووری‌و بازاڕ‌و بازرگانی‌و كۆمپانیا ئابوورییه زه‌به‌لاحه‌كان رۆڵ‌و كاریگه‌رییان هه‌یه، له‌م زه‌مه‌نی بهجیهانبوونهداو سنووره‌كان تێدهپهڕێننو پیرۆزیی سیاده‌و سه‌روه‌ری وڵاتان پێشێل ده‌كه‌ن سیاسه‌ت ناتوانێت ئه‌و كاره بكات.
ئه‌م پێشكه‌وتن‌و به‌هێزبونی ئابوورییه‌ش پێویست بهژیانهوهی ژێرخانی ئابووری ده‌كات له‌هه‌موو بواره‌كانی پیشهسازیو كشتوكاڵ‌و وزه‌و بانكهكانو گه‌شتوگوزارو نیشتهجێبوونو خۆراك‌و… هتد.
ئاشكرایه بواری پیشه‌سازی، بوارێكی گه‌وره‌و گرنگ‌و كاریگه‌ره، چونكه له‌لایه‌ك كۆڵه‌كه‌ی سه‌ره‌كی ژێرخانی ئابوورییه‌و هۆكاری به‌گه‌ڕخستنی توانا مادی‌و مرۆییه‌كان‌و نه‌هێشتنی بێكارییه، دهروازهیهكیشه بۆ داهێنانو جوڵاندنه‌وه‌ی بازاڕه ناوخۆیی‌و ده‌ره‌كییه‌كان. له‌م بواره‌شدا ده‌كرێت كوردستان به‌و پێگه جوگرافییه گرنگ‌و به‌و ده‌وڵه‌مه‌ندیه‌ی خاك‌و ژێر خاك‌و سهرخاكهكهی بهكانزاو سه‌رچاوه سروشتییه‌كانی ببێته وڵاتێك‌و كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی پیشه‌سازی گه‌وره‌و كاریگه‌ر لهناوچهكهداو به‌سوود وه‌رگرتنیش له‌ئه‌زموونی وڵاتانی دراوسێ‌و دنیاش، چونكه جێگیربوونی دۆخی سیاسی كوردستان‌و فه‌راهه‌مكردنی ئازادییه‌كانی فكر‌و ئایین‌و ئابووری‌و بازاڕ كه سێ مه‌رجی سه‌ره‌كین بۆ داهێنانی تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگه تاڕاده‌یه‌كی باشبوون‌و كاریگه‌رییان هه‌یه له‌كوردستاندا. چونكه تاكی ئازاد له‌ڕووی ئایین‌و فكر‌و ئابوورییه‌وه ده‌بێته تاكێكی بههرهمهندو داهێنه‌ر نه‌ك تاكێكی به‌رخۆرو مشه‌خۆر.
گه‌شه‌سه‌ندنی پیشه‌سازی له‌توركیا
به‌نده له‌ماوه‌ی نێوان رۆژانی 18-24/3/2013دا به‌شداری خولێكی راهێنانم كرد له‌توركیا له‌گه‌ڵ دوو فه‌رمانبه‌ری تری وه‌زاره‌تی بازرگانی‌و پیشه‌سازی حكومه‌تی هه‌رێم كه نوێنه‌رانی وڵاتانی (تونس، لیبیا‌و میسر به‌شداریان تیادا كردبوو, له‌بواری چۆنێتی گه‌شه‌پێدانی پیشه‌سازیدا. بینیم كه ئه‌و وڵاته له‌دوای دوو جه‌نگی جیهانی یهكهمو دووه‌می سه‌ده‌ی رابردووه‌وه كه توركیا هاوپهیمانێكو جه‌مسه‌رێكی سه‌ره‌كی هه‌ردوو ئه‌و جه‌نگه بوو كه زۆرترین ماڵوێرانی‌و كاولكاری به‌سه‌ردا هاتووه, به‌ڵام له‌ماوه‌ی