دیارییه‌کی به‌نرخم به ده‌ست گه‌یی. کتێبێک که مامۆستا‌و هاوڕێی خۆشه‌ویستم د. ره‌وف عوسمان ده‌رباره‌ی ئه‌و چه‌ند ساڵه‌ی که ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق بوه نووسیوێتی: ئه‌زموونوکانم له په‌رله‌مانی عێراقدا.
نووسه‌ر یادداشته‌کانی به گه‌لێ دۆکیمه‌نت پته‌وکردوه. نه به ته‌نها ئه‌و به‌سه‌رهاتانه ئه‌گێڕێته‌وه که تیا ژیاوه، به‌ڵکو وه‌ک ئه‌رشیفێکیش قسه‌کانی به گه‌لێ تۆمار پشتئه‌ستوور ئه‌کا. به بڕوای من سوودبه‌خشیی کتێبه‌که نه به ته‌نها بۆده نگده رانه ، تاکو بزانن له داهاتوودا به کێ‌و بۆچی ده‌نگده‌ده‌ن، به‌ڵکو بایه‌خه‌که‌ی بۆ په‌رله‌مه‌نتارانی سبه‌ینێشه، تا ئه‌و راستییه له‌یادنه‌که‌ن که بوون به ئه‌ندامی په‌رله‌مان نه به ته‌نها ماشینه‌وه‌ی ئیمتیازاته، به‌ڵکو ئه‌رکیشه، هه‌ندێ جار ئه‌رکێکی سه‌خت.
پاش ئه‌وه‌ی ئینگلیز له دوای یه‌که‌م جه‌نگی جیهانی بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی خۆی ئه‌م مه‌مله‌که‌ته‌ی سیحراند که ناوی عێراقه، جۆره دیموکراتییه‌کی جامخانه‌یشی تیا قوتکرده‌وه، تا به رووکه‌ش وا دیاربێ که ئه‌لحه‌مدولیللا له هیچمان که‌م نییه. به‌ڵام هه‌ر زوو ده‌رکه‌وت که وڵاته‌که به تیشکه ساڵ له دیموکراتیی راسته‌قینه‌وه به‌دووره. بۆ نموونه کوشتاری 6 ی نیسانی 1930 له به‌رده‌رکی سه‌رای سلێمانی له‌وه‌وه قه‌وما که خه‌ڵکی شاره‌که ناڕه‌زایی خۆیان ده‌ربڕی له‌وه‌ی حکوومه‌ت کۆمه‌ڵێ شێخ عه‌شیره‌تی عه‌ره‌بی خوارووی به نوێنه‌ری سلێمانی دانابوو که زۆربه‌یان، ئه‌گه‌ر هه‌موویان نا، هه‌ر چاوی به شاره‌که نه‌که‌وتبوو. حکوومه‌ته سوپاییه‌کانی پاش 1958 تا ئه‌گاته رژێمی فاشیزمی تکریتی به شێوه‌یێ دیموکراتییان له بیر عاله‌مه‌که برده‌وه، که له دوا ساڵه‌کانی ده‌سه‌ڵاتی سه‌ددامدا زۆر که‌س وای ئه‌زانی که په‌رله‌مان پارچه‌ی تراکتۆره. له‌گه‌ڵ رژانه ناو عێراقی هێزه‌کانی ئه‌مریکاوه، سه‌رله‌نوێ دیموکراتییه جامخانه‌که‌ی سه‌رده‌می مه‌لیک زیندووکرایه‌وه. حیزبه کوردییه‌کان بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی خۆیان، یا راستتر بڵێین بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی سه‌رکرده‌کانیان، نوێنه‌رایه‌تیی کوردیان له په‌رله‌مانی عێراقدا بۆ خۆیان قۆرخکرد.
په‌رله‌مه‌نتاره کورده‌کان له خولی رابوردووی په‌رله‌مانی عێراقدا به کۆمه‌ڵێ شت‌دا ئه‌ناسرانه‌وه: زۆربه‌یان عه‌ره‌بییه‌که‌یان هه‌ر هێنده‌ی ئه‌وه‌ی حه‌ماڵه فه‌یلییه‌کانی شۆڕیجه یا بۆیاخچییه سنه‌ییه‌کانی سه‌ده‌می زوو به که‌ڵکی له‌یه‌کحاڵیبوون ئه‌شیا. زۆربه‌یان ئاره‌قی ره‌ش‌و شینی ده‌ردابوو بۆ ئه‌وه‌ی خۆی پێبگه‌یه‌نێ، نه‌ک له رووی زانیارییه‌وه، به‌ڵکو به باری داراییدا. زۆربه‌یان ده‌م دائه‌چه‌قێنێ کاتێ لێی ئه‌پرسیت زانایه‌کی وه‌ک مه‌لا عه‌بدولکه‌ریمی موده‌ڕیس کێیه. بێگومان ئه‌مه گوناهـ نییه. ئه‌وانه که‌سیان له بواری رۆشنبیرییدا مێش میوانی نه‌بوه‌و نییه. به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئیمامی بوخاری و مه‌نجه‌ڵی بوخار له یه‌ک جیانه‌که‌نه‌وه، ئه‌مه‌یان سته‌مه! ته‌نانه‌ت باسی ئافره‌تێکی کوردی په‌رله‌مه‌نتار ئه‌کرێ که به درێژایی چوار ساڵ قسه له ده‌م به‌رده‌وه هاتوه، له ده‌می ئه‌و زه‌عیفه‌یه‌وه نه‌هاتوه. دیاره ئه‌و خوشکه ئیمانێکی به‌تینی هه‌بوه به‌وه‌ی ئه‌گه‌ر ده‌مکردنه‌وه زیو بێ، بێده‌نگی زێڕه. زێڕیش بۆ ئه‌وه باشه بکرێ به بازن‌و پاوانه.
له په‌رله‌مانه ئه‌سڵییه‌کانی مه‌مله‌که‌تانی خوا پێداودا هه‌ر په‌رله‌مه‌نتارێ ئاواته‌خوازه فراکسیۆنه‌که‌ی ده‌سنیشایکا بۆ ئه‌وه‌ی له‌به‌رده‌م په‌رله‌ماندا بدوێ. ئه‌مه هه‌لێکه بۆ ئه‌وه‌ی خۆی بنوێنێ، داکۆکی له بۆچوونی پارته‌که‌ی خۆی بکا، لێهاتوویی له بواری رێتۆریک (هونه‌ری خوتبه‌دان)و، وه‌ستایی له به‌ڵگه‌هێنانه‌وه‌دا بسه‌لمێنێ. که‌چی ئه‌وانه‌ی ئێمه خواخوایانه که‌س نه‌ڵێ که‌رت به چه‌ند.
تێئه‌گه‌م، گه‌رچی قایل نیم، که زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی له‌لایه‌ن حیزبه کوردییه‌کانه‌وه ئه‌کرێن به په‌رله‌مانتار ته‌نها خزم‌و که‌س‌و ئه‌حباب بن. ئه‌مه ئه‌مڕۆ به من‌و تۆ ناگۆڕدرێ. به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئه‌و په‌رله‌مانتارانه بۆ ئه‌زنیف کردن له به‌غدا بن، له‌وه‌یان ناگه‌م. دوو شه‌ش بێ ئه‌وانیش هه‌ر ئه‌تۆپێ.