ئاخ بۆ عەرزو حاڵچیەکی شارەزا یا بۆ میرزایەکی خەت خۆش عەرزوحاڵێ بۆ ئەم وەزارەتە بنوسێ
ماوەیەک لەمەوبەر ،لە ڕێگەی بەڕێوەبەرێتی پەروەردەی سلێمانیەوە فۆرمێک و کڵێشەی بەڵێن نامەیەکیان دابەش کردوە بە سەر مامۆستایاندا بۆ بەشداریکردن لە تیروپشکی دابەشکردنی یەکەی نێشتەجی بون ، ئەوەی کە پێی ئەڵێن (عوزر لە قەباحەتخراپتر ) ئەوەیە پێ ئەچێ فۆرمەکە ڕاستەوخۆ لە ئەنجومەنی وەزیرانەوە دەرچوبێ منێش بەهۆی موسوڵمانێکەوەهەروا سەرپێی چاوێکم پێا خشان ،کاتێ هاتینە سەر پڕ کردنەوەیان ، یەکەم چقڵ کە ئەچێ بە چاوا ئەوەیە لە نێوان دو کەوانەی بەلە باریکەدا لە لای ڕاستەوە نوسراوە ( بەشی یاسا ) یپێش ڕەخنەکان هیوادارم یەکەی نیشتەجێ بونەکان بەدەردی فۆرمو بەڵێن نامەکە نەچن و جێگەیەکی شایستە بێت بۆ ژیان ،نەبێتە هۆی تەنگە نەفەسی هەندێک و دەوڵەمەند کردنو هەڵهاتنی چەند بە چکە حوتێ ، فەرمون بەردەوام بن . ئەگەر ئەو بەشی یاسایە چاوی نەهێنایەتە خورو ، یەک ئەلفم نە ئەوت ، بە ڵام هەمو دەقێکییاسایی قابیلی تانە لێدانە ، جا ئەگەر خوانەکردە لە نێوان وەزارەتو یەکێ لەو نەگبەتانەی ئەو فۆرمو بەڵێن نامەیە پڕ ئەکەنەوە ناڕێکیەک پێشهات ئەوسا ئەزانرێ پارێزەری تەڕدەس چۆن ئەسپی خۆی تیا تاو ئەدا .
ئەی ئەم دەقە کەلو کۆمەی کە واهەست ئەکەیت خریجێکی نەهێشتنی نە خوێندەواری ، لە عەرەبیەکی جلفەوە وەریگێڕابێ بۆ کوردی .کە نە عارەبی و نە کوردی بەڵەد نیە .
لەم مەملەکەتەی لەمەڕ ئێمەدا عاجباتیەکان لە بن نایەن، بە چرای رۆن گەرچەکەوە بگەڕێی شتێک نابینی بڵێی ئۆخەی، ئەمەمان بێ عەیبە ئەو کەسە غەوری غەزەب ئەبێ بەم ئینجازە عەزیمە بڵێ خراپ ، خەڵکینە ئەکرێ مناڵێ لە ئیملای عارەبیا هەڵەیە بکات کە زمانی دایکی نیە ، یا هەر دەرنەچێت ، جێگەی سەر سوڕمان ئەوەیە مامۆستای بیرکاری جەدوەلی زەڕبی لە بەر نەبێ، نەهامەتی گەورەتر ئەوەیە وەزارەتێک، کە گوایە دڵمان خۆشە نەوەکانی داهاتومان بۆ پێئەگەیەنن ، لە ئیملای کوردیدا سێ سفری چاوزەق وەرگرێ ، لەوە قوڕ بەسەری تر ئەوەیە سەندیکای مامۆستایان ، عەرزوحاڵ چیەکی باشی زمانزانیان بۆ پەیا نەبێ ، بەڵێن نامەیەکیان بۆ ڕێک بخات . ئەوزەمانەی مامۆستا ئاینیەکان حوجرەکانیان تەنها ژورێکی مزگەوت بو، کەسانی وەک حەزرەتی نالی و مەحویان پێگەیاندوە مامۆستا نەجمەدین مەلا قوتابخانەکەی لە دودوکان پێکهاتبو ناوی کەشتی نوحی لێنابو ، بە سەدان کەسی تیا فێری خوێندەواری ئەکرد ، زۆرێک لە دەرچوانی ئەو کەشتیە ، زۆر پر مەعریفەت تر بون لەم دکتۆراو ماجستێرە فەلانەی ئێستا ، ڕەنگە شاهیدی زۆر لە ژیاندا مابن کە ئەو فێری زمانی فارسی کردبن ، مامۆستا مەلا عەبدولکەریمی مودەڕیس ،قورئانی تەرجەمە و تەفسیر ئەکرد ، پسپۆرانی زمانی عەرەبی کە خۆیان عەرەب بون زمانی ڕەخنەیان لەئاستیا لاڵ ئەبو.
لە ساڵانی سیەکانی سەدەی ڕابوردودا لەو دەڤەری سەقز و مهابادە بە خوێنەواریان ئەوت میرزا ، ئەم لەقەبە پەڕیبوەوە بۆ لای خۆشمان ، ئێستاش هەندێ بنەماڵەی ئەم پایتەختی ڕۆشنبیریە ، ئەو نازناوەیان ماوە ، بە مەدالیای ناونیشانی خۆیانی ئەزانن ، هەقیشیانە ، چونکە ئەو میرزایانە ،کە لە سەر دۆشەکڵەی مزگەوتو سەربەردەنوێژەکان فێربوبون ، بە هەق خوێندەوار بون ئێستاش زۆرێک لە دەسنوسی شاعیرانو نوسەرانی ئەو زەمانە پەراوێزی ئەوانی بەسەرەوەیە ، کەسێ بێەوێ بەراوردێ بکات، لەو نوسینانەدا ماش و برنجی تیا ئاشکرا ئەبێت .
دە عەشرەت دڵمان خۆشە ڕێکخەرو نوسەری ئەم فۆرمو بەڵێن نامەیە جگەرگۆشەکانمان و نەوەی نوێمان بۆ فێر ئەکەن .
بەندە ئەمە سێهەم جارە ڕەخنە ئاڕاستەی وەزارەتی پەروەردە ئەکەم ، بەڵام تا ئێستا ئەو مەتەڵەی هەڵنەهاتوە ! ئەوەیە کە وەزارەتی ناوبراو بێدەنگی هەڵبژاردوە ، وەک سۆراغیشمان کردوە هەندێ بێدەنگی سەلماندنی کەموکوڕیە، ڕەنگە بشڵێن با چیلکە نەکەین بەشارە زەردەواڵەدا و نەی هروژێنین ،من لێرەدا ئەوەندی بەم چاوە کزانەی خۆمەوە دیقەتم لە فۆرمو بەڵێن نامەکە داوە ، لەبەر ئەوەی فۆرمەکە لە چایخانە چاپکراوە ، هەوڵ ئەدەم هەر هیچ نەبێت وەک ئەزنیف قەپاتی کەم ئەگە ر دەخالێش بگرم ، هیچ نەبێ خۆم و هاوڕێکانم چاکانمان ئەکەوێتە بەڵاش ، ئێوە سەیری یاریە کە بکەن وەک خۆی بڵاوی ئەکەینەوە با خەڵک خۆی حەکەم بێت .
خاڵەکان ؛-
لە بەڵێن نامەکەدا ….
*– لای ڕاست نوسراوە { ژمارە گشتی } لە لای چەپ نوسراوە { ژمارەی گشتی } . کامیان ڕاستە ؟
*– نوسراوە ڕێکەوت / /٢٧١١ کوردی ڕێکەوت: &n