بودجه بریتیه له داهات‌و خه‌رجی وڵات له‌ماوه‌ی ساڵێكدا،له‌لایه‌كی تره‌وه لایه‌نی خه‌رجی له‌بودجه‌دا دابه‌ش ده‌بێت به‌سه‌ر 2 به‌شی سه‌ره‌كی ئه‌ویش بودجه‌ی به‌كابردن‌و بودجه‌ی وه‌به‌رهێنانه،بودجه‌ی به‌كاربردنیش به‌شێكی زۆری خه‌رج ده‌كرێت بۆ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی حكومه‌ت‌و به‌شێكیشی بۆ دابینكردنی پێداویستی‌و خه‌رجی وه‌زاره‌ت‌و داموده‌زگاكانی حكومه‌ت، بودجه‌ی وه‌به‌رهێنانیش خه‌رج ده‌كرێت بۆ بوژاندنه‌وه‌ی ژێرخانی ئابووری كوردستان‌و دروستكردنی پڕۆژه‌ی وه‌به‌رهێنان وه‌ك خانوو خوێندنگا‌و نه‌خۆشخانه‌و رێگاوبان‌و هتد….
ئه‌وه‌ی له‌م نووسینه مه‌به‌ستمه باسی بكه‌م ئه‌وه‌یه كه په‌یوه‌ندی سیاسی‌و ئابووری له‌نێوان هه‌رێمی كوردستان‌و ناوه‌ند له چ ئاستێكدایه‌و پرۆسه‌ی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی كوردستان بۆ توركیا‌و بازاڕه‌كانی جیهان چ كاریگه‌رییه‌كی هه‌بووه له‌سه‌ر بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان‌و ئه‌م هۆكارانه هه‌مووی چ كاریگه‌رییه‌كی هه‌یه له‌سه‌ر ئابووری كوردستان‌و بژێوی ژیانی تاكه‌كانی كۆمه‌ڵ.
ئاشكرایه كه به‌شه بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان له‌ناوه‌نده‌وه ده‌درێت‌و ساڵانه كه بودجه‌ی عیراق په‌سه‌ند ده‌كرێت 17% بودجه‌ی عیراق بۆ هه‌رێمی كوردستان په‌سه‌ند ده‌كرێت‌و مانگانه ره‌وانه‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێت، له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ش حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پرۆژه بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان ئاماده ده‌كات‌و ره‌وانه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌كرێت بۆ په‌سه‌ندكردن، ب دڵنیایی ئه‌گه‌ر په‌سه‌ندكردنی بودجه‌ی عیراق دوابكه‌وێت بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستانیش دواده‌كه‌وێت‌و كاریگه‌ریی خراپی ده‌بێت له‌سه‌ر ئابووری هه‌رێمی كوردستان و بژێوی ژیانی دانیشتووانه‌كه‌یی و بازاڕه ئابوورییه‌كه‌ی.
له‌لایه‌كی تره‌وه پرۆسه‌ی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان بۆ توركیا‌و بازاڕی جیهان بۆته هۆی خاڵی ناكۆك له‌نێوان حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان‌و ناوه‌ند له به‌غداد، جێی ئاماژه‌یه كه یه‌كێك له‌هۆكاره سه‌ره‌كییه‌كانی دواكه‌وتنی ناردنی بودجه‌ی عیراق له سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عیراق بۆ په‌رله‌مان په‌یوه‌سته به هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان‌و چوونی وه‌فدی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌غدادو به‌شه بودجه‌ی 17% ی هه‌رێمی كوردستان له بودجه‌ی حكومه‌تی عیراقی فیدراڵ، له دوایین لێدوانی (نوری مالیكی) سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق باس له‌وه ده‌كات كه ئه‌گه‌ر حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پابه‌ند نه‌بێت به‌هه‌ماهه‌نگی‌و ره‌زامه‌ندی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌باره‌ت به ناردنه ده‌ره‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان بۆ توركیا‌و بازاڕه‌كانی جیهان ئه‌وا ئاماده‌یه به‌شه بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان ببڕێت‌و نه‌ینێرێت بۆ كوردستان.
من وه‌ك ئه‌ندام په‌رله‌مانێكی فراكسیۆنی سه‌وزی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان‌و شاره‌زایه‌كی بواری ئابووری، پشتیوانی ناردنه ده‌ره‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌م بۆ بازاڕه‌كانی جیهان، به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌ك نه‌بێت ببێته هۆی دروستكردنی كێشه‌ی ئابووری بۆ هه‌رێمی كوردستان، چونكه ژێرخانی ئابووری هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌كاری ته‌واوی نه‌كردووه بۆ هه‌ر ئه‌گه‌رێكی نه‌خوازراو ئه‌گه‌ر بێته پێشی، بۆ نموونه ئه‌گه‌ر حكومه‌تی مالیكی ئه‌مساڵی 2014 به‌شه بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان ببڕێت، حكومه‌تی هه‌رێم له توانایدا نییه به به‌های بودجه‌ی به‌غداد نه‌وت هه‌نارده بكات، چونكه بودجه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم كه له به‌غداوه وه‌ری ده‌گرێت بۆ ساڵی 2014 بریتییه له 16.5 تریلیۆن دینار، مانای وایه ئه‌گه‌ر ئه‌و بودجه‌یه له به‌غداوه نه‌یه‌ت بۆمان ده‌بێت حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رۆژانه 400 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت هه‌نارده بكات بۆ ئه‌وه‌ی به به‌های 16 تریلیۆن دینار نه‌وت بفرۆشێت له ساڵی 2014 دا له به‌رواری 1-1-2014 تا 31-12-2014، ئه‌مه‌ش كارێكی زه‌حمه‌ته بۆ ئابووری كوردستان و كه‌رتی نه‌وت له هه‌رێمی كوردستان.
وردتر باسی ئه كێشه‌یه بكه‌م كه ئێمه ئێستا له‌مانگی یه‌كه‌می ساڵی تازه‌ی 2014 ده‌ژین بزانن چۆن توشی كێشه‌ی دارایی بوین به‌هۆی دواكه‌وتنی بودجه‌و چۆن توشی كێشه‌ی كه‌می به‌نزین بووین چونكه 80% ی به‌رهه‌می سوته‌مه‌نی كوردستان له به‌نزین‌و نه‌وت‌و گاز له به‌غداوه بۆمان دێت، ئه‌ی ده‌بێت پلانمان چی بێت ئه‌گه‌ر حكومه‌تی به‌غداد هه‌مووی ببڕێت؟ ب دڵنیایی هه‌رێمی كو