پتهوییو تۆكمه‌یی ژێرخانی ئابووری‌و بونیاتنانودروستكردنی جومگه‌كانی به‌ده‌ستهێنانی داهات، یه‌كێكه له‌و فاكته‌رانه‌ی كهبهههمیشهییو به‌رده‌وامیی بهساقامگیریی سیاسی وڵات ده‌دات، به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه نه‌بوون یان لاوازیی ژێرخانی ئابووری، ده‌وڵه‌ت به‌ره‌و ناسه‌قامگیریی سیاسی دهباتو زۆرجاریش پارچه‌پارچه‌بوونی ده‌وڵه‌تیشی لێده‌كه‌وێته‌وه.
كه‌واته هه‌ر وڵاتێك ئه‌گه‌ر ژێرخانی ئابووری پته‌وبوو، ئه‌وا سه‌قامگیریی سیاسه‌ته‌كه‌ی مسۆگه‌ره، كوردیش هه‌ر وه‌ك گه‌لانی دونیا له‌پێناو سه‌قامگیركردنی سیاسه‌تی دهوڵهدارێتیی مافی خۆیه‌تی هه‌نگاو بۆ دروستكردنی جومگه‌كانی به‌ده‌ستهێنانی داهات بۆ وڵات‌و نه‌وه‌كه‌ی بنێت كه‌بێگومان ئه‌و داهاته‌شی كه‌ببێته هۆی پته‌وكردنی ژێرخانی ئابووری ته‌نیا له‌رێی نهوتو هه‌نارده‌كردنی نه‌وته‌وه به‌ده‌ستدێت، به‌ڵام لێره‌دا پێویست ده‌كات سه‌ركردایه‌تی كورد یان باشتره بڵێین ئه‌وانه‌ی خۆیان به‌و پرسه‌وه سه‌رقاڵكردووه، پێویسته ده‌ست بۆ قورساییه‌ك به‌رن كه‌بۆیان هه‌ڵبگیرێت، چونكه هه‌ڵگرتنی قورسایی پرسێكی گه‌وره‌ی وه‌ك نه‌وت پێویستی به‌ره‌خساندنی كارئاسانی‌و هه‌ره‌وه‌زیی ناوخۆیی ده‌بێت نه‌ك به‌كۆكردنه‌وه‌ی ده‌ستی ده‌ره‌وه‌ی سنوره‌كان.
ئه‌گه‌ر بۆ هه‌موو وڵاتێكیش بلوێتو بگونجێت كه‌بڵێین نه‌وت ده‌وڵه‌ت دروستده‌كات، به‌ڵام بۆ هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌تی له‌م دۆخ‌و هه‌لومه‌رجه‌ی ئێستایدا ئه‌وه نالوێت، چونكه ئه‌و كهسو لایهنو حزبه‌ی ئێستا ده‌ست بۆ خاوه‌ندارێتی دروستكردنی جومگه‌ی داهات ده‌بات پێشتر به‌وه رازیی بوون كه‌خاكی هه‌رێمی كوردستان به‌شێك بێت له‌خاكی عیراق، كه‌وابوو ئه‌و نه‌وته‌ی له‌خاكی هه‌رێم ده‌رده‌هێنرێت هه‌مان ئه‌و خێر‌و سوده‌ی بۆ تاكی كورد ده‌بێت كه له‌خاكی شاره‌كانی باشور‌و ناوه‌راست ده‌رده‌هێنرێن.
ئه‌و لایه‌نه‌ی كه‌زیاد لهپێویستو لایه‌نه‌كانی دیكه باوه‌شی بۆ خاوه‌ندارێتی پرسی هه‌نارده‌كردنی نه‌وت كردۆته‌وه، له‌وه‌ته‌ی بوون به‌خاوه‌نی كۆمپانیا‌و قۆرخكردنی سه‌رچاوه‌كانی به‌ده‌ستهێنانی پاره‌و بودجه، هێنده‌ی شه‌ڕ له‌سه‌ر پاره‌و بودجه ده‌كه‌ن نیو هێنده ئه‌و شه‌ڕه له‌سه‌ر خاكی داگیركراوی نه‌ته‌وه‌كه‌مان ناكه‌ن.
چ جارێك گوێمان لێبووه ئه‌و لایه‌نه بڵێ ئه‌گه‌ر مادده‌ی 140 جێبه‌جێ نه‌كرێت، رێگه‌ی تر ده‌گرینه‌به‌ر، چ جارێك گوێمان لهسهركردهیهك بووه بڵێت ئه‌گه‌ر ناوچه دابرێنراوه‌كان وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌ده‌ستووردا هاتووه نهگێرانهوه سه‌ر زێدی خۆی رێگه تر ده‌گریته‌به‌ر، له‌وه‌ڵامدا هیچ، به‌ڵكو ئه‌وه‌ی گویمان لێبووه له‌و لایه‌نانه‌ی كه ئێستا به‌بێ گوێدانو حیسابكردن بۆ ئه‌و ناوه‌نده‌ی كه‌كرا بهشهریكو برابه‌ش له‌دووره ده‌میان ئاراسته‌ی به‌غدا دهكهنو ده‌ڵێن، ئه‌گه‌ر ناوه‌ند بودجه‌مان لێببڕێت، رێگه‌ی تر ده‌گرینه‌به‌ر، ئه‌گه‌ر ناوه‌ند پاره‌ی ئه‌و كۆمپانیانه نه‌دات كهلهههرێم نه‌وت ده‌رده‌هێنن رێگه‌ی تر ده‌گرینه‌به‌ر ئه‌گه‌ر ناوه‌ند رێگه له‌هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی هه‌رێم بگرێت رێگه‌ی تر ده‌گرینه‌به‌ر، ئه‌گه‌ر ناوه‌ند بودجه بۆ پێشمه‌رگه دابین نه‌كات رێگه‌ی تر ده‌گرینه‌به‌ر ئه‌گه‌ر ناوه‌ند یاسای نهوتو غاز پهسهندنهكات رێگه‌ی تر ده‌گرینه‌به‌ر، باشتروایه، پێویسته ئه‌و لایه‌نه سه‌ره‌تا هه‌وڵ بۆ خاوه‌ندارێتی خاكه‌كه بدات ئه‌وسا بیر له‌فرۆشتنی بهرهوبوومهكهی بكاته‌وه، چونكه ئێستا ئه‌و خاكه‌ی له‌سه‌ر ده‌ژین، ته‌نیا موڵكی خۆمان نییه، به‌ڵكو به‌رپرسه‌كانمان به‌موڵكی غهیهرهشی ده‌زانن، بۆیه ئێستاش ناتوانین به‌بێ راوێژ له‌گه‌ڵ شهریكهكهمان نه‌وت هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه بكه‌ین، چ كاتێك ئه‌وانه‌ی كه‌ئێستا به‌بێ راوێژی شهریكهكهمان نه‌وت هه‌نارده ده‌كه‌ن توانیان خاكه‌كانمان جیابكه‌نه‌وه‌و له‌نه‌خشه‌و له‌ده‌ستووری ناوه‌ندا خاوندارێتی بۆ كورد بچه‌سپێنن ئه‌وسا كه‌س ناڵێت راوێژ به‌ناوه‌ند بكه‌ن بۆ فرۆشتنی به‌روبوومی خاكی هه‌رێم، ئه‌وه‌ی ئێستا له‌پرسی یاسایی بوونی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی هه‌رێمدا له‌خودی هه‌ندێك لهنوێنهرو وه‌زیره كورده‌كانی به‌غدا گوێمان لێده‌بێـت، بریتیه له‌كۆمه‌ڵێك بۆچونی جیاواز‌و دژ به‌یه‌ك هه‌ندێكیان له‌رووی نه‌ته‌وه‌ییه خوێندنه‌وه‌ی بۆ دهكاتو بهنهنگیی ده‌زانێت بڵێت پێویست ده‌كات