رێككه‌وتنێكی‌ نوێی‌ جیهانی‌ له‌نێوان هێزی‌ كارو سه‌رمایه‌دا ‌

به‌شی‌ سێیه‌م
بازاڕی‌ جیهانی‌ له‌ بنچینه‌وه‌ گۆڕاوه‌ به‌ره‌و زیاتر كردنه‌وه‌ی‌ بازاڕی‌ ئابووری‌ له‌ماوه‌ی‌ كه‌متر له‌ دوو ده‌یه‌دا. له‌گه‌ڵ زیادبوونی‌ جیابوونه‌وه‌ی‌ ده‌وڵه‌تان له‌ یه‌كێتی‌ سۆڤیه‌تی‌ پێشوو، چین‌و هیندو سه‌دان ملیۆن هاووڵاتی‌  زیاتر ئێستا به‌شێكن له‌ ئابووری‌ جیهانی‌ به‌ به‌راورد به‌ 15-20 ساڵی‌ پێشوو.  ئه‌مه‌ش ئه‌نجامێكی‌ باشی‌ زۆر ده‌هێنێت‌و ده‌بێته‌ هۆی‌ زیادبوونی‌ كێبڕكێ‌ له‌نێوان كۆمپانیاكان‌و سه‌رتاپای‌ ئابووری‌ جیهانی‌. 
له‌لایه‌كی‌ تره‌وه‌، ئه‌مه‌ كاریگه‌رییه‌كه‌ بۆ ده‌وڵه‌ته‌ سه‌ره‌كییه‌ هه‌نارده‌كاره‌كان له‌جیهاندا كه‌ بگه‌نه‌ ئاستێكی‌ به‌رز له‌ گه‌شه‌سه‌ندنی‌ ئابووری‌ جیهانی،  ته‌نانه‌ت له‌گه‌ڵ ئه‌و ناهاوتاییه‌ی‌ كه‌ له‌ئێستادا هه‌یه‌ له‌بازرگانی‌ ده‌ره‌كیدا، بۆ نموونه‌ له‌نێو یه‌كێتی‌ ئه‌وروپادا ئه‌و وڵاتانه‌ی‌ كه‌ پێكهاته‌یه‌كی‌ چونیه‌ك‌و هه‌وڵی‌ گه‌شه‌سه‌ندن به‌ره‌و ئابوورییه‌كی‌ هاوسه‌نگ ده‌ده‌ن، هه‌روه‌ها له‌ ماوه‌یه‌كی‌ درێژدا كاریگه‌رییه‌كی‌ خێرای ده‌بێت له‌ كێبڕكێی‌ وڵاته‌كاندا  بۆ وڵاته‌ سه‌ربه‌خۆ هه‌نارده‌نییه‌كان، ركابه‌ریه‌كه‌ له‌ ماوه‌یه‌كی‌ كه‌مدا بۆ به‌رده‌وامبوونی‌ ركابه‌رییه‌كی‌ نزیكه‌ له‌ سه‌رتاپای‌ جیهاندا بۆ نموونه‌ له‌ڕێی‌ شاره‌زاییه‌كی‌ ده‌گمه‌ن‌و وه‌به‌رهێنانه‌وه‌. 
به‌پێی‌ ژمێره‌ناسی‌ بێت سه‌رجه‌م به‌رهه‌می‌ ناوخۆیی‌ له‌ماوه‌یه‌كی‌ درێژدا گه‌شه‌ده‌كات له‌ هه‌موو به‌شه‌كانی‌ جیهاندا، به‌ڵام له‌ هه‌مانكاتدا لێكۆڵینه‌وه‌ زانستییه‌كان زیادبوونی‌ جیاوازییه‌كان پیشانده‌دات له‌ داهاتدا له‌ هه‌موو ناوچه‌كانی‌ وڵاتدا. بۆ به‌یه‌كه‌وه‌ به‌ستنی‌ سیاسه‌تی‌ بازرگانی‌ ئازاد له‌گه‌ڵ مافه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانهه‌روه‌ها پاراستنی‌ مافی‌ پێكهێنانی‌ یه‌كێتی‌ كه‌ هه‌نگاوێكی‌ گرنگه‌ بۆ گه‌شه‌سه‌ندن‌و زیادبوونی‌ ستانداردی‌ ئابووری‌ له‌ سه‌رتاپای‌ جیهاندا، وڵاته‌ پێشكه‌وتووه‌كان‌و هه‌روه‌ها وڵاته‌كانی‌ كه‌ له‌ڕووی‌ ئابوورییه‌وه‌ گه‌شه‌ی‌ سه‌ندووه‌ قازانج ده‌كه‌ن له‌ بازرگانی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌، هه‌رچه‌نده‌ جیاوازییه‌كان له‌ مه‌رجی‌ پێشه‌كیدا زۆره‌ هه‌روه‌ك زیادبوونی‌ كار، سه‌رمایه‌و كه‌ره‌سه‌ی‌ خاو، ته‌رخانكردنه‌وه‌ی‌ به‌رهه‌مه‌كان، به‌ره‌وپێشچوونی‌ دیموكراتی‌‌و هه‌ندێ‌ ده‌ره‌نجامی‌ تریش.  
وڵاته‌كان له‌گه‌ڵ یه‌كتردا كێبڕكێ‌ ده‌كه‌ن‌و هه‌وڵده‌ده‌ن كه‌ باشتربن له‌وانی‌ تر نرخه‌كانیان هه‌رزانتربن. له‌وانه‌یه‌ وڵاتێك قازانجی‌ هه‌نارده‌كردنی‌ زیاتربێت ئه‌گه‌ر نرخه‌كانی‌  له‌ وڵاته‌كانی‌ تر كه‌متربێت، بۆ نموونه‌ له‌ڕێی‌ باجی‌ هاوبه‌شی‌ كه‌متر، نرخی‌ كاری‌ كه‌متر یان كارامه‌ییه‌كی‌ زیاتر، به‌هێزكردنی‌ رێساو یاسای‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ هه‌ر ئه‌وه‌ش نا جێبه‌جێكردن‌و به‌ ئه‌نجامگه‌یاندنی‌ ئه‌و رێككه‌وتنانه‌ی‌ كه‌ هه‌یه‌ زۆر گرنگه‌ كه‌ به‌ چ شێوه‌یه‌ك وڵاته‌ جیاوازه‌كان پێداگری‌ بكه‌ن له‌سه‌ر كێبڕكێی‌ جیهانی‌ بۆ وه‌به‌رهێنان‌و ئیش‌وكار. بۆ هه‌ر دوو به‌رهه‌م‌و هۆكاری‌ هاوسه‌نگی‌، كێبڕكێ‌‌و قازانجه‌كانی‌ بازرگانی‌ به‌تازه‌گه‌ری‌ له‌ به‌رهه‌مه‌كاندا‌و كوالێتییه‌كی‌ به‌رز په‌ره‌ی‌ پێبدرێت له‌ شیرازه‌ی‌ بازرگانییه‌كی‌ جیهانی‌ ره‌وادا. 
زیادبوونی‌  وه‌به‌رهێنان له‌و وڵاتانه‌دا زۆره‌ كه‌ ئابوورییان جێگیره‌‌و مه‌رجی‌ باشی‌ كاریان هه‌یه‌. به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا نیگه‌رانییه‌كی‌ گشتی‌ هه‌یه‌ به‌تایبه‌تی‌ له‌نێو بزوتنه‌وه‌ی‌ كاردا كه‌ مه‌رجه‌كانی‌ كار به‌ره‌وخراپی‌ ده‌چێت دوابه‌دوای‌ جیهانگیری‌ ئه‌گه‌ر كرێی‌ كۆمپانیاكان به‌ره‌و كه‌می‌ بچێت وه‌كو به‌شێك له‌پێكهاته‌ی‌ جیهانی‌. ئه‌گه‌ر نائارامییه‌كی‌  كۆمه‌ڵایه‌تی‌ زۆر هه‌بێت ئه‌و پشێویه‌ی‌ كه‌ له‌ كاریگه‌رییه‌كانی‌ جیهانگیری ده‌كه‌وێته‌وه‌ له‌وانه‌یه‌ ببێته‌ رێگرێك بۆ حه‌زه‌كانی‌ هێزی‌ كار كه‌ رازیبن به‌و گۆڕانه‌ پێكهاته‌ییانه‌. زیادله‌وه‌ش ئه‌مه‌ هۆكارێكه‌ كه‌ رێ‌ له‌ گه‌شه‌كردنی‌ ئابووری‌ ده‌گرێت. له‌به‌رئه‌وه‌ گرنگه‌ كه‌ نیگه‌رانییه‌كان روونبكرێته‌وه‌ كه‌ له‌ژێر  كاریگه‌ریی‌ چ هه‌لومه‌رجێكداو بۆ چ مه‌به‌ستێك گه‌شه‌كردن خێراتر‌و به‌هێزتربێت. ئه‌گه‌ر ته‌رخانكردنی‌ سه‌رچاوه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی‌ عادیلانه‌ وه‌ربگیرێت خواست بۆ گۆڕانكارییه‌كی‌  ئابووری پێشكه‌وتو له‌پێناو به‌ ئه‌نجامگه‌یاندنی‌ گه‌شه‌كردنێكی‌ ئاسانتر به‌ده‌ستبهێنرێت. 
فشارێكی‌ زۆری‌ گۆڕانێكی‌ پێكهاته‌یی‌ له‌وانه‌یه‌ كاریگه‌ری‌ باشی‌ هه‌بێت له‌سه‌ر به‌رهه‌مهێنان. مافی‌ وه‌به‌رهێنان له‌ڕاستیدا شایسته‌یه‌‌و بنچینه‌یه‌ بۆ هه‌ردوو سوودهێنان‌و كوالی