له‌سه‌رده‌می رژێمی به‌عسدا لهناوجهرگهری خاكی كوردستاندا، له‌سه‌ر دیواره‌كانی كۆمپانیای نهوتو له‌سه‌ر زۆرێك له‌دیواری خوێندنگه‌و كتێبخانه‌و شوێنه گشتییه‌كاندا به‌رده‌وام دروشمێكمان ده‌خوێنده‌وه كه نووسرابوو (نه‌وتی عه‌ره‌ب بۆ عه‌ره‌ب)!، ئه‌مه ئه‌گه‌ر به‌دیوێكدا گوزارشتێكی راسته‌وخۆ بێت لهداگیركردنو به‌تاڵانبردنی موڵك‌و سامانی كوردستان وه‌كو سهرهتاییترینو سه‌ره‌كیترین مه‌به‌ستی داگیركار‌و داگیركردن، به‌دیوه‌كه‌ی تردا بێبه‌ریكردنی نه‌ته‌وه‌یی مرۆیی كورده له‌سامانی وڵاته‌كه‌ی خۆی، به‌مانای سڕینه‌وه‌ی ناسنامه‌ی كوردایه‌تییه له‌و سه‌رزه‌مین‌و جوگرافیا فیزیكییانه‌ی كه نه‌وتی تێدایه، لێسه‌ندنه‌وه‌ی ناسنامه‌ی كوردبوونه له‌و شارانه‌ی كه شاری نهوتو سامانی نه‌وتین.
هه‌موومان حیكایه‌ته‌كانی ته‌رحیل‌و تهعریبو تههیجیرمان وه‌كو ناوی خۆمان له‌به‌ره كه ئێستاش ئه‌و كێشه‌یه له‌كه‌ركوك‌و ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم هێشتا چاره‌سه‌ر نییه‌و دۆسێیه‌كی هه‌ڵواسراوی پڕ ئازاراوی مرۆڤی كورده.
سڕینه‌وه‌ی ناسنامه‌ی كوردبوون له‌و سه‌رزه‌مینانه‌ی كه نه‌وتیان تێدایه جگه لهزوڵمێكی ئابووری، پرسێكی نه‌ته‌وه‌ییه، نهوتو كورد هه‌میشه دوو پێدراوی هاوكێشه‌یه‌كی ناهاوسهنگو ئازاراوی بووه، بوونی نه‌وت مانای بێبهریكردنو ده‌ركردن‌و راگواستن‌و هێنانی نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌ب بۆ سه‌ر زه‌مینه نه‌وتییه‌كان، كه‌ركوكیش وه‌كو دیارترین شاری نه‌وت له‌كوردستاندا هه‌میشه گرێی ئاڵۆز‌و نه‌كراوه‌ی گفتوگۆكانی به‌غدادو بزووتنه‌وه جیاوازه‌كانی كورد بووه له‌هه‌موو قۆناغه‌كاندا، كه‌ركوك هه‌میشه گوزارشت بووه له‌و غوبنه مێژوویی‌و مرۆیی‌و نه‌ته‌وه‌ییه‌ی كه ده‌رهه‌ق مرۆڤی كورد پیاده كراوه، هه‌ربۆیه هه‌میشه كورد‌و نه‌وت دوو پێدراون بۆ گوزارشتكردن له‌پرسی ناسنامه‌و كوردبوون هه‌ربۆیه‌شه هه‌میشه پێداگیری له‌كه‌ركوك مه‌ودایه‌كی دهروونیو سایكۆلۆژی‌و سیمبولی‌و سه‌نتراڵی له‌خه‌یاڵی سیاسی‌دا داگیركردووه، ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر زه‌مینی واقیعیش حزبه‌كان وه‌كو پێویست هه‌ڵسوكه‌وتیان نه‌كردبێت.
ئه‌گه‌ر جاران زمان‌و نه‌ته‌وه‌و مێژووی هاوبهشو چاره‌نووسی هاوبه‌ش ئه‌و پایانه بووبن بۆ گوزارشتكردن له (نه‌ته‌وه)، لهڕهوایهتیدان به‌سه‌ربه‌خۆیی نه‌ته‌وه‌یه‌ك له‌چوارچێوه‌ی نیشتمانێكدا، ئه‌مڕۆ به‌رژه‌وه‌ندییه ئابوورییه‌كان مه‌ودای ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌ییشیان تێپه‌ڕاندووه، پێشكه‌وتنی خێرایی ته‌كنۆلۆژیا له‌به‌رهه‌مهێناندا، پێویستی دابینكردنی وزه، سه‌فه‌ری بێسنوری سه‌رمایه‌و سه‌رمایه‌گوزاری سه‌رده‌می جیهانگیری به‌و خێراییه كاریگه‌ری راسته‌وخۆی كردۆته‌سه‌ر ئه‌و چه‌مكانه، هه‌ربۆیه نه‌وت ده‌كرێت یه‌كێك له‌فاكته‌ره هه‌ره به‌هێزه‌كانی پێكهێنانی ده‌وڵه‌ت بێت بۆ ئێمه زیاتر لهحیكایهتێكی مێژوویی‌و ره‌وایی پرسێكو تراژیدیای نه‌ته‌وه‌یه‌ك كه ساڵه‌هایه كورد به‌م ئامڕازه ئازاره‌كانی به‌دنیادا ده‌گێڕێت، دنیایه‌ك مۆراڵی بازاڕ‌و به‌رژه‌وه‌ندی به‌ڕێوه‌ی ده‌بات نه‌ك مۆراڵی مرۆیی‌و سیاسی‌و دادگه‌ری!
نه‌وت فاكته‌ری بوونه ده‌وڵه‌تی زۆرێك له‌و دهوڵهتۆكانهی كه‌نداوی عه‌ره‌به كه به‌فه‌رمی ده‌وڵه‌تن، به‌ڵام له‌ناوه‌ڕۆكدا له‌كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی گه‌وره‌ی بازرگانی‌و كۆمپانیایه‌كی زهبهڵلاحی بهرههمهێنانو بۆرسه‌یه‌كی گه‌وره ده‌چن زیاتر وه‌ك له‌كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی مرۆیی هۆمۆجینو ده‌وڵه‌تێكی نه‌ته‌وه‌یی.
هه‌ستكردن بهغوبن له‌پرسی تاڵانبردنی نه‌وتی كوردستاندا بهكۆمهڵگهی كوردی‌و به‌بزووتنه‌وه سیاسییه‌كانیشه‌وه دیاره، گه‌ڕانه‌وه‌ی نه‌وت بۆ ده‌ستی كورد خۆی وه‌كو گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و هه‌موو خوێنه رژاوهیه بۆ جه‌سته‌ی شه‌هیده‌كان كه له‌پێناوی ناسنامه‌ی كوردبووندا رژا، ده‌ستگه‌یشتنی كورد به‌نه‌وتدا مانای ده‌ستگه‌یشتن به‌پێگه‌ی سیاسی به‌هێزو دابینكردنی گۆڕه‌پانێك بۆ نمایش‌و بینین‌و دانپێدانانه، بینینی ئێمه وه‌كو كورد، وه‌كو ناسنامه‌یه‌كی نه‌ته‌وه‌یی جیاواز‌و سه‌ربه‌خۆ كورد به‌نه‌وتی كوردستانه‌وه!