1 – 2
ده‌سپێك:
وشه‌ی (نه‌وت) ره‌نگه ئێستا له‌هه‌رێمی كوردستان‌و به‌تایبه‌ت له‌گوتاری سیاسی‌و راگه‌یاندنه كوردییه‌كان‌و ته‌نانه‌ت گوتاری شه‌قامی كوردی له‌ڕیزی «فرهماترین وشه‌كانی زمانی كوردی بێت، كه‌ڕۆژانه به‌رده‌وام له‌سه‌ر زاری بهرپرسانو سیاسهتمهدارانو میدیاكاران‌و خه‌ڵكی ئاساییه‌وه دووپات‌و چه‌ندپات ده‌كرێته‌وه، جارجار شانازی پێوه دهكرێتو جارجاریش قسه له‌چۆنێتی داهاتووی دهكهنو به‌گشتی ده‌كه‌وێته به‌ر راڤه‌ی جیاوازی سیاسهتمهدارانو رۆژنانهنووسان.
بهگوتاركردنی نه‌وت لهكهشو هه‌وای سیاسی‌و فهرههنگیو ئابووری هه‌رێمی كوردستان، روبه‌ڕووی پرسیاری زۆرمان ده‌كاته‌وه، پرسیاری له‌م چه‌شنه كه‌داخۆ ده‌رنجامی ئامادبوونی كوردستان وه‌ك هه‌رێمێكی نه‌وتی چی ده‌بێت؟ نه‌وت ئایندهی كوردستان به‌ره‌و كوێ ده‌بات؟ نه‌وت چی بۆ كوردستان دێنیتو چی دهباتو ئایا وه‌همی پێشكه‌وتنی كوردستان به‌بۆنه‌ی نه‌وته‌وه راسته؟.
ئه‌م پرسیارانه‌و پرسیاری له‌م چه‌شنه بووه بیانووی خۆێندنه‌وه‌ی چیرۆكی دۆزینه‌وه‌ی یه‌كه‌م كێڵگه‌ی نه‌وت له‌ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین‌و ئاماژه‌كردنی خێرا بهدهركهوتهكانی دۆزینه‌وه‌ی نه‌وت له‌م ناوچه‌یه‌و هه‌روه‌ها ههرێمو هه‌ڵبێت ره‌نگه ئه‌م خوێندنه‌وه‌و ئاماژانه بتوانێت یارمه‌تیمان بدات باشتر بڕوانینه كه‌یسی نه‌وت له‌هه‌رێمی كوردستاندا.
چیرۆكی نه‌وت له‌ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین
له‌كۆتایی سه‌ده‌ی نوزده‌هه‌م واته له‌ساڵی (1891)، پارێزگاری ئه‌وكاته‌ی كرماشان، هه‌ستی به‌بوونی نه‌وت له‌ناوچه‌ی كرماشان كرد‌و داوای لهدهمۆرگانی (Marie de Morgam) فه‌ره‌نسی كرد سه‌باره‌ت به‌بوونی نه‌وت له‌ناوچه‌ی كرماشان توێژێنه‌وه بكات. دهمۆرگان قبووڵی كرد‌و ده‌رنجامی لێكۆڵێنه‌وه‌كانی خۆی له‌ساڵی (1892)و له‌گۆڤاری ساڵانه‌ی كانزاكان (Mines Les Annals des) بڵاوكردوه‌و هاوكات شاره‌زاییه‌كی بواری زه‌ویناسی به‌ناوی (دوویلهی) له‌سه‌ر پێگهشتنهكانی دهمۆرگان توێژینه‌وه‌ی كرد‌و ئه‌و پشكنینی خاكه‌كه‌ی كرد‌و پێگهیشتنهكانی خۆی له‌ساڵی (1992) بڵاوكرده‌وه.
سێ ساڵ پاش بڵاوكردنه‌وه‌ی لێكۆڵێنه‌وه‌كانی دهمۆرگانو دوویلهی فه‌ره‌نسی، به‌رپرسی گومركی ئێران واته «كێتابچی خانی» ئه‌رمنی بۆ سه‌ردانی بنه‌ماڵه‌ی گه‌یشته پاریس‌و ئیدوارد كۆت(Edward Cott) هاوكاری دهمۆرگان سه‌رنجی كێتابچی بۆ سه‌رجه‌م لێكۆڵێنه‌وه‌و پێگهیشتهكانی دهمۆرگانو دوویلهو هه‌روه‌ها كونگره‌ی زه‌ویناسانی (1900)ی پاریس راكیشا. كێتابچی تهموحی نه‌وت گرتی‌و لهسێرهێنری دروموندولۆف باڵێۆزی پێشووی ئینگلیز داوای كرد وه‌به‌رهێنه‌رێكی بواری نه‌وتی پیشان بدات‌و ئه‌وه‌یش ویلیا‌م دارسی پێناساند، دارسی ئه‌و كاته یه‌كێك بوو له‌به‌ناوبانگترین وه‌به‌رهێنه‌رانی بواری زێر.
دارسی سه‌رمایه‌گوزاری لێهاتوو، پاش دیداری كێتابچی، به‌دیتنی وتاره‌كانی دهمۆرگانو دوویله، یه‌كسه‌ر سه‌رسامی ئه‌و وتارانه بوو، پاش راوێژ له‌گه‌ڵ زه‌ویناسی به‌ناوبانگی ئینگلیزی واته سێر بۆرتهن ریدوود(Sir Boverton Redwood) ، دوو كه‌س له‌هاوكارانی ریدوودی ره‌وانه‌ی ئێران كرد‌و ئه‌م دوو كه‌سه له‌ساڵی (1910) واته 8 ساڵ پاش بڵاوكرنه‌وه‌ی وتاری دهمۆرگان، له‌گه‌ڵ ئالفرهت ماریۆت(Alfred , M.Marriot) ی هاوڕێو نوێنه‌ری سێردارسی گه‌یشتنه تاران‌و پاش چه‌ندین دیدار‌و لێكۆڵێنه‌وه گه‌یشتن به‌و قه‌ناعه‌ته‌ی كه‌وا نه‌وت لهكرماشانو باشووری ئێران بوونی هه‌یه‌و به‌ئیزنی دارسیو یارمه‌تی باڵێۆزی ئینگلیز واته سێر ئارتۆر هیردێنگ توانی به به‌خشینی 10 هه‌زار لیری ئینگلیزی وه‌ك به‌رتیل، رای ئه‌مین سوڵتان سه‌دری ئه‌عزه‌می ئێران به‌ره‌و به‌ستنی گرێبه‌سته له‌نێوان كۆمپانیای دارسیو حكومه‌تی ئێران رابكێشتو ئه‌مین سوڵتان سه‌ره‌ڕای دژایه‌تی روسیا له‌به‌رواری (5)ی مانگی ئه‌یاری (1910) گرێبه‌ستی ئیمزا كرد‌و به‌پێی ئه‌م گرێبه‌سته، ئیمتیازی گهڕانو دۆزینه‌وه‌ی نه‌وت لهباشوورو رۆژئاوای ئێران درا بهسێر دارسی.
كاركردن له‌كێڵگه‌ی چیاسور راگه‌یه‌نرا
دارسی بۆ سه‌رپه‌رشتی گروپی گهڕانو دۆزێنه‌وه‌ی نه‌وت، ئه‌ندازیارێكی به‌تواناو لێهاتووی به‌ناوی جۆرج بیرنارد رینۆلدزی به‌دیاریكردنی مووچه‌ی مانگانه‌ی 1500 لیر ده‌سنیشان كرد. رینۆلدز له‌ئه‌یلولی (1910) گه‌یشته تاران‌و پاش جێبه‌جێكردنی كاره سه‌ره‌تاییه‌كان، لهتهشرینی دووهه‌می ساڵی (1902) له‌كێڵگه‌ی «چیاسوری» ناوچه‌ی كوردنێشینی كرماشان ده‌ستی بهكاركردو بۆ پاراستنی كێڵگه‌كان گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ خان