سه‌رله‌به‌یانی 30-11 له‌ناكاو ده‌نگی به‌رمیل هێنامییه ناو كۆڵانی گه‌ڕه‌ك، ده‌نگی به‌رمیل بۆ من بوومه به‌مێردزمه، چونكه ئه‌وه‌نده‌م نه‌بوونی سووته‌مه‌نی چێشتووه، كه گوێم له‌ده‌نگی به‌رمیل ده‌بێت هه‌ست به‌سه‌رمایه‌كی توندی زستان ده‌كه‌م، ئه‌و دوو قوتابییه‌م دێته‌وه یاد كه ساڵی نه‌وه‌ده‌كان له‌سه‌یدسادق له‌سه‌رمادا ره‌قبوونه‌وه، رۆژانی سه‌رمای به‌شی ناوخۆییم دێته‌وه‌یاد، تازه ئه‌مه له‌نه‌ستی مندا جێگیر بووه، كه به‌پێی رای سیگمۆند فرۆید زانای شیكردنه‌وه‌ی ده‌رونی ئه‌وه‌ی له‌نه‌ستدا جێگیر بوو، مه‌حاڵه وا به‌سانایی له‌كه‌سێتی مرۆڤ ده‌رچێته ده‌ره‌وه، هه‌ر بۆیه ماوه‌ی 6 ساڵه بۆئه‌وه‌ی ده‌نگی به‌رمیل گوێچكه‌كانم هه‌راسان نه‌كات و رۆكردنی نه‌وت له‌م به‌رمیل بۆ ئه‌و به‌رمیل نه‌مباته‌وه بۆ یاده‌وه‌رییه تاڵه‌كانی له‌مه‌وپێش، یه‌ك به‌رمیل نه‌وتم له‌رێگه‌ی بریكاری خۆراكه‌وه وه‌رنه‌گرتووه، به‌ڵكو به‌نرخی گران له‌بازاڕی ره‌ش كڕیومه‌و بۆم ده‌هێننه به‌رده‌رگا، بێئه‌وه‌ی گوێم له‌ته‌ق و هوڕی به‌رمیل بێت، هه‌ر كه‌سێكیش ئه‌و فۆرمی نه‌وته‌ی من وه‌رده‌گرێت، گه‌ردنی ئازاد بێت، به‌خواستی خۆم شه‌ش ساڵه پێشكه‌شم كردووه.
كێشه‌كه من نیم، كێشه‌كه ئه‌و خه‌ڵكه ئاساییه‌یه كه ئه‌مڕۆ بینیم به‌دوای ته‌نكه‌ردا رایانده‌كرد و یه‌كێك به‌رمیلی تلۆر ئه‌كرده‌وه و یه‌كێك ریزی به‌ستبوو، یه‌كێكی دیكه نه‌وتی رۆده‌كرد، له‌وانه‌یه وه‌ك پیاوانی گه‌ڕه‌ك وتیان: “بوون له‌نه‌بوون باشتره”، به‌ڵام عه‌یبه‌كه لێره‌وه‌یه بۆ ده‌وڵه‌تێك كه نه‌وت هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه بكات، به‌ڵام له‌یاده‌وه‌ری خه‌ڵكه‌كه‌یدا ته‌ق و هوڕی به‌رمیلی نه‌وت نه‌سڕێته‌وه.
ئه‌وه كاری من نییه، حزبه كوردستانییه‌كان چۆن له‌هه‌نارده‌كردنی نه‌وت ده‌ڕوانن، باشه یان خراپ، هه‌ریه‌ك به‌دیدی حیزبایه‌تی و ئایدیۆلۆژی خۆی، چۆن قسه‌ی له‌سه‌ر ده‌كات، به‌لای منه‌وه هه‌نارده‌كردن تا ئه‌م ساته هیچ له‌یاده‌وه‌ری منی ناگۆڕیوه به‌رامبه‌ر به‌ته‌ق و هوڕی به‌رمیلی نه‌وت، ئه‌وه‌ی بۆ من بۆته پرسیار له‌م ده‌وڵه‌ت یان وڵات یان هه‌رێم یان هه‌ر قه‌واره‌یه‌كی تری ناو ده‌نێن خۆتان ناوی بنێن، نه‌گونجاو و نه‌خواستراوه نه‌وت به‌بۆری هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی بكات، به‌ڵام خه‌ڵكه‌كه‌ی به‌م رێگه‌یه نه‌وت وه‌رگرێت، له‌وه‌ش نابه‌جێ و نه‌خواستراو تر ئه‌وه‌یه كه ناشێت و نابێت، هه‌رێمێك نه‌وت هه‌نارده بكات، به‌ڵام خه‌ڵكه‌كه‌ی په‌نا به‌رێته به‌ر نه‌وت وه‌ك وزه‌ی گه‌رمی بۆ خۆگه‌رمكردنه‌وه‌وه و كاری رۆژانه‌ی، ئیتر ئه‌وه‌ی ده‌مێنێته‌وه له‌م قسانه‌ی مندا ئه‌وه‌یه، هه‌نارده‌ی نه‌وتم بۆچییه، كه ته‌ق و هوڕی به‌رمیل له‌یاده‌وه‌ری مندا نه‌سڕێته‌وه؟.