له‌هه‌رێمی كوردستان سیاسه‌تی نه‌وت ده‌ستی به‌سه‌رداگیراوه‌و به‌پێی (یاسای ژماره (22)ی ساڵی 2007ی نه‌وت‌و گازی هه‌رێمی كوردستان) پێشێلكاری گه‌وره له‌سه‌ر به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت‌و گاز‌و به‌رهه‌مه نه‌وتییه‌كان ئه‌نجامدراوه به‌وه‌ی (داهاتی موڵكانه كه كه‌متر نیه له %10ی به‌رهه‌می نه‌وتیی‌و پاداشتی ئیمزای گرێبه‌سته‌كان دیار نیه، 4 كۆمپانیای نیشتمانی بۆ به‌رهه‌مهێنان‌و دۆزینه‌وه‌ی نه‌وت‌و به‌بازاڕكردنی نه‌وت دروستنه‌كراوه‌و سندوقی داهاته نه‌وتییه‌كان دانه‌مه‌زرێنراوه‌و حسابێكی تایبه‌ت به‌ناوی سندوقی كوردستان بۆ داهاته نه‌وتییه‌كان كه دوو حسابی كێڵگه‌كانی ئێستا‌و ئاینده له‌خۆ ده‌گرێ دروستنه‌كراوه‌و ئه‌نجومه‌نی هه‌رێمیی كه له‌پێنج كه‌س پێكدێت‌و سیاسه‌تی نه‌وتی دیاریده‌كه‌ن پێكنه‌هێنراوه‌و سندوقی ژینگه دیار نیه كه‌له هه‌موو گرێبه‌سته نه‌وتییه‌كاندا كۆمپانیاكان پابه‌ندكراوه به‌به‌شداریی له‌و سندوقه‌دا، له‌كۆی گشتیش ئه‌و ڕێژه‌یه دیار نیه كه بۆ پاراستنی مافه‌كانی نه‌وه‌كانی داهاتوو داراكردنی پرۆژه ستراتیجییه‌كان‌و پشتگیری له‌ژینگه‌و خێزانی شه‌هیدان‌و پشتگیری پێداویستیه‌كانی هاولاتیان ته‌رخان ده‌كرێت) بۆیه ده‌پرسم كامه سیاسه‌تی نه‌وتییه له‌هه‌رێم كه‌خزمه‌ت ژێرخانی ئابوری هه‌رێم‌و داهاتی گشتی هه‌رێم‌و خۆشگوزه‌رانی خه‌ڵك ده‌كات؟ كامه‌یه شه‌فافیه‌ت له‌گرێبه‌ست‌و داهاتی به‌رهه‌مه نه‌وتییه‌كانی 57 بلۆكی نه‌وتیی له‌هه‌رێمی كوردستان؟ پێموایه زۆر مه‌ترسیداره سیاسه‌تی نه‌وت‌و گاز له‌هه‌رێم به‌مجۆره‌ی ئێستا به‌ڕێوه‌بچێت.
1-له‌داهاتی نه‌وت جگه له پاره‌ی فرۆشتنی نه‌وت و گاز، (موڵكانه) و پاداشتی گرێبه‌سته‌كانی 57 بلۆكی نه‌وتیی و 5 جۆری باج دیار نیه.
به‌پێی یاسای ژماره (22)ی ساڵی 2007ی نه‌وت و گازی هه‌رێمی كوردستان، پێشێلكاری گه‌وره له‌به‌رهه‌مهێنان و هه‌نارده‌كردنی نه‌وت ئه‌نجام دراوه، به‌پێی به‌شی یه‌كه‌م له‌هه‌مان یاسا ماده‌ی (30) كه‌ئاماژه به‌داهاته‌كانی نه‌وت ده‌كات تێیدا هاتووه : له (فرۆشتنی نه‌وت ، گاز، موڵكانه، پاداشتی ئیمزا كردن و به‌رهه‌مهێنان له‌و گرێبه‌ستانه‌ی نه‌وتی نێوان كۆمپانیا بیانی و ناوخۆییه‌كان) ده‌سته‌به‌ر ده‌كرێت. به‌ڵام نه داهاتی فرۆشتنی نه‌وت و گاز دیاره نه موڵكانه‌و نه‌پاداشتی ئیمزاكردن و به‌رهه‌مهێنانی گرێبه‌سته نه‌وتییه‌كان كه له‌كابینه‌ی (5) دا ئه‌و پاداشتانه بڕی (4) ملیار دۆلار بووه.
لێره‌وه داهاتێكی تری ونبووی نه‌وت ئاشكرا ده‌بێت ئه‌ویش (موڵكانه)یه كه له‌به‌رهه‌می كێڵگه نه‌وتییه‌كان وه‌رده‌گیرێ و بڕه‌كه‌ی (10%) كه‌متر نیه له‌داهاتی به‌رهه‌مه‌نه‌وتییه‌كان و به‌پێی سیستمی باجی یاسای نه‌وت و گازی هه‌رێم له‌ماده‌ی 41 دا هاتووه كه‌وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان ده‌توانێت مانگانه بڕه پاره‌ی موڵكانه به‌كاش (نه‌قد) له‌كۆمپانیاكانی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت وه‌ربگرێت كه‌له‌ئێسته‌دا هه‌رێمی كوردستان (57) بلۆكی نه‌وتیی هه‌یه. ئه‌م داهاته هه‌تا ئێستا كه‌س نایزانێت له‌كوێیه!
ئه‌مه جگه له‌وه‌ی به (5) شێواز باج له‌كۆمپانیاكان وه‌رده‌گیرێت وه‌ك له‌ماده‌ی (40)ی یاسای نه‌وت و گازی هه‌رێم ژماره 22ی ساڵی 2007 دا هاتووه :
1-باجی ڕووی زه‌وی.
2-باجی ده‌رامه‌ت.
3-باجی ده‌رامه‌تی كۆمپانیاكان.
4-ڕه‌سمی گومرگ.
5-باجی قازانجه‌كانی له‌ناكاو یان باجی زێده قازانجه‌كان.
2-له‌ماده‌ی (31)ی یاسای نه‌وت و گازی هه‌رێمدا ڕێژه‌یه‌ك له‌نه‌وتی به‌رهه‌مهێنراو مسۆگه‌ركراوه بۆ حكومه‌تی هه‌رێم ( كه‌زۆر جار قه‌یرانی نێوخۆیی سوته‌مه‌نی دروست ده‌بێت و وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان خۆی ناكات به‌خاوه‌نی قه‌یرانه‌كه له‌كاتێكدا كه‌به‌مسۆگه‌ری نه‌وتی به‌رهه‌مهێنراوی له‌هه‌موو كێڵگه‌كاندا هه‌یه).
3-له‌و گرێبه‌ستانه‌ی ئه‌نجام دراوه به‌پێی ماده‌ی (33)ی یاسای ناوبراو له‌نێو گرێبه‌سته‌كه‌دا به‌ڵێنده‌رو كۆمپانیاكان پابه‌ندكراون به‌به‌شداریی له‌سندوقی ژینگه تاكو بۆ په‌ره‌پێدان و چاككردنی ژینگه‌ی ئه‌و ناوچانه به‌كاربهێنرێت كه‌كێڵگه نه‌وتییه‌كانی تێدایه) ئه‌مه‌ش تائێسته دیار نیه كه سندوقی ژینگه له‌كوێیه‌و لای كێیه‌و چه‌ندی تێدایه.
4-دروستنه‌كردنی ئه‌نجومه‌نی هه‌رێمیی كه له ( موڵكدارێتی نه‌وت و مافه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم ) بڕگه‌ی (سێیه‌م) مادده‌ی (4)ی یاسای نه‌وت و گازی هه‌رێم دا ئاماژه به‌وه كراوه گرێبه‌ستی نه