نه‌وتی كوردستان، هه‌ولێر و به‌غدا
هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان له رێگه‌ی توركیاوه بۆ بازاڕه‌كانی ئه‌وروپا و وڵاتانی دیكه‌ی جیهان، یه‌كێك له گرنگترین ئه‌و پرسانه‌یه كه میدیاكانی جیهان و ناوچه‌كه، عێراق و هه‌رێمی كوردستانی به‌خۆیه‌وه سه‌رقاڵ كردووه.
گرنگی دانی میدیاكان به پرسی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی كوردستان بۆ توركیا و بازاڕه‌كانی جیهان، له‌به‌رئه‌وه‌یه كه پرۆسه‌كه له‌پاڵ ره‌هه‌نده ئابوورییه‌كه‌ی، ره‌هه‌ندێكی سیاسیشی هه‌یه، كه له‌وانه‌یه له داهاتوویه‌كی نزیك یان دووردا وه‌ك لێكه‌وته‌یه‌كی كاریگه‌ر ده‌ربكه‌وێت.
به‌هێزبوونی پێگه‌ی ئابووری هه‌رێمی كوردستان، به ئاراسته‌ی وه‌دیهاتنی جۆرێك له سه‌ربه‌خۆیی له كه‌رتی ئابووریدا، ده‌كرێت له دیوێكی دیكه‌دا، جۆرێك له سه‌ربه‌خۆیی سیاسی بۆ هه‌رێمی كوردستان مسۆگه‌ر بكات. ئه‌و لێكه‌وته چاوه‌ڕورانكراوه‌ش، وایكردووه لایه‌نه‌كانی عه‌ره‌بی عێراقی و هه‌ندێك له وڵاتانی جیهانیش مه‌ترسی ئه‌وه‌یان بۆ دروست ببێت كه ئامانجی سه‌ره‌كی له بنه‌ڕه‌تدا ده‌ستكه‌وته سیاسییه‌كه‌یه، پێش ده‌ستكه‌وته‌كانی ئابووریی!
هه‌رچه‌ند سه‌ركردایه‌تی سیاسی له هه‌رێمی كوردستاندا، به‌رده‌وام ده‌یه‌وێت ئه‌وه نیشانی لایه‌نه‌كانی عه‌ره‌بی عێراقی و ئه‌مریكا و وڵاتانی جیهان نیشان بدات، كه ئامانج له راكێشانی بۆڕی نه‌وتی كوردستان بۆ توركیا، هه‌نگاوهه‌ڵگرتن بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان و جیابوونه‌وه له عێراق نییه، به‌ڵام ئه‌نجامه چاوه‌ڕوانكراوه‌كه‌ی خودی پرۆسه‌كه- لێكه‌وته سیاسییه‌كه‌ی- له هه‌ر بارێكدا ئه‌نجامێكی دیكه به‌ده‌سته‌وه ده‌دات.
لایه‌نه‌كانی عه‌ره‌بی عێراقی، به‌دیاریكراوی كوتله سیاسییه‌كه‌ی نوری مالیكی سه‌رۆك وه‌زیران، به دوو ئاراسته هه‌وڵی دروستكردنی به‌ربه‌ست له‌به‌رده‌م كه‌رتی نه‌وت و گازی هه‌رێمی كوردستان ده‌ده‌ن.
یه‌كه‌م: هه‌ڕه‌شه‌كردن له حكومه‌تی هه‌رێم به بڕینی به‌شه بودجه‌ی هه‌رێم یان كه‌م كردنه‌وه‌ی به‌شێك له‌بودجه‌ی گشتی هه‌رێم له چوارچێوه‌ی بودجه‌ی گشتی عێراقدا.
دووه‌م: بانگه‌شه‌كردن و به ناده‌ستووریی و نایاسایی له قه‌ڵه‌م دانی پرۆسه‌ی نه‌وتی هه‌رێم له ئیمزاكردنی گرێبه‌سته‌كانی نه‌وتی حكومه‌تی هه‌رێم و راكێشانی هێڵی بۆڕی گواستنه‌وه‌ی نه‌وت و گازی هه‌رێمی كوردستان بۆ توركیا و بازاڕه‌كانی جیهان.
ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به سزادانی هه‌رێمی كوردستانه‌وه هه‌بێت به رێگه‌ی كه‌م كردنه‌وه و بڕینی به‌شێك له بودجه‌ی گشتی هه‌رێم، به دانپێدانانی نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم، هیچ كات به‌غدا له سه‌دا (17)ی پشكی هه‌رێمی له بودجه‌ی گشتی عێراق بۆ كوردستان نه‌ناردووه.
وه‌ك هه‌ڵوێستێكیش به‌رامبه‌ر به كه‌م كردنه‌وه و بڕینی به‌شه بودجه‌ی هه‌رێم، له كۆتایی خولی رابردووی په‌رله‌مانی كوردستاندا، یاسای شایسته داراییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان په‌سه‌ند كرا، ئامانج له ده‌ركردنی ئه‌و یاسایه، شكاندنه‌وه‌ی هه‌وڵه‌كانی به‌غدایه به قازانجی هه‌رێم.
ئه‌و یاسایه له بنه‌ڕه‌تدا جۆرێك له ره‌وایه‌تی دانه به هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی هه‌رێم و له هه‌مان كاتیش‌دا به‌كارهێنانی كارتێكی فشاره له سه‌ر به‌غدا، كه له حاله‌تی ره‌وانه نه‌كردنی به‌شه بودجه‌ی ته‌واو بۆ هه‌رێم، راسته‌وخۆ حكومه‌تی هه‌رێم ده‌سه‌ڵاتی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی ده‌بێت له پێناو پڕ كردنه‌وه‌ی شایسته داراییه‌كانی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستاندا.
حكومه‌تی هه‌رێم له رێگه‌ی ده‌ركردنی یاسای شایسته داراییه‌كانی هه‌رێمه‌وه، هه‌وڵیدا ئه‌و كارته‌ی به‌غدا دژ به پرۆسه‌ی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی كوردستانی به‌كاریده‌هێنێت، واته كه‌م كردنه‌وه‌ی به‌شه بودجه‌ی هه‌رێم، جارێكی دیكه به قازانجی خۆی بشكێنێته‌وه، به‌تایبه‌ت كه له رێگه‌ی په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه جارێكی دیكه ره‌هه‌ندێكی یاسایی به‌ر پرۆسه‌كه كرده‌وه.
بنه‌ما ده‌ستوریی و یاساییه‌كان له كه‌رتی نه‌وتی هه‌رێمدا
ده‌ركردنی یاسای شایسته داراییه‌كانی هه‌رێم، ده‌كرێت وه‌ك پشتگیرییه‌ك له یاسای نه‌وت و گازی هه‌رێمی كوردستان، ژماره 22ی ساڵی 2007 لێكدانه‌وه‌ی بۆ بكرێت. یاسای نه‌وت و گازی هه‌رێم، ره‌وایه‌تی به پرۆسه‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت و گاز له‌لایه