ئه‌گه‌ر بۆ چه‌ند ساتێك سه‌یری هه‌واڵه ئابوورییه‌كانی جیهان بكه‌ین، پێده‌چێت وشه‌ی بێكاری یه‌كێك بێت له‌و وشانه‌ی كه‌زۆر دووباره ده‌بێته‌وه. وڵاته پێشكه‌وتووه‌كانی جیهان به‌وردی چاودێری ریژه‌ی بێكاری دهكهنو میكانیزمی پێویست پیاده ده‌كه‌ن، بۆ كۆنترۆڵكردنی ئه‌م ریژه گرنگه.
چوست‌و چالاكی له‌كه‌م كردنه‌وه‌ی ریژه‌ی بێكاری فاكته‌رێكی زۆر گرنگه له‌كاتی ده‌نگدانی خه‌ڵكی بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌ركرده‌یه‌ك یان پارتێكی سیاسی له‌كاتی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا. چونكه بێكاری نه‌خۆشییه‌كی كوشنده‌یه بۆ كۆمه‌ڵگه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ده‌بێته هۆی كه‌م كردنه‌وه‌ی به‌رهه‌می نیشتیمانی، له‌هه‌مان كاتیش‌دا ده‌بێته هۆی زیادبوونی تاوان‌و چه‌ندین كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی. هه‌ندێك ریژه‌ی زۆری بێكاری ده‌بێته هۆی خۆپیشاندان‌و نائارامی‌و ته‌نانه‌ت شۆڕشی خوێناویشی لێده‌كه‌وێته‌وه.
به‌ده‌ستهێنانی رێژه‌ی بێكاری
كوردستانی خۆشه‌ویستیش له‌ئێستادا به‌قۆناغێكی چاره‌نووسسازدا تێدهپهڕێتو سیاسه‌ته ئابوورییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم له‌م قۆناغه هه‌ستیاره‌دا ئایندهی خۆمان‌و نه‌وه‌كانی داهاتووشمان دیاری ده‌كات.
ئه‌گه‌ر سه‌رنجێك بده‌ینه وڵاته پێشكه‌وتووه‌كانی دونیا، ئه‌وا ده‌بینین رێژه‌ی بێكاری مانگانه بڵاودهكرێتهو (هه‌ندێك لهڕێژهكانیش هه‌فتانه). به‌ڵام له‌كوردستاندا زۆر گرانه كه به‌وردی بزانرێت رێژه‌ی بێكاری چه‌نده. نه‌ك ته‌نیا رێژه‌ی بێكاری مانگانه، بگره رێژه‌ی ساڵانه‌ش به‌وردی نه‌پێوراوه. ئه‌و رێژه‌ی بێكارییهی هه‌رێمی كوردستان كه‌باسی لێدهكرێتو هیودارین راست بێت، رێژه‌ی (١٤%) بۆ ساڵی رابردوو. ئه‌م رێژه‌یه‌ش پێویستی بهههوڵو كۆششی زۆره بۆ كه‌م كردنه‌وه‌ی.
ئاشكرایه كهزانینو دانپێنانی هه‌ر كێشه‌یه‌ك خاڵی سه‌ره‌تایه بۆ چاره‌سه‌ركردنی. بۆیه جێگه‌ی خۆیه‌تی كه‌حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌وڵی زیاتر بدات بۆ ده‌ستكه‌وتنی ئاماری پێویست سه‌باره‌ت به‌ڕیژه‌ی بێكاری‌و ورده‌كارییه‌كانی تر سه‌باره‌ت بهبێكارهكان وه‌ك تهمهنو ره‌گه‌زو پێشهسازیو شوێن‌و جۆری بێكاری‌و ماوه‌ی بێكاری… هتد.
ئه‌م زانیارییانه پێویسته ساڵانه چه‌ند جارێك كۆبكرێنه‌وه‌و خوێندنه‌وه‌ی وردیان بۆ بكرێت‌و بڕیاری گونجاو بدرێت له‌سه‌ر چۆنیه‌تی كه‌م كردنه‌وه‌ی بێكاری به‌گشتی یان جۆرێكی دیاریكراوی بێكاری.
رێكخستنی بازاڕی كار
به‌و پێیه‌ی ئابووری كوردستان به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی پیشت به‌داهاتی نه‌وت ده‌به‌ستێت، بۆیه ههوڵو كۆششی زۆر پێویسته له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه بۆ بوژاندنه‌وه‌ی سێكته‌ره‌كانی تری ئابووری. ئه‌گه‌رنا، ئه‌وا ده‌رامه‌تی نه‌وت له‌بری ئه‌وه‌ی ببێته خێر‌و خۆشی بۆ خه‌ڵكی، ده‌بێته هۆی بێكاری به‌شێكی به‌رچاوی كۆمه‌ڵگه لهلایهكو له‌لایه‌كی تره‌وه ریژه‌ی هه‌ڵئاوسان زیاد دهكاتو گرانی نرخ ده‌ست ده‌نێته بینه‌قاقای ریژه‌یه‌كی گه‌وره له‌خه‌ڵكی كوردستان، ئه‌وه‌ش چه‌ندین كێشه‌ی ئابووری‌و كۆمه‌ڵایه‌تی لێده‌كه‌وێته‌وه، سه‌رئه‌نجام ژیانی تاكه‌كانی ئه‌م كۆمه‌ڵگه‌یه ده‌خاته مه‌ترسییه‌وه.
له‌ئێستادا به‌هۆی نه‌بوونی یاسا‌و رێسای پێویست بۆ رێكخستنی بازاڕی كار لهلایهكو جێبه‌جێنه‌كردنی ئه‌و یاسا‌و رێسایانه‌ش كه‌پێشتر دانراون، بازاڕی كار له‌كوردستان رووبه‌ڕووی چه‌ندین كێشه‌ی گه‌وره‌ی بۆته‌وه.
له‌كاتێكدا گه‌نجێكی زۆر پێویستی به‌كاره، هاوكات به‌شێكی به‌رچاوی كۆمپانیاكان پێویستیان بهكارمهندهو ناتوانن كارمه‌ندی گونجاو دابمه‌زرێنن بۆ كاره‌كانیان، ئه‌مه‌ش زیان به‌ئابووری كوردستان له‌هه‌ردوولاوه ده‌گه‌یه‌نێت. له‌لایه‌كه‌وه به‌رهه‌می كه‌رتی تایبه‌ت كه‌م ده‌كاته‌وه‌و له‌لایه‌كی تریشه‌وه بێكاری زیاد ده‌كات.
بڕوانامه یان گه‌شه‌پێدانی تواناكان؟
ناردنی خوێندكاران بۆ به‌ده‌ستهێنانی بڕوانامه‌ی ماسته‌رو دكتۆرا له‌زانكۆكانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات، سوودێكی زۆری ده‌بێت بۆ ئابووریی كوردستان له‌ئاینده‌یه‌كی دوورداو جێگه‌ی ده‌ستخۆشیه. به‌ڵام له‌ئێستادا پێویستی ئابووریی كوردستان به‌كادری شاره‌زا له‌بواره جیاوازه‌كانی ئیشوكار زۆر زیاتره لهپێویستیمان به‌هه‌ڵگرانی بڕوانامه‌ی خوێندنی باڵا. بۆیه پێویسته حكومه‌ت هه‌وڵی زۆر بدات بۆ گه‌شه‌پێدانی تواناكانی خه‌ڵكی كوردستان له‌ڕیگه‌ی كردنه‌وه‌ی خولی تایبه‌ت به‌پیشه جیاوازه‌كان‌و به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی شاره‌زایی له‌بواری بهڕێوهبردنو سه‌ركردایه‌تیدا. له‌هه‌مان كاتدا پێویسته پێداچوونه‌وه بكرێت بۆ سیستمی