نرخه‌كانی خانووبه‌ره‌و كاریـــــــــگه‌رییه‌كانی ‌

بازاڕی خانووبه‌ره‌، له‌به‌ر كۆمه‌ڵێك هۆكار رۆڵێكی گرنگ له‌ئابووری ناوخۆی هه‌ر ده‌وڵه‌تێكدا ده‌گێڕێت، گرنگترینیان، به‌رده‌وام خانوو گرنگترین ئه‌و بنه‌چانه‌یه‌ كه‌خێزان هه‌یه‌تی‌و هه‌وڵی به‌رده‌وام بۆ دابینكردنی ده‌دات، هه‌روه‌ها توانای خێزانه‌كان له‌پێكهێنانی بنه‌چه‌یتر پشت به‌نرخی خانووبه‌ره‌ ده‌به‌ستێت، گۆڕانی نرخه‌كانی خانووبه‌ره‌ كاریگه‌ریی بنه‌ڕه‌تی له‌سه‌ر سامانی شه‌خسی‌و ئاستی خه‌رجییه‌كانی خێزان، كاتێك نرخه‌كانی خانووبه‌ره‌ روو له‌هه‌ڵكشان ده‌كات، خاوه‌ن خانووه‌كان له‌میانی دووباره‌ ره‌هنكردنی خانووه‌كانیان ده‌توانن سیوله‌یه‌كی گه‌وره‌تریان ده‌ستبكه‌وێت، كه‌زیاتره‌ له‌وه‌ی كه‌ به‌ر له‌و هه‌ڵكشانه‌ ده‌ستی ده‌كه‌وت، له‌گه‌ڵ زیادبوونی سیوله‌ ئاسته‌كانی خه‌رجی هه‌مووه‌كی به‌رزده‌بێته‌وه‌، كاتێك خه‌رجی به‌كاربردنی خێزانه‌كان زیادیكرد، به‌ڵام كاتێك نرخی خانووبه‌ره‌ داده‌شكێت، توانای خێزانه‌كان له‌دووباره‌ ره‌هنكردنی خانووبه‌ره‌كانیان كه‌م ده‌كات‌و ئاستی سیوله‌یان داده‌شكێت‌و پاشانیش خه‌رجییه‌كان كه‌مده‌كات، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی نرخه‌كانی خانووبه‌ره‌ رۆڵێكی گه‌وره‌ له‌سوڕی ئابووریی زۆرێك له‌ده‌وڵه‌تانی جیهاندا ده‌گێڕێت.
په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی خواست له‌سه‌ر خانووبه‌ره‌ 
له‌زۆربه‌ی حاڵه‌ته‌كاندا ته‌ماشای په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی خواست له‌سه‌ر خانووبه‌ره‌ ده‌كرێت، به‌وه‌ی كه‌ به‌ڵگه‌ی بوژانه‌وه‌و باشبوونه‌ له‌بێبازاڕی، یان ئاماژه‌یه‌ بۆ ده‌ستپێكردنی بێبازاڕی، بۆ نموونه‌، خواست له‌سه‌ر خانووبه‌ره‌ی نوێ به‌یه‌كێك له‌ئه‌ندیكه‌یته‌ره‌ گرنگه‌كانی ئابووریی ئه‌مریكا داده‌نرێت، واته‌ پێش بێبازاڕی یان بوژانه‌وه‌ ده‌كه‌وێت، به‌مانایه‌كی تر، زیادبوونی خواست له‌سه‌ر خانووبه‌ره‌ به‌یه‌كێك له‌و ئه‌ندیكه‌یته‌رانه‌ داده‌نرێت كه‌وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ ده‌ستپێكردنی باشبوونی ئابووریی ته‌ماشا ده‌كرێت، كاتێك خواست له‌سه‌ر خانووبه‌ره‌ داده‌شكێت، وه‌ك یه‌كێك له‌ئه‌ندیكه‌یته‌ره‌كانی ده‌ستپێكردنی قۆناغی بێبازاڕی ته‌ماشا ده‌كرێت.
نرخه‌كانی خانووبه‌ره‌ له‌هه‌ر ئابوورییه‌كدا، له‌ژێر كاریگه‌ری كۆمه‌ڵێك هۆكاری هه‌مه‌جۆردایه‌، هه‌ندێكیان له‌كورت مه‌ودادا كارده‌كه‌ن‌و ئه‌وانیتریش له‌درێژمه‌‌ودادا، وه‌لێ نرخه‌كانی خانووبه‌ره‌ له‌مه‌ودای درێژدا به‌رده‌وام یه‌ك ئاڕاسته‌ وه‌رده‌گرێت، ئه‌ویش به‌رزبوونه‌وه‌یه‌، به‌ڵام ئه‌مه‌ به‌و مانایه‌ نییه‌، كه‌ماوه‌ ماوه‌ دانابه‌زێت، به‌ڵام ئه‌و هه‌مواركردنه‌ی داشكاندن زۆربه‌ی كات كاتییه‌، دواتر نرخه‌كان ئاڕاسته‌ گشتییه‌كه‌ی مه‌ودا درێژه‌كه‌ وه‌رده‌گرێت، كه‌هه‌ڵكشانه‌. له‌به‌رئه‌وه‌ به‌رده‌وام ئامۆژگاری وه‌به‌رهێنه‌رانی خانووبه‌ره‌ ده‌كرێت، كه‌دیده‌كانیان درێژمه‌ودا بێت، په‌ره‌سه‌ندنه‌ رووداوه‌ كورت مه‌وداكان له‌به‌رچاو نه‌گرن.
پارێزگاری له‌ئاستی نرخه‌ به‌رزه‌كانی ده‌كات
په‌رسه‌ندنه‌ كورت مه‌وداكانی نرخه‌كانی خانووبه‌ره‌ ره‌نگدانه‌وه‌ی كۆمه‌ڵێك هۆكاره‌، وه‌ك خستنه‌ڕووی خانووبه‌ره‌، كه‌زۆرجار كه‌متره‌ له‌بڕی خواست، ئه‌ویش به‌هۆی دابه‌زینی مرونه‌ی خستنه‌ڕووی نرخی خانووبه‌ره‌وه‌یه‌، به‌وه‌ی پڕۆسه‌ی بیناكردنی خانووبه‌ره‌ كاتێكی درێژی گه‌ره‌كه‌، به‌دوایدا به‌رزبوونی نرخه‌كانی ئێستای خانووبه‌ره‌ ره‌نگدانه‌وه‌ی زیادبوونی بڕی خستنه‌ڕووی ئێستای خانووبه‌ره‌ نییه‌، به‌ڵكو ره‌نگدانه‌وه‌ی نرخه‌كانی خانووبه‌ره‌یه‌ له‌ئاینده‌دا، له‌به‌رئه‌وه‌ خانووبه‌ره‌ ته‌نانه‌ت له‌ناخۆشترین هه‌لومه‌رجه‌ ئابوورییه‌كاندا پارێزگاری له‌ئاستی نرخه‌ به‌رزه‌كانی خۆی ده‌كات.
بێگومان ئه‌مه‌ش ئه‌گه‌ری پاشه‌كشێی نرخه‌كان ره‌تناكاته‌وه‌، له‌هێندێك حاڵه‌تدا نرخه‌كان به‌توندی داده‌به‌زن، بۆ نموونه‌، ئه‌وه‌ی ئێستا له‌ئیسپانیا ده‌رئه‌نجامی زێده‌ی زۆری خستنه‌ڕووی خانووبه‌ره‌ رووده‌دات، وه‌لێ هه‌ر به‌نه‌مانی كاریگه‌ری ئه‌و هۆكارانه‌ی بوونه‌ته‌هۆی داشكانی نرخه‌كان، نرخه‌كانی خانووبه‌ره‌ به‌خێرایی ئاسته‌كانی خۆی به‌ده‌ست دێنێته‌وه‌، بۆ ئه‌وه‌ی ببێته‌وه‌ به‌گرنگترین بنه‌چه‌ی جێ متمانه‌ی خێزانه‌ خاوه‌ن داهاته‌ مامناوه‌ندو نزمه‌كان.
كاریگه‌ری گۆڕانی نرخه‌كانی خانووبه‌ره‌ له‌ناوچه‌یه‌ك بۆ ناوچه‌یه‌كی تر ده‌گۆڕێت، له‌وكاته‌ی كه‌نرخه‌كانی خانووبه‌ره‌ له‌ناوچه‌یه‌كدا دابه‌زێت، ده‌كرێ نرخه‌كان له‌ناوچه‌یه‌كی تردا به‌رده‌وام به‌رزبێته‌وه‌، هه‌روه‌ها له‌ناو یه‌ك ناوچه‌دا پله‌ی به‌رزبوونی نرخه‌كان به‌پێی شوێنی خانووه‌كه‌ له‌چوارچێوه‌ی كۆمه‌ڵێك هۆكاری زۆردا بگۆڕێت.
توانای خێزانه‌ك