هەندێ جار ڕاستی ئەگەر ونیش نەبێت ئەتوانرێ بشێوێنرێ بە تایبەت لەم مەملەكەتەی خۆماندا، هەر بۆیە بەپێویستم زانی ئەم چەند دێڕە بخەمە بەرچاو، تا ئەویش بچێتە مێژووی شارەوە.
لەشوباتی ٢٠٠٦دا لە كۆنفرانسێك كە بۆ لامەركەزیەتی دامو دەزگاكانی پارێزگای سلێمانی سازكرا، جێگاش هۆڵی پێشمەرگە بو،بەندە وەك بەڕێوەبەری كارگەكانی كەرتی تایبەت ئامادە بوو، لەمێژ بوو ئەمویست باسێك بێتە گۆڕێ لەمەڕ كۆنترۆڵی جۆری لەكوردستاندا، باسێكم ئامادە كردبوو، بە هەلم زانی بیهروژێنم باسی ترسناكی ئەو پرسەم بۆ ئامادەبوان ڕون كردەوە، دیاربوو باسەكەم بوە جێی سەرنجی ئامادەبوان، ئەوەی پێویستە بوترێت بەڕێز وەزیری پلاندانان ئامادەبوو (عوسمان ئیسماعیل شوانی)، دواتر كۆبونەوەیەكی تر ساز درا لە وەزارەتی پیشەسازی بە ئامادە بونی بەڕێز (د. موئەیەد عەبدولرەحمان) كە ئەودەمە ڕاوێژكاری وەزارەت بوو، لەو كۆبونەوەیەدا زانیم باسەكەی پارێزگا پێكاویەتی، پرسەكە بوەتە خەمی خەمخۆران، دیار بو پێشوەخت جەنابی وەزیرو د. موئەیەد بڕیاری دامەزراندنی دامەزراوەیەكی تایبەتیان دابوو بۆ(كۆنترۆڵی جۆری)، و كردبویانە ئامانج . واپێئەچو لەبەر ئەوەی هوروژاندنی باسكە من بوم پەنجەی هەڵبژاردنیش خرابوە سەرم .
سەرەتا لەدوا مانگی پایزی ٢٠٠٧ دا لە وەزارەتی پیشەسازیەوە بە نوسراوێ گواستنەوەی ڕاژەم بۆ كرا بۆ وەزارەتی پلان دانان، دەست لە دەست و قوەت لە خوا دەسمان بە كار كرد، لەبەر ئەوەی كۆتاییی ساڵ بوو بودجەیەك نەبوو هیچ خەرجیەك لە بەر دەستا نەبوو بە نۆ ماڵی و لەسەر سكی ڕوت لە خۆ بوردوانە بێ گوێدانە قسەو توانجی ناحەزان بەردەوام بوین ،لەبەر نامۆییو تازەیی پرسەكە كۆسپو تەگەرەی زۆر رێی پی ئەگرتین لەلایەن بازرگانانوخەڵكەوە تانانەت لەلایەن دامو دەزگای حكومیشەوە، جێگەی خۆیەتی سوپاسی هەمو ئەو كەسانە بكەم كە هاوكارو یارمەتی دەرم بون بەتایبەتی هاوسەرەكەم .هەمو ئەوانەی ئەیانزانی كواڵێتی كۆنترۆڵ چیە و تێیئەگەشتن كە پەیوەستە بەژیانو تەندروستیمانەوە یە دەستیان لە هاوكاریو یارمەتیدانمان نەپاراست .
لە سەرەتای ٢٠٠٨ دا بە هەرجۆری بوو خانویەكمان بە كری بۆ گیراو نیشتەجێ بوین، بەڕێوەبەرێتی ئامار كۆمەكیان كردین، ئەودەمە كۆنترۆڵی زێڕ لای ئەوان بو بە هەمو پێشینەیەكەوە ڕادەستی ئێمەیان كرد بە خێزانێكی شەش كەسیەوە و بە نۆ ماڵی و هەموو كەمو كوڕیەكەوە بەردەوام بوین تا لە ناوەڕاستی ساڵا ئەم بەشانەمان دا مەزراند .
١-نوسینگەی بەڕێوەبەر .
٢-بەشی كارگێــــــــــڕی.
٣-بەشی ژمێریــــــــاری.
٤-بەشی خشـــــــــــــــڵ.
٥-بەشی گەنجینــــــــــە.
٦-بەشی خزمەت گوزاری و ئامێرسازی .
٧-پرسگــــــــــــــــــــە.
٨-بەشی هــــــــــاوردە.
پاش ئەم ڕێخستنو پلانە توانیمان چەند كارمەندێك دامەزرێنین بەومەرجەی بچن بۆ سەر سنورەكان وە تا پێنچ سال داوای هاتنەوە نەكەن بۆ ناو شار، هاوكات دوو كابینەمان لە گومرگ بە قەرز وەرگرت، بەڵام ئەوەی جێگەی سەرنجە ئەوەیە بە هۆی توندو تۆڵی كارەكەمان ڕێگە نەدان بە هاوردەی كاڵای خراپ بوینە ئامانجی گلەیی گازندەیەكی بێ شومار
بەتایبەت لە لایەن بازرگانانی ئێرانەوە تاكار بەوە گەشت پێویست بكات سەردانی ئەو وڵاتە بكەین، هەر بۆیە شاندێك پێك هێنرا لە بەڕیوەبەرایەتیەكەمان وە ژووری بازرگانیو پیشەسازی سلێمانی و بەڕیوەبەرایەتی كشتو كاڵی سلێمانی، گومرگ، تەندروستی، لێپرسراوی دەروازەسنوریەكان، لەوسەردانەماندا پێداگریمان لەوە كرد كە لەمەبەدوا بەپێی ستانداردی جێانی نەبێت ڕێگە بە هیچ كالایەكی خراپ نادەین بێتە وڵاتەكەمانەوە .
لە ماوەیەكی كورتدا بەهۆی ڕێگریمانەوە لە هاوردەی كاڵای خراپ گرنگی دان بە كارەكانمان هەندی لە بازرگانان ناڕەحەت بوون، هەر بۆیە ڕاستەوخۆ وناڕاستەوخۆ زۆرێك لایەن و جۆرەها بەرپرس ویستیان دەست بخەنە كارمانەوە، ئەوەندەی توانیمان بەرگریمان كردو سەركەوتوش بوین .
پاش ئەم هەوڵانەو لەخۆبوردەییە توانیمان چەند خولێك دابین بكەین بۆ بەرزكردنەوەی ئاستی لێهاتویی كارمەندەكانمان وەك.
١-خولی ئایزۆ ٢٠٠٥ ٩٠٠١ لە هەولێر ، بە بەردەوامی .لە هەولێر
٢-خولی پشكنین لە تاقیگەدا بۆ مادە پاككەرەوەكان . لە وڵاتی ئەردەن.
٣-خولی پشكنین لەتاقیگەدا بۆ جگەرە . لە وڵاتی ئەردەن.
٤-خولی ١٧٠٢٥ ،ئا