چۆن كه‌رتی‌ گه‌شتیاریی‌ له‌كوردستان پێشده‌خرێت؟ ‌

گرنگی‌ كه‌رتی‌ گه‌شتوگوزار له‌وه‌وه‌ سه‌رچاوه‌ی‌ گرتووه‌، ئه‌گه‌ر به‌باشی‌ به‌ڕێوه‌ببرێت، ئه‌وه‌ داهاتێكی‌ نه‌بڕاوه‌یه‌و به‌شدارییه‌كی‌ باش ده‌كات له‌پێشخستنی‌ ئابووری‌ وڵات. خۆشبه‌ختانه‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ساڵی‌ 2013ی كردووه‌ به‌ساڵی‌ گه‌شه‌كردنی‌ گه‌شتوگوزارو قه‌رزی‌ گه‌شتیاری‌ زیادكردووه‌ بۆ 300 ملیۆن دینار بۆ هه‌ر پڕۆژه‌یه‌كی‌ گه‌شتیاری‌ له‌هه‌رێم به‌بێ سوودی‌ بانكی‌، بۆئه‌وه‌ی‌ پڕۆژه‌ی‌ گه‌شتیاری‌ زۆرتر دروست بكرێت، یه‌كیك له‌هۆكاره‌كانی‌ گرانی‌ نرخی‌ خزمه‌تگوزاری‌ گه‌شتیاری‌ بریتیه‌ له‌زۆری‌ ژماره‌ی‌ میوانه‌كان‌و كه‌می‌ ژماره‌ی‌ میوانخانه‌كان، بۆیه‌ خاوه‌نی‌ ئه‌و میوانخانانه‌ ئاماده‌نین نرخ كه‌م بكه‌نه‌وه‌، چونكه‌ هه‌موو ژووره‌كانیان میوانی‌ تیادایه‌، له‌هه‌مان كاتدا نه‌ده‌وڵه‌ت‌و نه‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گه‌شتوگوزار ده‌زانن بڕی قازانجی‌ ئه‌م میوانخانه‌و چێشتخانه‌و پڕۆژه‌ گه‌شتیاریانه‌ چه‌نده‌و له‌سه‌ر چ بنه‌مایه‌ك نرخه‌كانیان داده‌نێن، بۆیه‌ گرنگه‌ ژماره‌ی‌ میوانخانه‌كان زۆر بكرێت بۆئه‌وه‌ی‌ نرخه‌كانیان كه‌م بكه‌نه‌وه‌.
وردتر باسی‌ بكه‌م، بۆئه‌وه‌ی‌ كه‌رتی‌ گه‌شتیاریی‌ به‌رده‌وام چالاك بێت‌و هه‌موو وه‌رزه‌كان گه‌شتیار روو له‌هه‌رێمه‌كه‌مان بكات، پێویسته‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گه‌شتوگوزارو خاوه‌ن ئوتێله‌كان‌و خاوه‌ن پڕۆژه‌ گه‌شتیارییه‌كان په‌یوه‌ندییه‌كی‌ توندوتۆڵیان له‌گه‌ڵ یه‌كدا هه‌بێت‌و پلانی‌ باشتر دابڕێژن به‌مه‌به‌ستی‌ ئه‌وه‌ی‌ گه‌شتیار به‌درێژایی‌ ساڵه‌كه‌ روو له‌هه‌رێمه‌كه‌مان بكات له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان هاوكارو پشتیوانیان بن، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ئه‌م پیشنیارانه‌ ده‌خه‌مه‌ڕوو:
1- خاوه‌ن ئوتێل‌و پڕۆژه‌ گه‌شتیارییه‌كان پێویسته‌ ره‌چاوی‌ نرخ بكه‌ن له‌وه‌رزه‌ جیاوازه‌كاندا، ئه‌و وه‌رزانه‌ی‌ گه‌شتیار زۆره‌ نرخێكی‌ وادابنێن كه‌زۆر گران نه‌بێت‌و وابكات نه‌یه‌نه‌ شاره‌كه‌ی‌ ئه‌و و بچنه‌ شارێكی‌ تر یان نرخی‌ ژوورو كابینه‌كانیان ئه‌وه‌نده‌ گران بێت گه‌شتیار بیر له‌وه‌ بكاته‌وه‌ بچێته‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ هه‌رێم بۆ وڵاتی‌ توركیاو لوبنان، له‌لایه‌كی‌ تره‌وه‌ ئه‌و وه‌رزانه‌ی‌ كه‌گه‌شتیار كه‌مه‌ نرخه‌كانیان هه‌رزان بكه‌ن به‌شێوه‌یه‌ك كه‌ وابكات گه‌شتیارێكی‌ زۆر حه‌زبكات بێته‌ هه‌رێمه‌كه‌مان، چونكه‌ نرخ كاریگه‌رییه‌كی‌ زۆری‌ هه‌یه‌ له‌سه‌ر گه‌شتیار، پێویسته‌ خاوه‌ن پڕۆژه‌ گه‌شتیاریه‌كان نووسینگه‌ له‌شاره‌كانی‌ تری‌ عیراق بكه‌نه‌وه‌، یان لاپه‌ڕه‌ی‌ ئه‌له‌كترۆنی‌ بۆخۆیان دروست بكه‌ن، بۆئه‌وه‌ی‌ كاتێك نرخ هه‌رزان ده‌كه‌ن گه‌شتیارێكی‌ زۆر بێت بۆ لایان، باشتریش وایه‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی‌ گه‌شتوگوزار لاپه‌ڕه‌ی‌ ئه‌له‌كترونی‌ خۆیان هه‌بێت‌و ناو و وێنه‌و ژماره‌ ته‌له‌فۆنی‌ سه‌رجه‌م پڕۆژه‌ گه‌شتیاریه‌كانی‌ تیادا بڵاوبكه‌نه‌وه‌.
2- به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گه‌شتوگوزار چاودێر بێت به‌سه‌ر پڕۆژه‌ گه‌شتیاریه‌كان‌و هاوكاریشیان بێت له‌هه‌مان كاتدا، هه‌وڵ بدات پڕۆژه‌ی‌ زیاتری‌ گه‌شتوگوزاری‌ له‌هه‌رێم دروست بكرێت به‌پێی‌ ستانداردی‌ جیهانی‌‌و له‌ڕێگای‌ ده‌زگای‌ وه‌به‌رهێنانه‌وه‌، ناوچه‌ گه‌شتیاریه‌كانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ئه‌گه‌ر تائێستا به‌باشی‌ به‌ڕێوه‌نه‌برابێت بدرێت به‌كه‌رتی‌ تایبه‌ت‌و به‌كه‌سانی‌ شاره‌زای‌ ناوخۆیی‌‌و بیانی‌، بۆئه‌وه‌ی‌ وای‌ لێبكرێت گه‌شتیارێكی‌ زۆرتر رووی‌ تێبكات‌و خزمه‌تگوزاریه‌كی‌ باشتر پێشكه‌ش بكات.
3- به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ ئاسایش‌و پۆلیس ئاسانكاری‌ زیاترو زیاتر بكه‌ن بۆ گه‌شتیاران كه‌دێنه‌ هه‌رێم، یان له‌شاره‌كانی‌ تری‌ عیراقه‌وه‌ دێنه‌ هه‌رێم، به‌ڵام نه‌ك له‌سه‌ر حسابی‌ تێكدانی‌ ئارامی‌‌و ئاسایشی‌ هه‌رێم، بۆئه‌وه‌ی‌ وای‌ نیشان بده‌ن له‌یه‌كه‌م ساتی‌ هاتنیان بۆ كوردستان به‌گه‌رمی‌ پێشوازیان لێكراوه‌، ئه‌مه‌ش به‌وه‌ده‌كرێت پێشتر له‌میدیاكان یان له‌بڵاوكراوه‌كان ئاگاداری‌ گه‌شتیار بكرێت پێویستییه‌كانی‌ هاتنی‌ بۆ هه‌رێم چیه‌، یان ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ دێن بۆ گه‌شتیاری‌ جیابكرێنه‌وه‌ له‌وكه‌سانه‌ی‌ كه‌دێن بۆ مانه‌وه‌ی‌ درێژخایه‌ن، له‌ڕاستیدا به‌ڕێزانی‌ ئاسایش ئه‌وكاره‌ له‌من باشتری‌ لێده‌زانن، به‌ڵام ئه‌وه‌ی‌ من ده‌یبینم خه‌ڵكانێكی‌ زۆر له‌خاڵه‌كانی‌ پشكنین بۆ ماوه‌یه‌كی‌ زۆر ده‌مێننه‌وه‌.
4- فه‌رمانگه‌ی‌ كاره‌با گرنگه‌ هاوكارو پشتیوانی‌ پڕۆژه‌ گه‌شتیاریه‌كان بێت، به‌دابینكردنی‌ كاره‌بای‌ به‌رده‌وام بۆیان، له‌هه‌مان كاتدا ئه‌و وه‌رزانه‌ی‌ گه‌شتیار زۆرن كرێی‌ كاره‌بای‌ زۆریان لێ وه‌ربگرێت، ئه‌و وه‌رزانه‌ی‌ كه‌ گه‌شتیار كه‌من، پاره‌یه‌كی‌ كه‌میان لێ وه‌ربگرێت.
5- له‌وه‌رزی‌ گه‌شتیاری‌‌و زۆری‌ گه‌شتیا