سروشتی ئه‌م سه‌ر زه‌مینه به‌شێوه‌یه‌ك خوڵقاوه كه‌هه‌ر وڵات‌و خاكی هه‌ر ده‌وڵه‌تێك به‌شێوه‌یه‌كه كه به‌هۆی بهكارهێنانو ئیستیغلال كردنیه‌وه مرۆڤه‌كان ده‌توانن پاشه‌كه‌وتی ژیان‌و فۆرمه‌ڵه‌ی داهاتی رۆژانه‌ی لێبهرههمبێنن، له‌جێگه‌یه‌ك نهوتو له‌لایه‌كی دی ئاو و له‌زۆربه‌شیان كشتوكاڵ‌و به‌پیتی خاكی كشتوكاڵكردنیهتی. به‌شێوه‌یه‌كی تایبه‌تیش له‌م هه‌رێمه‌ی خۆماندا خاكه‌كه‌مان خاوه‌نی دوو ره‌هه‌ندی سه‌ره‌كی ژیانكردنی خه‌ڵكه ئه‌وانیش بوونی نهوتو خاكی پێویستی كشتوكاڵكردنه، بۆیه كاتێك وه‌كو پێویست ئاوڕ له‌نه‌وت دراوه‌ته‌وه، ده‌بێت زیاتریش له‌پێویست ئه‌سپی مه‌یدانی كشتوكاڵی‌و ژیانی جووتیاران له‌مه‌یدانی پلانی ستراتیژیی وڵات‌دا تاوبدرێت.
ئه‌و ماده خۆراكیانه‌ی كه‌به‌رهه‌می كشتوكاڵی هه‌ر خاك‌و ئاوێكه له‌وڵاتدا رۆڵێكی باش‌و سه‌ره‌كی بینیوه له‌وه‌ی كه‌خه‌ڵك بتوانێت به‌ئارامی خۆراكی‌و ئاسایشی ئابوورییه‌وه بژێت ته‌نانه‌ت زۆربه‌ی وڵاتانی خاوه‌ن پهترۆڵو نه‌وتیش ئاوڕێكی جددیان له‌په‌ره‌پێدانی كه‌رتی كشتوكاڵی‌و گه‌شتوگوزاری داوه‌ته‌وه‌و به‌رهه‌می نه‌وتیان له‌م پهرهپێدانهدا به‌كارهێناوه، تا وڵات ته‌واو پشت به‌ناوخۆی خۆی ببه‌ستێت، هه‌ندێك لهسۆسیۆلۆژیستهكانی بواری كۆمه‌ڵناسیش پێیانوایه كه‌سه‌رچاوه‌ی شارستانیه‌ت بریتییه لهكشتوكاڵو واشدهبینن كه‌سه‌رچاوه‌ی وشه‌ی «كه‌ڵچه‌ر» لهكشتوكاڵهوه هاتووه.
زۆربه‌ی توێژه‌ره‌وه ئابووریستهكانی ئه‌م سه‌رده‌مه بوونی كشتوكاڵ به به‌دیلی سه‌ره‌كی نه‌وت دهزاننو پێیانوایه ئه‌وه‌ی به‌نه‌وت ده‌كرێت به‌هه‌مان شێوه‌ش به به‌رووبومی كشتوكاڵی ده‌توانرێت بكرێت، كه‌واته كشتوكاڵی كوردستان ده‌بێت ئاوڕی لێبدرێته‌وه به‌شێوه‌یه‌ك كه‌ده‌بێت لهجووتیارانهوه ده‌ستپێبكه‌ین له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر خاكی پێویستی كشتوكاڵكردنیشت نه‌بێت ئه‌و ژیانه گونجاوه‌ی كه بۆ جووتیار فه‌راهه‌م دێت‌و ده‌توانێت زه‌وی بهردهڵانیمان بۆ بكاته زه‌وییه‌كی گونجاو بۆ باخ‌و شیاوی ژاندنی گهنمو جۆ.
نموونه‌ی ئه‌و وڵاتانه‌ی بهكشتوكاڵكردن پێشبڕكێی نه‌وت ده‌كه‌ن
به‌ریتانیا له‌پێشه‌وه‌ی ئه‌و وڵاتانه‌یه كه له‌ناوه‌ڕاستی چاخی هه‌ژده‌یه‌مه‌وه كار له‌سه‌ر تیۆرای (شۆرشی كشتوكاڵی) دهكاتو له‌و پێناوه‌دا (شۆڕشی پیشه‌سازیی) بۆ خستۆته گه‌ڕو به‌هۆیه‌وه ته‌واوی بژێوی ژیانی لادێنشینه‌كانی به‌شێوه‌یه‌ك گه‌ڵاڵه كردووه كه تاكی به‌ریتانی حه‌ز ده‌كات له‌شاره‌وه كۆچ بكات بۆ لادێ‌و هه‌رگیز تاكی لادێنشینیش بیر له‌كۆچكردن بۆ ناوه‌ندی شار نه‌كاته‌وه.
كشتوكاڵ له‌وڵاتی سودان به‌یه‌كه‌م سه‌رچاوه‌ی بژێوی ژیان دادهنرێتو (61%)ی دانیشتووانی ئه‌و وڵاته به‌كاری كشتوكاڵكردنیشهوه خهریكنو ته‌نانه‌ت به‌هۆی (پڕۆژه‌ی جه‌زیره)وه كه له‌ساڵی (1925) بونیادنراوه، به‌یه‌كێك له‌پڕۆژه سه‌ره‌كییه كشتوكاڵییه‌كانی ئه‌و وڵاته داده‌نرێت كه‌ته‌واو پشتی پێده‌به‌سترێت له‌ئێستادا وه‌كو ژێرخانی ئابووریی سودان.
له‌وڵاتی ئیسرائیل‌دا سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی به‌رهه‌می كشتوكاڵی به‌ڕێژه‌ی (2.5%)ی داهاتی ناوخۆیی به‌رهه‌مدێنێت، به‌ڵام ئه‌و وڵاته توانیویه‌تی (95%)ی پێداویستی خواردنی وڵاته‌كه‌ی دابین بكات ته‌نیا له‌ڕێگه‌ی به‌رهه‌می كشتوكاڵیی ناوخۆیه‌وه.
كشتوكاڵكردن له‌وڵاتی لوبنان سێیه‌م رهكیزهو پایه‌ی سه‌ره‌كی ئه‌و وڵاته‌یه كهبهرێژهی (15%) به‌شداری سه‌ره‌كی ده‌كات له‌ستراتیژیه‌تی ئابووری ئه‌و وڵاته‌دا له‌دوای پیشهسازیو خزمه‌تگوزارییه‌وه. له‌وڵاتی سوریا به‌ڕێژه‌ی (17.6%) داهاتی ناوخۆی ئه‌و وڵاته به‌شداری ده‌كات له‌به‌رهه‌مهێنانی داهاتو ستراتیژیه‌تی ئابووریدا.
به‌پێی ئه‌و لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ی كه‌یه‌كێك له‌زانكۆكانی عیراقدا كراوه ده‌ركه‌وتووه، له‌وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كهكشتوكاڵ به‌ڕێژه‌ی (3%) داهاتی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌و وڵاته پێكده‌هێنێت، به‌ڵام ده‌توانێت (60%)ی پێویستی خۆراكی جیهان دابین بكات.
هه‌رێمی كوردستانی عیراقیش به‌یه‌كێك له‌و هه‌رێمانه داده‌نرێت كه‌خاوه‌نی ژێرخانێكی باشی نهوتو سه‌رخانێكی زۆرباشی كشتوكاڵییه، له‌به‌رئه‌وه‌ی به‌پێی توێژینه‌وه زانستیه‌كانی كۆتایی ساڵانی هه‌شتاكان، (36%)ی خاكی كوردستان بۆ كشتوكاڵكردن گونجاوه‌و ئه‌مه جگه له‌وه‌ی به‌شه‌كه‌ی تری كهبهردهڵانییهو بۆ لهوهرگاو مه‌ڕو