لەزانستە مرۆییو كۆمەڵایەتیەكاندا زۆر بایەخ دەدرێت بەلێكۆڵینەوە لەسەر كێشەكانی گەنج تا گەیشتە ئەوەی كە بەشێكی تایبەت بەم بوارە دابنرێت لەزانستی كۆمەڵناسیدا بەناوی (زانستی كۆمەڵناسی لاوان)، كە تایبەتە بەلێكۆڵینەوە لەسەر كێشەكانی لاوانو پرسەكانیان لەڕووی تیۆریو پراكتیكییەوە.
ئەگەر منداڵان نیوەی ئێستە بنو هەموو داهاتوو بن، ئەوا لاوان ترپەی ژیانی ئێستای كۆمەڵگانو حیكمەتی داهاتوون. هەر بۆیە نەتەوە یەكگرتووەكان دروشمی (هاوبەشیو گەشەپێدانو ئاشتی) هەڵگرت بەمەبەستی زیاتر بەشداری پێكردنی لاوان لەدروستكردنی بڕیاردا. ئامانجی ئەم دروشمە دابین كردنی كەشو هەوایەكی ئارامو دوور لەشەڕە بۆ لاوان بۆ ئەوەی بەرهەمدار بنو خۆشگوزەرانی بۆ خۆیانو كۆمەڵگاكەیان بەدەست بهێنن. بەو پێیەی كە لاوان بەگشتیو فێرخوازانی زانكۆكان بەتایبەتی لەقەیرانی درێژخایەنی مەترسیدا دەژین لەوڵاتانی بەهاری گەلاندا، بۆیە بەپێویستمان زانی كە تیشك بخەینە سەر هەندێك لەو قەیرانانەی بەهۆكاری سەرەكی تووڕە كردنی زیندووترینو زیاترینو بەهێزترین گروپی ناو كۆمەڵگاكانی بەهاری گەلان دادەنرێت.
لاوێتیو گەنجێتی چیە؟
زۆر ئەو هەوڵانەی دەیانەوێت پێناسەی لاوێتیو گەنجێتی بكەن كە زۆرینەیانو بەتایبەتیش نەتەوەیەكگرتووەكان گەیشتن بەپێناسەی تەمەنی لاوی كە بە نێوان (15-30)ی ساڵی دادەنێت، هەربۆیە ئەم بۆ چوونانە بۆ پێناسەكردنی لاویو گەنجێتی هەن كە بریتین لە:
1. پێناسەی زەمەنیو تەمەن بۆ لاوێتی:
بەم پێیە لاوێتی برتییە لەقۆناغێكی تەمەنی مرۆڤ كە لەنێوان (15-30) ساڵیدایە كە تیایدا بونیادنانی جەستەییو عەقڵی بەشێوەیەك ئامادەبێت بۆ جێبەجێ كردنی ئەركە جیاوازەكانی.
2. پێناسەی سلوكیو رەفتاری بۆ لاوێتی:
ئەمەیان پەیوەندی بەزەمەنو تەمەنی ئەو لاوەوە نییە بەڵكو پەیوەندی بەئاستی رەفتاری ئازادیخوازنەو كردەوەی تایبەتو نایاب كە لەكەسایەتیو رەفتاری ئەو كەسەدا دێتەدی بەدەر لەرەچاوكردنی تەمەنی ئەو كەسە، بۆیە كەسانی وەها بە”لاو” دادەنرێن كە هەڵوێستو رەفتاری زیندوو و ئازادیخوازانە بنوێنن با تەمەنیان گەورەتریش بێت لەتەمەنی لاوی.
3. پێناسەی بایلۆجی:
ئەم پێناسەیەیان باسی لەپێگەیشتنی جەستەیی مرۆڤ دەكات واتا دەكرێت ئەو مرۆڤەی گەیشتبێت بەئاست پێگەیشتنی جەستەییو بایلۆجی بە”لاو” دادەنرێت با تەمەنیشی كەمتر یان زیاتر بێت لەتەمەنی لاوی.
4. پێناسەی سایكۆلۆژی:
ئەم پێناسەیە باس لەوە دەكات كە لاوێتی بریتییە لەحاڵەتێكی دەرونی گەشبینیو ورە بەرزو تەندروستو بەهێز لەهەر تەمەنێكی مرۆڤدا بێت.
شایەنی باسە كە هەر لەتەمەنی لاویدایە كە مرۆڤ ئامادە بێت بۆ وەرگرتنی بەرپرسیارێتیو ئەركەكانی ژیان، بەڵام لەهەمانكاتیشدا سایكۆلۆژیای تایبەتر دەبێت كە زیاتر چاونەترسیو لاوان لەرۆتینیو جورئەتو كەم شارەزاییو پەلەنەكردن لەبڕیاردانو دەمارگیریو دوو دڵی پێوە بەدیدەكرێت كە ئەم سیفەتانە مەترسیترین ژینگەن بۆ زۆرترین توێژی كۆمەڵگەكانی بەهاری گەلان كە بەهۆیانەوە لاو ناتوانێت خۆڕاگربێت لەئاستی ئەم ستەمو گەندەڵیو چەوتیانەی دەسەڵاتەكانی وڵاتەكانیان ئەنجامی دەدەن.
5. پێناسەی كۆمەڵایەتی بۆ لاوێتی:
لێرەدا باس لەوە دەكرێت كە لاوێتی بریتییە بەدەستهێنانی ئەم كەسە بۆ پێگەی كۆمەڵایەتی لەكۆمەڵگاكەیداو لەگەڵا بەدەستهێنانی ئەم پێگانە قۆناغی لاوێتی تەواو دەبێت.
هەروەها بەپێویستی دەزانین لێرەدا كە باس لەجیاوازەكانی نێوان لاوان خۆیاندا بكەین، بۆ ئەم مەبەستەش بەرێوەبەرێتی معارفی بەریتانی چەند جۆر گروپێكی دیاریكردووە لەلاوان وەك:
1/ گروپی لاوانی توێژی دەوڵەمەندان:
ئەمانەش ئەوانەن كە بەئاسانی دەتوانن بچنە ناو كاری پیشەییو بارزگانیو زانستییەوەو داهاتی زۆریشیان دەبێت بەڵام هەندێك جار چەند لاوێكی دەستكورتو هەژار دەگرنە خۆ بەهۆی لێهاتوویو توانا بەرزیان، بەڵام بەگشتی ئەم جۆرە لەلاوان زیاتر محافزكار دەبن لەڕووی سیاسییەوەو، زیاتر پەیوەست دەبن بەئایدیاو بیرو بۆ چوونی باوانیانو ئەو توێژە كۆمەڵایەتییەی پابەندن پێوەی، ئەمانەش رێژەیان كەمە لەنێوان لاواندا.
2/ لاوان توێژی بەرهەمدارو پیشەوەرەكان:
ئەمەش چینی مام ناوەندی لاوان دەگرێتەوە لەوڵاتانی بەهاری گەلانداو ئەوانەن كە خاوەن پیشەو توانی زانستی تایبەتن كە رێیان پێدەدات بەرهەمدار بنو داهاتیشیان هەبێتو دەرەنجام لەجۆرێك لەسەقامگیری داراییو كۆمەڵایەتیدا بژین كە ئەمانیش رێژەیەكی زۆری چینی مام ناوەندی كۆمەڵگا دەگرنەوەو زیاتر پێیانباشە