بۆچی بارزانی رێگرە لەبەردەم سیستەمێكی بانكی مۆدێرن بۆ كوردستان

ئەگەرچی وادەردەکەوێتکە لەگەڵ لابردنی تارمایی سەدام، كوردستانی عێراق گەشەكردنێكی بەرچاوی بە خۆیەوە بینیوە.حكومەتی ھەرێمی كوردستان كاری زۆری كردووە بۆ راكێشانی وەبەرھێنانی بیانی لە كەرتەكانیپیشەسازی نەوت، ئوتێل، و بنیادناندا. ھەولێرو سلێمانی خەریكە ببن بە پێشەنگی شارەكانیعێراق، بەتایبەت کە خاوەنی ئاسۆیەکی راستەقینەن، بەڵام لێكۆلینەوە لە رووە دیار و ئاشكراكەی،ئاستی پێشكەوتن زۆر لاوازە. ھەولێر دوبەی نییە، سلێمانیش ئەبوزەبی نییە: ھەر وەك چۆنسەردانكەرێك بۆ كوردستان تێبینی ئەوەی كردووە كە كوردستان ھەرێمێكە پڕە لە سەیارە ودیسكۆ و ئوتێل و رێستورانتی ئەوروپی، بەڵام نەخۆشخانەكان و قوتابخانەكانی ھی ئەفریقایە.

گەندەڵی شتێکی سروشتییەلەسەرانسەری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، بەتایبەتی لە کوردستانیشدا زۆرباو و بەربڵاوە. داواکاریسەرکردە ‌‌حیزبییەکان ئەوەیە کە وەبەرهێنەرە بیانیەکان لەگەڵ خزمەکانیان ببن بە شەریكو تەنها ئەندامی پارتەکانیان دابمەزرێنن، ئەمەش بۆتە هۆی ئەوەی کە هەندێك لە وەبەر‌هێنەرەڕۆژئاواییەکان دوور بکەونەوە لە هەرێمەکە. بیرۆکراتیەت بەشێوەیەکی خنکێنەرە؛ بەرپرسانیکوردیش دان بەوە دانەنێن کە زۆربەی وەزارەتەکان دەیان توانی کار بکەن بە شێوەیەکی گاریگەرتربە تەنها لەگەڵ یەك لەسەر سێی کارمەندەکاندا.

هەڵاوسانی تۆمارەکانیحکومەت بە کارمەندە تارماوییەکان کە کەمتر هەستی پێدەکرێت لە کاتێکدا بۆتە باو. بەشێوەیەکیسادە، حکومەتەکە بانگەشەی ئەوە دەکات کە دامەزرێنراوەکانی زۆرن کە موچەکانیان بۆ گیرفانیبەرپرسەکانە. جیاوازی زۆر بەدی دەکرێت لەم هاوکێشەیەدا. هەندێك لە دامەزرێنراوەکاندەکرێت کەسانی خەیاڵی بن، بەڵام ئەمە ترسناکە و دەکرێت سەر بکێشێت بۆ ئاشکراکردنی نهێنیەکان.لە زۆربەی بوارەکاندا، وەزیرەکان، فەرماندارەکان و بەڕێوەبەرە سەرەکیەکان شوێن و پۆستیفەرمانبەرەکان بە خێزان و هاورێکانی خۆیانیان پڕدەکەنەوە. حکومەت موچەی تەواو دابیندەکات، بەڵام بەرێوەبەرەکە دەکرێت تەنها نیوەی موچەکە بدات بە کارمەندە ناڕاستەکە(تارماوییەکە)، بەشەکەی تریشی بۆخۆی هەڵدەگرێت. کاتێك موچەی کورد زیاد دەکات، ئەمەباشترە چونکە دەتوانرێت زیاتر کۆبکرێتەوە. دواجار، نرخی تێچوونی بژێوی ژیان بەرز دەبێتەوەنەك تەنها لە سلێمانی و هەولێر بەڵکو لە سەری ڕەشیشدا.

سیستەمی بانکی لە کوردستانداکۆنە. کوردستان کۆمەڵگایەکە بۆ پارەی نەقد؛ کارتی یەکەی پارە (کریدت کارت) زۆر بە دەگمەنقبوڵدەکرێت و ئامێرەکانی نەقدیش زۆر دەگمەنن. بۆ وەرگرتنی موچەکانیان، کوردەکان دەبێتسەرە ببەستن لە فەرمانگەکان، پێشمەرگە پێویستە بڕوات بۆ بارەگاکان و پۆلیسیش پێویستەسەردانی بەڕێوەبەرایەتیەکان بکات. خەڵکێکی کەم دەڕوات بۆ بانکەکان و سەرەڕای ئەمەشپرۆسەکە بەرەو دواوە دەگەڕێتەوە. هۆکاری ئەمەش ئەوەیە کوردستان وەك کۆمەڵگایەکی نەقدیماوەتەوە کە پلانی فەرمانبەرە تارماوییەکە هەر ماوە و کاری پێدەکرێت. کارپێکردنی ئەمپرۆژەیە زۆر گرنگتر بووە بۆ سەرکردەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەبەراورد بە بەمۆدێرنەکردنیهەرێمەکە.

پێویست ناکات بەم جۆرەبێت.نوێنەرێك لە یەکێك لە کۆمپانیا هەرە باشەکانی بەریتانیا بەرنامەیەکی پێشکەشکرد بۆدامەزراندنیتۆرێكی”ATM” ئامێری خەرجی ئۆتۆماتیکی و سەنتەری بانکە ئەلیکترۆنیەکان– زیاتر لە 1500 دانە لە سەرانسەری کوردستاندا. کۆمپانیاکە ئامێرەکانی بە بێ بەرامبەردابین دەکردن و تەنها داوای لیژنەیەکی بچووکی دەکرد بۆ بەڕێوەبردنی بازرگانیەکە بەکەمتر لە یەك لە سەدی، زۆربە کەمتر لە هەموو رێژەیەکی نێودەوڵەتی.

ئەم جۆرە سیستەمە دەیتوانیبانکەکان و بازرگانیکردنەکان نوێبکاتەوە لە کوردستاندا. موچەکان راستەوخۆ دەدران بەیەکەی بانکی تایبەتی و کەسەکە ئاسنتر دەستی پێدەگات. هیچی تر پێویست بەوە ناکات دواینیوەرۆکان بەفیڕۆ بدات و لەسەرەی دوورو درێژ چاوەڕێی پارەکەی بکات. تۆڕی بانکە ئەلیکترۆنیەکەمامەڵەی خانوبەرەو موڵکدارێتی بچوکدەکاتەوە. کڕینی موڵکێك لە کوردستان پێویستی بە کۆکردنەوەیسەدان هەزار دۆلار هەیە. تاوانی موڵکداری پێ