بانكی ئەهلی: ئەو بانكانە ئەگرێتەوە كە سەرمایەكەی موڵكی كەرتی تایبەتەو ئامانج لەدامەزراندنی “قازانجە”، لەبوارێكی بەرهەمهێنان یان چەند بوارێك دەستبەكاردەبێت.
لەكوردستان ژمارەیەك بانكی ئەهلی دامەزراونو ئەم ژمارەیەش كەم نینو ئەگەر ڕۆڵی ڕاستەقینەی خۆیان بگێڕن، بەدڵنیاییەوە كاریگەری ئیجابی ئەبێت لەسەر ڕەوشی وەبەرهێنانو گەشەی ئابووری هەریم. بەڵام بەداخەوە ئەم بانكانە لاوازنو نەیانتوانیوە بەرۆڵی خۆیان هەستن، هەر بۆیە بەپێویستمانزانی دۆخی راستەقینەی ئەم لاوازیە بەشێوەی پڕۆژە بەچەند تەوەرەیەك بخەینە ڕوو بەئامانجی كەڵك و سوودی زیاتر بۆ خوازیاران و توێژەرانی ئەو بوارە:
أ-ڕواڵەتەكان:
كەسێك بیەوێت ڕواڵەتەكانی لاوازی سیستەمی بانكی لەهەرێمی كوردستان بزانێت ئەوا پێویستی بەشارەزاییەكی زۆری ئا بووری و بانكی نیە، چونكە بەوردبوونەوەیەكی سەرپێیانە ئەتوانین دیارترین ئەو ڕواڵەتانەی كەبانكەكانی لای خۆمانی پێئەناسرێتەوە دەستنیشان بكەین:
1- كەمتوانایی ئەم بانكانە لەپارەداركردنی پرۆژەكانو بەتایبەتیش پرۆژەی گەورەو كاریگەر و بەسوود بۆ گەشەی ئابوری .
2- لاوازی كۆنتاكتو پەیوەندی ئەم بانكانە بەبانكو دامەزراوە داراییەكانی جیهانی دەرەوەو تەنانەت بانكە ئیقلیمیەكان.
3- سنورداری تەمویلی بانكەكان لەپرۆژەی بچوكو ماوەكورتو قازانجی مسۆگەرو حازربەدەست.
4- بانكەكان هیچ حزوریكی راستەقینەیان نیە لەكایە ئابوریەكانو دوورن لەواقیعی بژێویو بازرگانی زۆرینەی هاوڵاتیان ئەمەش پێچەوانەیە لەگەڵ واقیعی ڕۆڵی بانكەكان لەجیهانی پێشكەوتوودا.
5- ئەوەی راستەوخۆ پەیوەندی بەكەم توانایی تەمویلی بانكەكانەوە هەیە لەهەرێمی كوردستان، گەورەیی قەبارەی ئەو سیولەیەیە كە لەبانكەكان وەك یەدەك گلی دەدەنەوە لای خۆیان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی پێشهاتەكان كە لەهەندێك بانكی وەبەرهێنان لەهەرێم دەگاتە نزیكەی لە50%، ئەمە لەكاتێكدا بەپێی ڕێساكانی كۆنگرەی بازلی دووەم لەسویسرا ساڵی 1999 كۆی یەدەكی سیولەی بە لە8% دیاری كردووە، تەنانەت بەپێی ڕێنماییەكانی بانكی ناوەندی عێراقیش نابێت لە12% تێپەڕێنێت ئەمەش هەمووی بێ بەرنامەیی بانكی ناوەندی هەرێم دەردەخات لەئاست سەرپەرشتیو چاودێری بانكەكانو دڵنیا كردنەوەیان(1).
ب-هۆكارەكان:
لەوە دەچێت جگە لەهۆكاری كەلتوری كوردەواریو ئەزمونی خراپی سیستەمی بانكی عێراق لەكۆتایی هەشتاكانو سەرەتای نەوەدەكان راپەڕینەكانی ئەوكاتە كەهاوڵاتیانی رەنجاند لەم كەرتە بەهۆی مایەپوچ بونی بانكەكانو بەفیرۆچونی سەرمایەی هاوڵاتیان لەبانكەكان لەو سەردەمەدا، پەیوەندیشی بەو فۆرمو شێوازەوە هەیە كە سیاسەتی ئابووری هەریم لەسەری دەروا كە سیاسەتی مراندنی تواناو حەزی كاركردنو پاشەكەوتو تموحی دەوڵەمەندبون لای هاولاتیانو ناروونی یان نەبوونی سیاسەتێكی دروستو بێ گرێو گۆڵی بانكی لەكوردستان.
ئەمە سەرەرای هەرەمەكی دابەشكردنی مووچەو بەئەلەكترۆنی نەكردنی سیستەمەكە كەگەورەترین گرفتە لەبەردەم تێكەڵ نەبوونی كەرتی بانكو هاوڵاتیان.
ج- شوێنەوارەكان:
لەخراپترین ئەو شوێنەوارانەی كە لەم گرفتانە ئەكەوێتەوە:
1-بێ بەش بوونی ئابووری نیشتمانی هەرێم لەڕۆڵو كاریگەری ئیجابی بانكەكان.
2-بەبێ سیستەمێكی بانكی بەهێز ئابووری هەرێم بەلەرزۆكی دەمێنێتەوەو ناتوانێت رووبەرووی ئەو مەترسیە ئابووریو دارایی سیاسیانە ببێتەوە كە ناو بە ناو روو دەكاتە هەرێم.
د- چارەسەر:
لێرەدا ئێمە بۆ چارەسەری ئەم گرفتە چەند پێشنیارێك بەگونجاوو پێویست دەزانین بۆ دروست كردنی سیستەمێكی بەهێزی بانكی لەهەرێم:
یەكەم: كردنەوەی چەندین لقی بانكی پاشەكەوت كاری (بنك الادخار) لەقەزاو ناحیەكانی هەرێمی كوردستان هاوكات لەگەڵ هەڵمەتێكی فراوانی هۆشیار كردنەوەی هاوڵاتیان لەمەڕ گرنگی پاشەكەوت كردنو مامەڵەی بانكی.
دووم: بانكی هەرێم بەهەماهەنگی لەگەڵ حكومەتی هەرێمو بانكی ناوەندی عێراقی هاندەری یاسایی دارایی دابنێت بۆ ئەو بانكانەی دەیانەوێت كار بكەن لەبواری پارەدار كردنی پرۆژەی گەورەو مام ناوەند.
سێهەم: