ئێستا جیهان به‌كێشه‌ی داخستنی ده‌رگاكانی حكومه‌تی ئه‌مریكا له‌لایه‌ن كۆنگریسه‌وه سه‌رقاڵ بووه، دوای ئه‌وه‌ی په‌سه‌ندكردنی بودجه‌ی گشتیی ئه‌مریكای ساڵی (٢٠١٣-٢٠١٤) ره‌تكرده‌وه، وه‌لێ جیهان له (١٧)ی تشرینی یه‌كه‌می ٢٠١٣ه‌وه، چاوه‌ڕێی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یه‌كی تری نێوان هه‌ردوو حزبی دیموكراتی‌و كۆماری له‌ناو كۆنگریس ده‌كه‌ن، ره‌نگبێت ئه‌و رووبه‌ڕووبوونه‌وه توندتر بێت له‌وه‌ی له‌دانوستانه‌كانی نێوانیان له‌داخستنی حكومه‌تدا بینرا، ئه‌ویش پرسی به‌رزكردنه‌وه‌ی سه‌قفی قه‌رزه‌كانی ئه‌مریكایه، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه دێت، كه‌ده‌بێ خه‌زانه‌ی ئه‌مریكا له (١٧)ی ئه‌م مانگه‌دا ئه‌و سه‌قفه تێده‌په‌ڕێنێت، تابتوانێ پابه‌ندبوونه داراییه‌كانی سه‌ری بگێڕێته‌وه.
به‌رزكردنه‌وه‌ی سه‌قفی قه‌رزه‌كانی ئه‌مریكا، به‌یه‌ك له‌و پرسه رۆتینیانه داده‌نرێت كه‌ده‌ستوری ئه‌مریكا به‌سه‌ر حكومه‌تیدا ده‌سه‌پێنێت، كه‌تێێدا هاتووه، ده‌بێ ره‌زامه‌ندی كۆنگریس بۆ پڕۆسه‌كانی قه‌رزكردن وه‌ربگیرێت، كه‌خه‌زانه‌ی ئه‌مریكا پێی هه‌ڵده‌ستێت، ئه‌ویش له‌شێوه‌ی دیاریكردنی سه‌قفێكی به‌رزی قه‌رز كه‌ڕێگه به‌حكومه‌تی ئه‌مریكا ده‌درێت له‌و سنووره‌دا قه‌رز بكات‌و قه‌باره‌ی قه‌رزه‌كانی تائه‌و ئاسته به‌رزبكاته‌وه.
په‌یوه‌ندی هه‌ردوو حزبه‌كه‌ی ئه‌مریكا له‌قه‌یراندایه
گریمانه‌یه‌ك هه‌یه، كه‌ئه‌مجاره پرسی به‌رزكردنه‌وه‌ی سه‌قفی قه‌رزه‌كانی ئه‌مریكا ئه‌و بایه‌خه‌ی جارانی له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تانی جیهانه‌وه پێنه‌درێت، به‌وه‌ی كه له‌ناو كۆنگریس وه‌ك ئه‌و به‌رزكردنه‌وه‌كانی تری سه‌قفی قه‌رزه‌كان له‌ساڵانی رابردوودا یه‌كاڵاده‌كرێته‌وه، وه‌لێ كێشه‌كه ئه‌مجاره له‌وه ده‌رچووه وه‌ك گرتنه‌به‌ری رێوشوێنێكی رۆتینی له‌سه‌ر لایه‌نه داراییه‌كانی ئه‌مریكا به‌ڕێوه‌بچێت، به‌ڵكو بۆته پرسێكی سیاسیی گه‌رمی نێوان هه‌ردوو حزبی دیموكراتی‌و كۆماری، بۆته كارتێكی گوشاری ده‌ستی ئه‌و حزبه‌ی له‌كۆنگریسدا باڵاده‌سته، له‌و كاته‌ی حزبی حوكمڕان داوای به‌رزكردنه‌وه‌ی سه‌قفی قه‌رزه‌كان ده‌كات، ئه‌ویتریان ئه‌و كارته به‌كارده‌هێنێت. ئه‌گه‌ر ده‌ستوری ئه‌مریكا حكومه‌ت ناچار نه‌كات ره‌زامه‌ندی كۆنگریس بۆ وه‌رگرتنی ئه‌و قه‌رزه‌ی پێویستی پێی ده‌بێت، وه‌رناگرێت، تابتوانێ لێوه‌ی پابه‌ندبوونه داراییه‌كانی به‌جێبهێنێت، به‌كارهێنانی مافی ده‌نگدان بۆ ره‌تكردنه‌وه‌ی ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر به‌رزكردنه‌وه‌ی سه‌قفی قه‌رزه‌كان بۆ راگرتنی تواناكانی حكومه‌ت له‌سه‌ر قه‌رزكردن، نه‌ك هه‌ر حكومه‌ت‌و ئابووری ئه‌مریكا به‌گشتی، به‌ڵكو ئابووریی جیهانیش رووبه‌رووی مه‌ترسی ده‌كاته‌وه.
به‌رزكردنه‌وه‌ی سه‌قفی قه‌رزه‌كانی ئه‌مریكا ئه‌مجاره ره‌هه‌ندێكی تر وه‌رده‌گرێت، په‌یوه‌ندی نێوان هه‌ردوو حزبه‌كه‌ی ئه‌مریكا له‌قه‌یراندایه، به‌تایبه‌تی دوای ئه‌وه‌ی له‌سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌وه كۆنگریس ده‌رگای حكومه‌تی ئه‌مریكای داخست، واته دانوستانی به‌رزكردنه‌وه‌ی سه‌قفی قه‌رزه‌كان به‌ئاسانی تێناپه‌ڕێت، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر كۆنگریس به‌ر له (١٧)ی مانگ ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر بودجه‌ی ٢٠١٣/٢٠١٤ نیشان بدات‌و ده‌رگای حكومه‌تیش بكرێته‌وه، پاكتاوكردنی حساباتی نێوان ئه‌و دوو حزبه ره‌نگه بگۆڕدرێت بۆ دانوستانه‌كانی به‌رزكردنه‌وه‌ی سه‌قفی قه‌رزه‌كان. كۆمارییه‌كان حكومه‌تیان داخست، ره‌نگه هیچ دوو دڵییه‌كیانیش نه‌بێت كه‌به‌رزكردنه‌وه‌ی سه‌قفی قه‌رزه‌كانیش ره‌تبكه‌نه‌وه، ئه‌مریكا له‌گێڕانه‌وه‌ی پابه‌ندبوونه‌كانی دوا بكه‌وێت‌و له‌به‌رده‌می جیهاندا بۆ ماوه‌یه‌ك وه‌ك ئابوورییه‌كی مایه‌پوچ ده‌ربكه‌وێت، به‌تایبه‌تیش هه‌ندێك له‌ئه‌ندامانی كۆنگریس پێیانوایه، دواكه‌وتنی حكومه‌ت له‌گێڕانه‌وه‌ی پابه‌ندبوونه‌كان ده‌رئه‌نجامێكی خراپی زۆر گه‌وره‌ی لێناكه‌وێته‌وه.
خه‌زانه‌ی ئه‌مریكا ته‌نیا (30) ملیار دۆلاری ده‌مێنێت
تائێستا بازاڕه‌كان هێمنن، په‌رچه‌كرداری نرخی ئسوڵه داراییه‌كان له‌مه‌ڕ داخستنی ده‌رگای حكومه‌ت سروشتییه، زۆرینه‌ی چاودێران پێشبینی ده‌كه‌ن كه‌سه‌قفی قه‌رزه‌كان به‌رزبكرێته‌وه، پاشان ئه‌گه‌ری وه‌ستانی ئه‌مریكا له‌دانه‌وه‌ی پابه‌ندبوونه‌كانی زۆر سنوورداره، به‌ڵام ئه‌گه‌ر داخستنه‌كه بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ به‌رده‌وام بێت، بازاڕه‌كان به‌ئارامی نامێننه‌وه، به‌تایبه‌تیش ئه‌گه‌ر تادوای (١٧)ی مانگ به‌رده‌وام بێت، ئاسه‌واری راسته‌قینه‌ی داخستنه‌كه به‌دیارده‌كه‌وێت، به‌جۆرێك كۆنگریس ناچار بكات ره‌زامه‌ندنی له‌سه‌ر به‌رزكردنه‌وه‌ی سه‌قفی قه‌رزه‌كان نیشان بدات، تاحكومه‌تی ئه‌مریكا بتوانێ قه‌رزبكات‌و خه‌زانه‌ی ئه‌مریكا