عەرزی ئیحترام
لای جەمیع مەعلومو وازیحە عالی مەقامتان حەقیبەی وەزارەتی مەعاریفتان وەگرتوە لەم تەشكیلاتە وەزاریەی ئاخردا، ئیمەش وەك فەردیك لە ڕەعیەتی ئەم مەعمورەیە جەسارەتی ئەوەمان كرد نەقدیكی بەناو تەوجیهی وەزارەتەكەی مەعالیتان بكەین ، لەحدودی ئاداب و احتراما . لەڕۆژی 11/ایلول/2012كە تصادفی سێشەمەی كرد لە عەدەدی 342 ی غەزەتەی (ئاوێنە)دا بە عینوانی (پەروەردەی سلێمانی ڕۆژتان باش)تەتەروقمان لە مەوزوعی حەوانیتی مەدرەسی كردبو بۆ مودەی زیاتر لە مانگێ ئینتزاری جواب بوین، اما بێفائیدە ! بۆیە مجبور بوین دوای ئەوەی مەوزوعی منشور و مشارئیلەیهی چلەی چوو، موباشەرەتەن مەوزوعێكی ترمان ، وەكو متابعە بە دوایدا نەشر كرد لە عەینەن غەزەتەدا لە عەدەدی 348 لە 23 تشرین ئەوەڵی 2012 دا . بە عنوانی( كێ تێنەگەشتوە دەست هەڵبڕێ ).
دیسانەوەبە اینتزاری جوابێك بوین كالعادە انتزارمان بی فائیدە بو .
لامان معلوم نیە ئەسبابی سكوتی وەزارەتەكەی معالیتان عە جەبا شعبەی متابعەتان نیە . ئەو ئیعلامتان نەیتوانیوە ئەنساتی غەزەتەو ئیزاعاتی مەملەكەت بكات، موختەسەرێكی بهێنێتە حزوری سەعادەتتان خۆ ئەگەر ئەو مەئمورانە مشغوڵی ئوموری ئیداریو معاشیو منحەو ئەرازیو ئیجازاتو ئیفاداتی شەخسی قەتعی تەواسولیان كردوە لە فەقیرو فوقەرای موجتەمەع ، ئەبوایە فردیك لە اصدقا یا لە موقەڕەبیین ئەو ندائەیان بە معالیت واصل بكردایە ،لزا بە صورەتی مجبوری ئەگەر نەبین بە سەبەبی ئیزعاج . ئەوا نداكەمان تەوجیهی معالیت ئەكەین بە ئومێدی ئەوەی بە ئەقرەب وەقت جوابێكی موقنیع حاصل بكەین لەگەڵ فەیزی ئیحترامو ئیخلاصمان ………عبدی مخلصتان دلاور سۆفی