1-2
بارودۆخی سیاسی ئه‌مڕۆی جیهانو به‌تایبه‌تی هه‌رێمی جوگرافیایی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، به‌درێژایی قۆناغه جیاوازه‌كانی مێژووی هزری سیاسی، بۆته شانۆی ململانێی هێزه سیاسی‌و ئابووری‌و كلتووری‌و ئاینی‌و تائیفی‌و نه‌ته‌وه‌ییه‌كان. به‌رده‌وام ئه‌و ناوچه‌یه هه‌ڕه‌شه‌و مه‌ترسی بێ بڕانه‌وه‌ی له‌سه‌ربووه، كه‌ئه‌مه‌ش ره‌نگدانه‌وه‌ی هه‌بووه بۆ تێكڕای هاوكێشه سیاسییه‌كانی ئه‌مڕۆی ههرێمایهتیو جیهان. چونكه ده‌وترێت خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست وه‌ك هه‌رێمێكی ناسه‌قامگیری سیاسی ژیلهمۆیهكه كه‌هه‌میشه مه‌ترسی گه‌شانه‌وه‌ی زیاتری لێ ده‌كرێت له‌گه‌ڵ خوڵقاندنی قه‌یرانه ناوخۆیی‌و ههرێمیو جیهانییه‌كاندا، كه‌ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ته‌واوی هه‌یه به‌سه‌ر پرسه ههنووكهیهكانی ناوچه‌كه.
جه‌وهه‌ری كێشه‌و قه‌یرانه‌كانی ناوچه‌كه
ئهگهربێتو له‌ڕوانگه‌ی جیۆپۆلۆتیكهوه خوێندنه‌وه بۆ قه‌یرانه به‌رده‌وامه‌كانی ناوچه‌كه بكه‌ین، ده‌گه‌ڕێینه‌وه سه‌ر ئه‌و ده‌ره‌نجامه‌ی كه‌بوونی سامان‌و ده‌رامه‌ته سروشتییه‌كانی زه‌وی كه‌خۆی ده‌بینیێته‌وه له (نه‌وت، غازی سروشتی، سه‌رچاوه‌ی ئاوی شیرین‌و سامانی كانزایی جۆراوجۆر) له‌ناوچه‌كه‌دا. له‌لایه‌كی تریشه‌وه قۆرخ كردنی جومگه بنچینه‌ییه‌كانی سیاسییه‌كان له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته دیكتاتۆره‌كان، هێنده‌ی تر رووی ئه‌م ناوچه‌یه‌یان به‌ره‌و رووی جیهانی خۆرئاوا‌و ئه‌وروپا قێزه‌ون كردووه، كه‌هه‌میشه بوونه‌ته مۆدیلێكی سیاسی خۆسه‌پێنه‌ر كهناوچهكهیان به‌ره‌و تونێلی دواكه‌وتوویی بردووه. به‌رده‌وامیش كێشه‌كانی ئه‌م ناوچه‌یه بۆته توێژینه‌وه‌ی ناوه‌نده ئه‌كادیمی‌و زانستیه‌كانی جیهان.
زۆرێك له‌شاره‌زایانی بواری دیموكراسی‌و سیاسی‌و مافی مرۆڤ‌و كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی سه‌باره‌ت به‌كێشه‌كانی ناوچه‌كه ده‌ڵێن:»میكانیزمی به‌ڕێوه‌بردنی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی خودی خۆی خوڵقێنه‌ری كێشه‌و بارودۆخی سیاسیه‌كانه له‌سه‌ر شانۆی ئه‌مڕۆی جیهان». دیاره ئه‌مه‌ش خۆی ده‌بینێته‌وه له‌نه‌بوونی ئازادی‌و مافی مرۆڤ‌و هۆشیاری به‌ڕیوه‌بردنی سیاسی‌و ئابووری‌و كۆمه‌ڵایه‌تی‌و بوونی جیاوازی مهزههبیو تائیفی‌و ده‌سه‌ڵاتی قۆرخكاری داپڵۆسێنه‌ر…….هتد). كه‌بێگومان ئه‌مانه‌ش به‌جه‌وهه‌ری كێشه‌و قه‌یرانی ناوچه‌كه له‌قه‌ڵه‌م ده‌درێت.
به‌ڕێوه‌بردنی سیاسه‌تی ئابووری
باشترین نموونه‌ش بۆ ئه‌م دۆخه، سه‌رهه‌ڵدانی شۆڕشه‌كانی به‌هاری عه‌ره‌بی بوو له‌ناوچه‌كه‌دا، كه‌ده‌مێك بوو ناڕهزاییو توڕه‌یی خه‌ڵك له‌م جۆره مۆدێله سیاسییه‌ی ئه‌م ناوچه‌یه په‌نگی خواردبۆوه‌و سه‌ره‌نجام بووه هۆی هه‌ڵوه‌رینی یه‌ك له‌دوا یه‌كی ئه‌و رژێمه سیاسیانه‌ی كه به‌خه‌ونیش ئه‌م دۆخه‌یان نه‌ده‌بینی، چونكه ماوه‌ی ده‌سه‌ڵاتداری هه‌ریه‌ك له‌سه‌ركرده‌كانی ناوچه‌كه ده‌رخه‌ری دۆخی راسته‌قینه‌ی ئه‌مڕۆ بوو.
له‌لایه‌كی تره‌وه زۆرێك له‌چاودێره سیاسیهكانو نووسهرانو رۆشنبیران‌و توێژینه‌وه‌و ناوه‌نده ئه‌كادیمیه زانستیه‌كان گه‌یشتوون به‌و راستییه‌ی كه‌سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌م كێشه‌و قه‌یرانه جۆر به‌جۆرانه كه‌ئه‌مڕۆ رووبه‌رووی جیهان بۆته‌وه به‌تایبه‌تی له‌خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا، خۆی له چۆنێتی به‌ڕێوه‌بردنی سیاسه‌تی ئابووریی ده‌بینێته‌وه. كهئاشكرایه ئه‌مڕۆش ئابووری بزوێنه‌ری سه‌ره‌كی په‌یوه‌ندیه نێوده‌وڵه‌تیه‌كانه.
چه‌وسانه‌وه‌ی گه‌ل یان سه‌قامگیری
خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بهمۆڵگهو كانگای دهرامهتو سامانه سروشتییه‌كانی زه‌وی له‌قه‌ڵه‌م ده‌درێت، كه‌هه‌ر له‌قۆناغه جیاجیاكانی مێژوودا بۆته شانۆی ململانێی هێزه سیاسییه قۆرخكارهكانی جیهان، چونكه ئاشكرایه له‌ڕۆژگاری ئه‌مڕۆماندا وه‌ك باسكرا ئابووری وه‌ك كایه‌یه‌كی گرنگی ژیانی مرۆڤایه‌تی بزوێنه‌ری ئه‌م دۆخه‌ی جیهانگیری ئێستایه.
بوونی ئه‌م ده‌رامه‌ته سروشتیانه له‌ناوچه‌كه‌دا ئه‌وه‌نده بۆته مایه‌ی ناڕهحهتیو چه‌وسانه‌وه‌ی گهلو هاووڵاتیان، نیو هێنده نه‌بۆته مایه‌ی سهقامگیریو ئاشتی‌و یه‌كسانی.
له‌ڕۆژگاری ئه‌مڕۆماندا نارێكی له‌دابه‌شبوونی سامانه سروشتییه‌كاندا وایكردووه وڵاتان له‌ڕووی بازرگانییه‌وه چه‌ندین گرێبه‌ستی بازرگانی له‌نێوان خۆیاندا ئیمزا بكه‌ن، چونكه زۆر به‌كه‌می ده‌توانین وڵاتێك ده‌ستنیشان بكه‌ین كه‌بتوانێت سیاسه‌تی خۆبژێوی بۆ گه‌له‌كه‌ی دابین