بۆچی‌ له‌بازاڕه‌كاندا هه‌ندێ كاڵا نرخیان 149$ یان 199$ دۆلاره‌؟

كاتێك ئێمه‌ی به‌كاربه‌ر كه‌ ئه‌م نرخانه‌ ده‌بینین یه‌كسه‌ر پرسیاری ئه‌وه‌ له‌زه‌ینماندا دروست ده‌بێت بۆچی ئه‌و نرخه‌ به‌مجۆره‌یه‌؟ بۆ دۆلارێكیتری ناخه‌نه‌ سه‌رو ببێت به ‌150$ یان 200$دۆلاری ته‌واو..!؟
وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره‌ پێویستی به‌شرۆڤه‌كردنێكی ئابورییانه‌یه‌ بۆ به‌های دراوی ناوخۆیی چونكه‌ وڵاتانی پێشكه‌وتوو له‌دوو ڕه‌هه‌ندی جیاوازه‌وه‌، هه‌وڵی پاراستنی به‌های دراوی ناخۆییان ده‌كه‌ن:
ڕه‌هه‌ندی یه‌كه‌م: پاراستنی هه‌ر یه‌كه‌یه‌كی دراوی ناوخۆیی واته‌ له‌ (سه‌نتێكه‌وه‌) تاوه‌كو به‌رزترین یه‌كه‌ كه‌ (100$)دۆلاره‌، هه‌ربۆیه‌ ئه‌وان له‌سیاسه‌تی بازاڕیاندا كاتێك نرخ داده‌نێن به‌ 29$ یاخود 9سه‌نت ئه‌وكات به‌كاربه‌ره‌كان ناچار ده‌بن به‌ به‌كارهێنانی‌ یه‌كه‌ی تاك دولاری و یه‌ك سه‌نتی بۆ ته‌واوكردنی‌ مامه‌ڵه‌ی كڕینه‌كه‌،ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌ی‌ هێزی‌ هه‌ریه‌كه‌یه‌كی‌ دراو بمێنێت له‌بازاڕدا.
ڕه‌هه‌ندی دوهه‌م: له‌بازاڕدا فرۆشیار و بازرگانه‌كان زۆر هۆكار به‌كارده‌به‌ن بۆ فرۆشتنی شمه‌ك و كاڵاكانیان، یه‌كێك له‌و هۆكارانه‌ بریتییه‌ له‌ دروستكردنی كاریگه‌ری ده‌رونی له‌سه‌ر به‌كاربه‌ر تاوه‌كو به‌كاربه‌ر والێبكه‌ن له‌ڕوی ده‌رونییه‌وه‌ بڕیاری كڕینه‌كه‌ بدات، بۆیه‌ كاتێك به‌كاربه‌ر ده‌بینێت نرخێك 198$ دۆلاره‌ ئه‌م به‌كاربه‌ره‌ له‌هزری خۆیدا وای لێكده‌داته‌وه‌ كه‌نرخه‌كه‌ی‌ كه‌مه‌و نه‌بووه‌ته‌ 200$ دۆلار، له‌مكاته‌دا به‌م لێكدانه‌وه‌ هزرییه‌ خێراییه‌ وا له‌ به‌كاربه‌رده‌كات كه‌ هانی بدات بۆ كڕینی‌ ئه‌و كاڵایه‌.
ماوه‌ته‌وه‌ بڵێم ئومێده‌وارم لایه‌نی په‌یوه‌ندیداری ئێمه‌ش به‌جدی ئاوڕێك له‌م بابه‌ته‌ بده‌نه‌وه‌و خه‌مێك له‌ به‌های یه‌كه‌كانی دراوی ناوخۆیی بكه‌نه‌وه‌، ئه‌گه‌رچی ڕه‌نگه‌ ئه‌م كاره‌ له‌كوردستاندا به‌هۆی به‌رزی ڕێژه‌ی هه‌ڵئاوسانی نرخه‌وه‌ كه‌مێك ئه‌سته‌م بێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر وه‌ك ستراتیژییه‌تێكی پاراستنی به‌های دراوی ناوخۆی بیری لێبكرێته‌وه‌ جێبه‌جیكردنی ئاسانه‌.
 
ماسته‌ری ئابوری