میدیا به‌یه‌ك له‌گرنگترین هانده‌ره‌كانی گه‌شه‌ی ئابووریی كۆمه‌ڵگه ده‌مێنیته‌وه، هه‌رچه‌نده هانده‌رێكی ناڕاسته‌وخۆیه، میدیا گوڕانكارییه‌كی ئیجابی به‌گه‌شه‌ی ئابووریی دهداتو رۆڵی دیار لهچالاكتركردنی پێویستییه‌كانی گه‌شه‌ی ئابووریی ده‌بێت، زۆرجار ئه‌م رۆڵه له‌میانی به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی رۆشنبیریی سه‌رمایه‌گوزاری بۆ توێژێكی فراوانی تاكه‌كانی كۆمه‌ڵ ده‌بێت، له‌ڕێی به‌رنامه‌و هه‌واڵ‌و شرۆڤهكردنو دیداره‌وه ده‌رده‌كه‌ون، هه‌روه‌ها ئامرازێكی چالاكه بۆ خستنه‌ڕووی داخوازی‌و كێشه‌و كۆسپه‌كانی به‌رده‌م كاره‌كته‌ره‌كانی ئابووری‌و ئه‌وانه‌ی له‌و بواره‌دا كاردهكهنو كه‌ناڵێكی په‌یوه‌ندیی ناڕاسته‌خۆی له‌گه‌ڵ دامه‌زراوه حكومییه په‌یوه‌ندیداره‌كاندا ده‌كاته‌وه، له‌هه‌موو ئه‌وانه گرنگتر، گێڕانی رۆڵی چاودێرێكی سه‌ربه‌خۆیه له‌به‌دواداچوونی دهستكهوتو شكست‌و بهرهوپێشچوونهكانو لاسه‌نگییه‌كانی هه‌موو لایه‌نه‌كانی چالاكییه ئابوورییه‌كان.
چه‌ند ئاستی رووماڵكردنی رووداو‌و چالاكییه ئابوورییه هه‌مه‌جۆره‌كان فراوان بێت، هێنده به‌شداری له‌به‌ره‌وپێشبردنی گه‌شه‌ی ئابوورییدا ده‌كه‌ن، ئه‌م رۆڵی میدیایه له‌م ماوه‌یه‌ی دوواییدا به‌ڕوونی ده‌ركه‌وتووه، كاتێك چاپكراوه رۆژنامهگهرییهكان فراوانتر له‌جاران رووماڵی ئه‌و رووداوانه‌ی په‌یوه‌ندیی به‌كاروباری ئابوورییه‌وه هه‌یه ده‌كه‌ن، لایه‌نه باش‌و خراپه‌كانی ده‌رده‌خه‌ن، لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانیش ناچارده‌كه‌ن كه به‌دواداچوونی بۆ بكهنو هه‌ڵوه‌سته‌ی له‌سه‌ر بكه‌ن.
میدیا‌و رووماڵكردنی پرسه ئابوورییه‌كان
له‌و ئامرازانه‌ی میدیا رۆڵی لهئهكتیڤ بوونیدا هه‌بووه‌و په‌یوه‌ندیی به‌هاندانی گه‌شه‌ی ئابوورییه‌وه هه‌یه، چاودێریكردنی كۆڕ‌و سیمینار‌و كۆنگره‌و دیداره ئابوورییه‌كانه، كه كه‌م تازۆر، زۆرێكی كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندنی هه‌رێم له‌م ماوه‌یه‌ی دواییدا رووماڵی هه‌موو ئه‌و چالاكییه ئابوورییانه‌یان كردووه، هه‌رچه‌نده تێبینی زۆر هه‌یه له‌سه‌ر جۆری ئه‌و رووماڵكردنانه، به‌تایبه‌تی كه تائێستا میدیاكانی هه‌رێمی كوردستان، نه‌یانتوانیوه وه‌ك پێویست بێلایه‌نی خۆیان له‌مه‌ڕ خستنه‌ڕووی كێشه‌و رووداو و چالاكییه ئابوورییه‌كان نه‌پاراستووه، ئه‌مه‌ش وایكردووه كه‌ئه‌م میدیایه نه‌توانێ بهههستكردنی قوڵی به‌رپرسیارێتیی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و نیشتمانییه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ پرسه ئابوورییه‌كاندا بكات، له‌به‌رامبه‌ریشدا بوونی ئه‌و هه‌موو كێشه‌و لاسه‌نگییه ئابووری‌و خراپ ئیداره‌دانه‌ی به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌یه كه لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان تائێستا نه‌یانتوانیوه به‌لۆجیكی ئابووری مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ پرسه ئابوورییه‌كاندا بكه‌ن، هه‌وڵه‌كانیان وه‌ك پێویست نه‌بووه بۆ زاڵبوون به‌سه‌ر ئه‌و كێشانه‌ی كه رووبه‌ڕووی ئابووریی كوردستان ده‌بێته‌وه، زۆربه‌ی جار هه‌وڵه‌كانیان نه‌یتوانیووه رووپه‌ری میدیاكان تێپه‌ڕێنێت، هه‌روه‌ها نه‌یانتوانیوه، به‌وردی چاودێریی كه‌ناڵه‌كانی میدیاكان بكه‌ن تاوه‌كو باشتر ئاگاداری ره‌وشی ئابووری ببن‌و، كار بۆ چاره‌سه‌ركرنی ئه‌و كێشانه بكه‌ن كه ده‌خرێنه‌ڕوو.
هه‌ندێك زیاد له‌وه‌ش رۆڵیان گێڕاوه، به‌ڕێكخستنی دیدار‌و مێزگرد كه تێیدا شاره‌زایانی ئابووری‌و پیاوانی كار‌و به‌رپرسه حكومییه‌كان هێناوه‌ته گۆ، بۆ خستنه‌ڕووی راوبۆچوونی خۆیان له‌سه‌ر پرسه ئابوورییه‌كان، ئه‌مه‌ش هه‌نگاوێكی ژیرانه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی میدیا ئه‌و رۆڵه ئاساییه‌ی خۆی تێپه‌ڕێنێ بۆ رۆڵێكی فراوانتر كه بهرپرسیارێتیو نیشتمان په‌روه‌رێتی ئه‌وان ده‌رده‌خات.
میدیا‌و به‌رپرسیارێتی نیشتمانی
لێره‌دا، گرنگی میدیا ده‌رده‌كه‌وێ بۆ گه‌شه‌پێدان به‌هه‌ستی به‌رپرسیارێتی نیشتمانی‌و كۆمه‌ڵایه‌تی لای خوێنهرانو بینهرانو پیاوانی كار‌و دامه‌زراوه‌و به‌رپرسه حكومییه‌كان، به‌بێ ئه‌وه ره‌وتی گه‌شه‌ی ئابووری به‌ره‌وپێش ناچێت‌و ناتوانرێ به‌سه‌ر كۆسپه‌كاندا زاڵبین كه‌ڕووبه‌ڕووی پڕۆسه‌ی ئاوه‌دانكردنه‌وه ده‌بێته‌وه‌و ده‌نگه‌كان به‌شوێنی خۆیان بگه‌یه‌نێت.
زۆر زه‌روره میدیا به بهرپرسیارێتیو راستگۆییه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ پرسه ئابوورییه‌كاندا بكات، ئه‌مه‌ش لای لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان رێزی زیاتریان پێ ده‌به‌خشێت، پابه‌ندبوون به‌و هێڵه تاكه رێگه‌ی سه‌ركه‌وتنه له‌كاتێكدا كه چیدی وروژاندن جێی نابێته‌وه، هه‌روه‌ها له‌ده‌ستدانی بابهتیبوونو بێلایه‌نی حه‌تمه‌ن به‌ره‌و شكستیان دهباتو لای خوێنه‌رانیش متمانه‌یان نامێنێت.