2 – 2و كۆتایی
به‌داخه‌وه زۆری لهبهرههمو ناڕێكی له‌دابه‌ش بوون، به‌تایبه‌تی له‌ناوچه‌یه‌كی جوگرافی ده‌ستنیشان كراودا وه‌ك خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، هێنده‌ی تر دۆخی سهقامگیریو ئاسایشی خستۆته ژێر هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك كه له‌مێژه زه‌نگی مه‌ترسی ئه‌و باره لێی دراوه، چونكه سامانه‌كانی ناوچه‌كه نه‌بۆته مایه‌ی خۆشگوزه‌رانی دانیشتووانی ناوچه‌كه، به‌ڵكو بۆته میكانیزمێك بۆ جێگیربوونی پله‌و پایه‌ی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی‌و دیكتاتۆریه‌ت كه به‌زه‌برو زه‌نگ وه‌ڵامی داواكاریی هاووڵاتیانی خۆی داوه‌ته‌وه.
مه‌ترسیی دیارده‌كان
زۆرێك له‌توێژینه‌وه سیاسیه ئابووری‌و ژینگه‌یه‌كانی ئه‌مڕۆ گه‌یشتوون به‌و ده‌ره‌نجامه راسته‌قینه‌یه‌ی كه‌ڕۆژ به‌ڕۆژ ژینگه‌ی هه‌ساره‌ی زه‌وی رووبه‌ڕووی مه‌ترسییه‌كی نه‌خوازراو ده‌بێته‌وه، به‌مه‌ش گشت لایه‌نه‌كانی ژیانی كۆمه‌ڵگه‌ی مرۆڤایه‌تی رووبه‌ڕووی هه‌ڕه‌شه‌ی سه‌رتاسه‌ریی ده‌بێته‌وه.
دیاره بوونی ئه‌م مه‌ترسیانه‌ش خۆی له‌هه‌ریه‌ك له‌دیارده‌كانی وه‌ك (گۆڕانكارییه ژینگهییو ئاو‌و ههواییهكانو كێشه‌و قه‌یرانی كه‌م ئاویو به‌بیابانی بوون‌و كه‌می خۆراك‌و سه‌رهه‌ڵدانی كێشه‌ی ئاسایشی خۆراك‌و تێكچوونی سیستمی ژینگه‌ی سروشتی‌و روودانی كاره‌ساته سروشتییهكانو كه‌م بوونه‌وه‌ی دهرامهتو سامانه سروشتییهكانو سووتانی رووبه‌ره دارهستانییهكانو سه‌رهه‌ڵدانی تسۆنامیو لافاوو وشكه ساڵی‌و قه‌یرانی كۆچی نێودهوڵهتیو سه‌رهه‌ڵدانی جهنگو زۆربوونی ژماره‌ی دانیشتووان‌و زۆربوونی گه‌شه‌ی شارنشینی له‌سه‌ر حسابی رووبه‌ره كشتوكاڵی‌و سهوزاییهكانو……هتد) ده‌بینێته‌وه.
ئاسایشی نهتهوهییو خۆراك
دیاره بوونی ئه‌م دیاردانه‌ش هه‌ڕه‌شه‌ن بۆ تێكچوونی ئه‌و شارستانیه‌ته‌ی كه‌مرۆڤایه‌تی به‌درێژایی قۆناغه جیاوازه‌كانی مێژوودا هه‌وڵی دروست كردن‌و بنیاتنانی بۆ داوه. بێگومان له‌بوونی ئه‌م دیاردانه‌ی كه‌باسكران مرۆڤ وه‌ك بوونه‌وه‌رێك خودی خۆی خوڵقێنه‌ری ئه‌م دۆخه نه‌خوازراوه‌یه هه‌ر خۆشی باجی ئه‌م ملهوڕیه‌ی خۆی ده‌دات، كه به‌شێوه‌یه‌ك ژیانی خۆی‌و شارستانیهتو نه‌وه‌كانی دواڕۆژ ده‌خاته به‌ر چاره‌نووسێكی نادیاره‌وه.
به‌خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م دۆخه راسته‌قینه‌یه‌ی سه‌ره‌وه ده‌گه‌ین به‌و ده‌ره‌نجامه‌ی كه‌مه‌ترسی ئاسایشی نهتهوهییو خۆراك هێزی بزوێنه‌ری ناسهقامگیریو ناوچه‌كان‌و سه‌رهه‌ڵدانی ناڕهزاییو خۆپیشاندانه‌كانی جیهانی ئه‌مڕۆی عهرهبیو ناوچه‌كانی تری جیهانی ئه‌مڕۆیه به‌تایبه‌تی له‌خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، كه سه‌ره‌نجام شۆڕشی به‌هاری عه‌ره‌بی به‌خۆوه بینی كه‌زۆرێك لههاووڵاتیانو شۆڕشه‌كانی ئه‌م دواییه دروشمی (نان)یان له‌خۆپیشاندانه‌كاندا به‌رزكردبۆوه.
به‌ڕێوه‌بردنی سیاسه‌تی ئابووری
چونكه گۆڕانكاریه ژینگهییو ئاو و هه‌واییه‌كان له‌ڕۆژگاری ئه‌مڕۆماندا هۆكار گه‌لێكن بۆ ده‌ركه‌وتنی ئاماژه سه‌ره‌تاییه‌كانی ئه‌م دۆخه نه‌خوازراوه‌ی ئێستامان، كه‌سه‌ره‌نجام گشت جیهانی بۆ لای خۆی په‌لكێش كردووه‌و بۆته هۆی ناسه‌قامگیری سیاسی‌و ئابووری وڵاتانی خۆرهه‌ڵاتی ناوهڕاستو په‌لهاویشتنی بۆ وڵاتانی تری ئهوروپیو جیهانی. چونكه قوڵكردنه‌وه‌ی ئه‌م دۆخه راسته‌قینه‌ی ئه‌مڕۆی شه‌قامی ناڕه‌زاییه‌كانی جیهان زیاتر په‌یوه‌ستن به‌گۆڕانكارییه ژینگهییو ئاو و ههواییهكانو ئه‌مه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كی راستهوخۆو مه‌ترسیداری هه‌یه بۆ سه‌ر كایه‌كانی سیستمی به‌ڕیوه‌بردنی سیاسی‌و ئابووریی جیهانی ئه‌مڕۆ هه‌یه.
ئاشكرایه جومگه سه‌ره‌كییه‌كانی ئه‌مڕۆی جیهان خۆی له‌به‌ڕیوه‌بردنی گونجاوی سیاسه‌تی ئابوورییانه خۆی ده‌بینێته‌وه كهبزوێنهرو ئاراسته‌كردنی سه‌رجه‌م په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تیه‌كانی جیهانی جیهانگیری ئه‌مڕۆیه، بێگومان هه‌ر ناته‌واوییه‌ك له‌ده‌رامه‌ته سروشتییهكانو ئاسایشی خۆراك كاریگه‌ریی راستهوخۆو مه‌ترسیداری هه‌یه له‌سه‌ر ره‌وشی سیاسی‌و هێزی دهوڵهتو تێكچوون‌و شڵه‌ژانی دۆخی ناوخۆیی‌و ده‌ره‌كی وڵات، چونكه ئاشكرایه به‌ده‌ستهێنانی سهربهخۆییو ئازادی‌و دیموكراسی بۆ گهلو هاووڵاتیان بێ ئابوورییه‌كی پته‌و و پێشكه‌وتوو ته‌نها خهونو خه‌یاڵه.