به‌شی یه‌كه‌م
ئاشكرایه كه مرۆڤ رۆژانه پێویستی به‌جۆره‌ها شمه‌ك هه‌یه كه‌به‌كاریانده‌هێنێت به‌مه‌به‌ستی مانه‌وه‌ی له‌ژیان، له‌زانستی ئابووریدا یه‌كێك له‌دابه‌شبوونه‌كانی شمه‌ك بریتیه له‌شمه‌كی ئازاد‌و شمه‌كی ئابووری، شمه‌كی ئازاد؛ ئه‌و شمه‌كانه ده‌گرێته‌وه كه له‌پێویستی مرۆڤ زیاترن وه‌ك ئاو‌و هه‌واو تیشكی خۆر، به‌م شمه‌كانه ده‌وترێت شمه‌كی ئازاد، چونكه قه‌باره‌ی ئه‌م شمه‌كانه له‌پێویستی مرۆڤ زیاترن، هه‌ربۆیه‌ش نرخیان نییه‌و به‌خۆڕایین، جۆرێكی تر له‌شمه‌ك پێیده‌وترێت شمه‌كی ئابووری؛ كه له‌پێویستییه‌كانی مرۆڤ كه‌مترن‌و سیفه‌تی ده‌گمه‌نیان تیادایه‌و مرۆڤ به‌شداره له‌دروستكردنیان‌و نرخیان هه‌یه له‌بازاڕدا، باسه‌كه‌ی من ده‌رباره‌ی شمه‌كی ئابوورییه وه‌ك خۆراك‌و پۆشاك‌و ئۆتۆمبێل‌و میوه‌و سه‌وزه‌و…هتد.
ئه‌گه‌ر لایه‌نێكی تری ئه‌م شمه‌كانه وه‌ربگرین ده‌كرێن به‌دوو به‌شه‌وه (شمه‌كی گرنگ‌و پێویست (سلع چروریە)، شمه‌كی ناگرنگ (سلع كما‌لیە)) مرۆڤی ساده یاخود كڕیار له‌بازاڕ ئه‌گه‌ر داهاته‌كه‌ی كه‌م‌و دیاریكراو بێت، به‌شێكی زۆر له‌داهاته‌كه‌ی خه‌رج ده‌كات له‌سه‌ر شمه‌كی گرنگ، به‌شمه‌كێك ده‌وترێت گرنگ ئه‌گه‌رهاتو په‌یوه‌ست بێت به‌ژیانی مرۆڤ، ئه‌م جۆره شمه‌كانه، چونكه گرنگن بۆ مانه‌وه‌ی مرۆڤ له‌ژیاندا وه‌ك خۆراك‌و پۆشاك، بۆیه فرۆشیار هه‌ندێكجار بیر له‌وه ده‌كاته‌وه كه‌نرخه‌كه‌ی به‌رزبكاته‌وه به‌مه‌به‌ستی زۆركردنی بڕی داهات‌و قازانجه‌كه‌ی.
ئه‌گه‌ر بێینه‌سه‌ر باسی باش‌و خراپی جۆری شمه‌ك له‌هه‌رێمی كوردستاندا گرنگی خۆی هه‌یه، ئه‌م گرنگییه له‌وه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه كه‌به‌شێكی زۆر له‌م شمه‌كانه گرنگن‌و پێویستن بۆ مانه‌وه‌ی مرۆڤ له‌ژیاندا، بۆیه كڕیار ناچاره بیكرێت، كه‌واته ژیانی مرۆڤ په‌یوه‌سته به‌به‌كارهێنان‌و جۆری ئه‌و شمه‌كانه‌ی كه‌به‌كاریانده‌هێنێت‌و كاریگه‌ریی باش‌و خراپی ده‌بێت له‌سه‌ر ته‌ندروستیی مرۆڤه‌كان‌و كڕیاره‌كان. لێره‌دا شمه‌كه‌كان ده‌كه‌م به دوو به‌شه‌وه:
1-شمه‌كی ده‌ره‌كی: له‌ساڵی 2003وه به‌بڕیارێكی (پول بریمر) حاكمی مه‌ده‌نی ئه‌وكاته‌ی عیراق، بڕیاریدا به‌نه‌هێشتنی باجی گومرگی له‌سه‌ر كاڵا‌و شمه‌كی هاورده بۆ هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌تی‌و عیراق به‌گشتی، ئه‌م بڕیاره بووه‌هۆی كردنه‌وه‌ی ده‌رگای بازاڕی كوردستان به‌ڕووی شمه‌كی هاورده‌ی وڵاتانی ده‌ره‌وه بۆ هه‌رێمی كوردستان، ئه‌م بڕیاره كاریگه‌رییه‌كی دوو لایه‌نه‌ی هه‌بوو له‌سه‌ر ئابووریی كوردستان، لایه‌نه باشه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه كه‌شمه‌كێكی زۆر رژاوه‌ته بازاڕی كوردستان‌و مرۆڤ هه‌ر شمه‌كێكی بوێت ده‌ستی ده‌كه‌وێت به‌نرخێك كه‌متر له‌و نرخه‌ی ئه‌گه‌ر باج دابنرایه له‌سه‌ر ئه‌م شمه‌كانه، به‌جۆرێك ئه‌گه‌ر سه‌یری بازاڕی ئۆتۆمبێل بكه‌یت له‌هه‌رێمی كوردستان، به‌رهه‌می زۆر له‌كۆمپانیا گه‌وره‌كانی ئۆتومبیلی جیهانی ده‌بینیت وه‌ك (تۆیوتا، فۆرد، بیجۆ، رینۆ، نیسان، شیفرولیه، شكۆدا، GMC… هتد)، له‌كاتێكدا بچیته یابان به‌زۆری ئۆتۆمبێلی تۆیۆتا ده‌بینیت، بچیته فه‌ره‌نسا ئۆتۆمبێلی بیجۆ ده‌بینیت، بچیته ئه‌مریكا ئۆتۆمبێلی فۆرد زۆرتر ده‌بینیت. ئه‌م زۆریی ژماره‌و جۆری ئۆتۆمبیلانه هۆكاره سه‌ره‌كییه‌كه‌ی نه‌بوونی باجی پێویسته له‌هێنانی ئه‌م ئۆتۆمبێلانه‌دا، لایه‌نه باشه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه كه‌نرخی ئۆتۆمبیل هه‌رزانه له‌كوردستاندا به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ زۆر وڵاتی جیهاندا، لایه‌نه خراپه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه كه‌ژماره‌یه‌كی یه‌كجار زۆر ئۆتۆمبێل هاورده‌كراوه بۆ كوردستان كه‌بۆته‌هۆی قه‌ره‌باڵغی جاده‌كان‌و زۆربوونی كێشه‌ی هاتوچۆو گیانله‌ده‌ستدانی سه‌دان كه‌س به‌هۆی كاره‌ساتی هاتوچۆوه.
ئه‌گه‌ر زیاتر باسی شمه‌كی هاورده بكه‌ین ده‌بینین كه‌چه‌نده‌ها كێشه‌ی تری ئابووری‌و كۆمه‌ڵایه‌تی‌و ته‌ندروستی له‌گه‌ڵ خۆیداهێناوه له‌وانه؛ نه‌هێشتنی باج‌و كردنه‌وه‌ی ده‌رگای خاڵه سنوورییه‌كان به‌ڕووی شمه‌كی هاورده‌دا، بۆته‌هۆی داخستنی سه‌دان كارگه‌ی بلۆك‌و كاشی‌و مه‌ڕمه‌ڕو… هتد كه له‌كوردستاندا دانرابوون، چونكه ئه‌م كارگانه ناتوانن كێبڕكێی كارگه گه‌وره‌كانی چین‌و توركیا‌و ئێران‌و سوریا بكه‌ن، كه‌ئه‌مه‌ش بۆته‌هۆی زۆربوونی دیارده‌ی بێكاریی له‌هه‌رێمی كوردستاندا كه‌كێشه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و ئابوورییه له‌هه‌مانكاتدا، بۆ نموونه كراسێكی پیاوان له‌بازاڕی مزگه‌وتی گه‌وره‌ی سلێمانی ده‌فرۆشرێت به 2000 دیناری چاپی عیراقی، مرۆڤ یاخود كڕیار ده‌بێت ئه‌و پرسیاره له‌خۆی بكات كه‌ئایا ئه‌و كراسه تێچوونه‌كه‌ی چه‌نده، كرێی گواستنه‌وه‌ی كراسێك له‌چینه‌وه بۆ كوردستان چه‌نده‌و بڕی قازانجه‌كه‌ی له‌و كراسه چه‌نده