نه‌خشه‌ی به‌هاری عهرهبیو سه‌ركه‌وتنی شۆڕش‌و راپه‌ڕینه‌كان له‌هه‌ر هه‌وڵاتێكدا په‌یوه‌ندییه‌كی پێچه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵ داهاتی نه‌وتی وڵاته‌كه‌دا هه‌یه. ته‌نها له‌و وڵاتانه‌دا كه له‌رووی سامانی نه‌وتییه‌وه هه‌ژارن شۆڕشه‌كانی به‌هاری عه‌ڕه‌بی سهركهوتنو به پێچه‌وانه‌وه‌ش له وڵاته نه‌وتییه‌كاندا رژێمه‌كان له‌رێگای به‌كارهێنانی هێزه‌وه هه‌ره‌سیان به جوڵانه‌وه ناره‌زایه‌تییه‌كان هێنا.
پرسیارێكی گرنگ ئه‌وه‌یه نه‌وت چ نه‌خشێكی هه‌بوو له‌وه‌ی له هه‌ندێك وڵات‌دا سوپا و پۆلیس بتوانن سهرههڵدانو ناره‌زایه‌تییه‌كان سه‌ركوت بكه‌ن، به‌ڵام له‌هه‌ندێك وڵاتی تردا فه‌شه‌ل بێنن؟ بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌و پرسیاره چوار رژێمی عه‌ره‌بی به‌نمونه دێنینه‌وه‌و تیشك ده‌خه‌ینه سه‌ر بڕی ئه‌و بودجه‌یه‌ی كه هه‌ر رژێمێك له‌سه‌روبه‌ندی به‌هاری عه‌ره‌بیدا بۆ هێزه سه‌ربازییه‌كانییان ته‌رخانكردبوو. چوار رژێمهكهش سعودییه، عومان، تونس‌و میسرن.
بایه‌خی ئه‌و چوار رژێمه بۆ تێگه‌ییشتن له هاوكێشه‌ی نه‌وت و به‌هاری عه‌ره‌بی له‌وه‌دایه: یه‌كه‌م، سه‌عودییه و عومان دوو له ده‌وڵه‌مه‌ندترین وڵاته نه‌وتییه‌كانی عه‌ره‌بن، به‌ڵام تونس و میسر دوو له هه‌ژارترین وڵاتن له‌رووی نه‌وته‌وه. دووه‌م، رژێمه‌كانی سه‌عودییه و عومان به‌ئاسانی توانییان جوڵانه‌وه‌ی ناره‌زایه‌تی وڵاته‌كانییان سه‌ركوت بكه‌ن، به‌ڵام رژێمه‌كانی تونس‌و میسر به‌ئاسانی له‌به‌رده‌م خۆپیشاندانه جه‌ماوه‌رییه‌كاندا هه‌ره‌سییان هێنا.
سێیه‌م، له سعودییه و عومان سوپا رۆڵی سه‌ره‌كی هه‌بوو له زوو خامۆشكردنه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان، به‌ڵام له تونس‌و میسر سوپا له سه‌ركه‌وتنی شۆڕشه‌كانی ئه‌و دوو وڵاته‌دا هاوكاربوو.
بڕی ئه‌و بودجه‌یه‌ی كه هه‌ر وڵاتێك بۆ هێزه سه‌ربازییه‌كانی ته‌رخانكردووه جیاوازییه‌كی بنه‌ڕه‌تی تری نێوان دوو وڵاته نهوتییهكهو نانهوتییهكهیه. به‌گوێره‌ی رێكخراوی بانكی نێوده‌وڵه‌تی له‌ساڵی ٢٠١٠ دا خه‌رجی سه‌ربازی سه‌عودییه ١٠% و هی عومانیش نزیك به ٠٩%ی كۆی داهاتی وڵات بوو، له‌كاتێكدا خه‌رجی سه‌ربازی تونس له‌هه‌مان ساڵدا كه‌مێك له‌سه‌رووی ٠١% و هی میسریش ٠٢% بوو.
له‌یه‌كه‌م نیگادا ئه‌وه ده‌رده‌كه‌وێت كه خه‌رجی سه‌ربازی هه‌ر یه‌ك له سعودییه و عومان نزیك به ده هێنده‌ی خه‌رجی سه‌ربازی تونس‌و پێنج هێنده‌ی خه‌رجی سه‌ربازی میسره. به‌ڵام ئه‌م به‌راورده جیاوازی راسته‌قینه‌ی نێوان خه‌رجی سه‌ربازی ئه‌و وڵاتانه ده‌رناخات. بۆ ده‌سكه‌وتنی وێنه‌یه‌كی راسته‌قینه پێویسته كۆی داهاتی وڵاته‌كان بخه‌ینه پێشچاو. به‌گوێره‌ی داتاكانی بانكی نێوده‌وڵه‌تی كۆی داهاتی سعودییه له ٢٠١٠ دا ٤٥١ ملیار؛ عومان ٦٠ ملیار؛ میسر ٢١٨ ملیار و تونس ٤٤ ملیار دۆلار بووه. به‌واتایه‌كی تر، كۆی داهاتی سعودییه دوو هێنده‌ی میسر و ١٠ هێنده‌ی تونس بووه، كۆی داهاتی عومانیش نزیك به چواریه‌كی داهاتی میسر و هێنده‌و نیوی داهاتی تونسه.
ئه‌گه‌ر ئه‌و دوو وێنه‌یه‌ی سه‌ره‌وه بخه‌ینه ته‌ك یه‌ك ئه‌وه‌مان بۆ ده‌رده‌كه‌وێت كه له ٢٠١٠دا خه‌رجی سه‌ربازی سعودییه ١٠٠ هێنده‌ی تونس‌و ١٠قاتی میسر بووه، خه‌رجی سه‌ربازی عومانیش نزیك به ١٥ هێنده‌ی تونس‌و هێنده‌و نیوی داهاتی میسربووه.
رێژه‌ی دانیشتیوان فاكته‌رێكی تره كه جیاوازی خه‌رجی سه‌ربازی نێوان دوو وڵاته نه‌وتیه‌كه و نانهوتیهكه زه‌قتر ده‌كاته‌وه. دانیشتوانی سعودیه به ٢٦ ملیۆن كهسو هی عومانیش به ٣ ملیۆن مه‌زه‌نده ده‌كرێت، به‌ڵام دانیشتوانی میسر ٨٠ ملیۆن‌و هی تونسیش ١٠ ملیۆنه. به‌مجۆره، له ٢٠١٠دا خه‌رجی سه‌ربازی به‌رامبه‌ر هه‌ر تاكێكی سعودی‌و عومانی زیاتر له ٣٠ هێنده‌ی هه‌ر تاكێكی تونسیو میسری بووه. ئه‌مه‌ش نهێنیه‌كی بنه‌ره‌تی شكستی به‌هاری عه‌ره‌بییه له وڵاته نهوتییهكانو سه‌ركه‌وتنیشی له وڵاته نانه‌وتییه‌كاندا.
ده‌كرێت دوو ده‌ره‌نجامی گرنگ له‌و داتایانه‌ی سه‌ره‌وه‌دا ههلبهێنجرێن. یه‌كه‌م، بوونی نه‌وتێكی زۆرده‌ستی رژێمه‌كان بۆ دابینكردنی بودجه‌یه‌كی گه‌وره‌تر بۆ خه‌رجی سه‌ربازی ئاوه‌ڵاتر ده‌كات. دووه‌م، ته‌رخانكردنی بودجه‌ی گه‌وره بۆ پۆلیس‌و سوپا توانای رژێمه‌كان بۆ كڕینی وه‌لای ئه‌و هێزانه زیاتردهكاتو سه‌ره‌نجام پۆلیس‌و سوپالهوڵاته نه‌وتییه‌كاندا توانا و ئاماده‌ییان بۆ پاراستنی رژێمهكانوسهركوتكردنی خه‌ڵكی ناڕازییلههی وڵاته نا