كۆی به‌رهه‌می خۆماڵی (GDP) زیاتر وه به شێوه‌یه‌كی فراوان به‌كاردێ بۆ پێوانی گه‌شه‌و حاڵی ئابوری، كه ئه‌مه‌ش به‌های بازاڕی هه‌مو كاڵاكان و خزمه‌ت گوزاریه ئابوریه‌كان له خۆ ئه‌گرێ له‌كاتێكی دیاری كراودا.
به‌شی زۆری كۆی به‌رهه‌می خۆماڵی ئه‌م بهرههمو خزمه‌تگوزارییانه ده‌گرێته‌وه كه به‌رهه‌م هاتون به به‌كارهێنانی تایبه‌تی/یان خصوصی(private) وه نیشته‌جێ بون (سكن) كه به (1/3 ) ی كۆی به‌رهه‌می خۆماڵی ئه‌ژمار ئه‌كرێ، وه خزمه‌تگوزاریه‌كان و سه‌رمایه گوزاری كردن به دوه‌م به‌ش دائه‌نرێ له (GDP) كه به (1/ 4 ) دائه‌نرێ، ئه‌مجار سه‌رمایه‌گوزاری بازرگانی كه (1/ 8) دا ئه‌نرێ، وه هه‌روه‌ها هه‌نارده‌كردنی زیاتر له هاورده‌كردن. بۆ هه‌مو كاڵا‌و خزمه‌تگوزاریه‌كان گۆڕینه‌وه ئه‌نجام ئه‌درێ كه له‌سه‌ر پێدان و (Payment) داهات (income ) وه‌ستاوه، كه ئه‌مه‌ش مانای وایه كۆی به‌رهه‌می خۆماڵی ئه‌توانرێ به‌داهات دخل(income ) یش بپێورێ كه دابه‌ش ئه‌بێ به‌سه‌ر ده‌ست كه‌وت له رێی:
1) كرێ ، موچه وه داهاتی تر كه 57% پێك ئه‌هێنێ.
2) سودی كۆمپانیاكان و بازرگانی و كاسبی كه 19% پێك دێنێ
3) زه‌ریبه‌ی به‌رهه‌م هێنانی كاڵاكان كه 11% پێك دێنێ
4) به‌كاربردن (استهلاك) 13% .
لێره‌دا گه‌لێ هۆكار هه‌یه كه كاریگه‌ریان له‌سه‌ر كۆی به‌رهه‌می ناوخۆ هه‌یه كه له وڵاتێكه‌وه بۆ وڵاتێكی تر وه هه‌روه‌ها له كاتێكه‌وه بۆ كاتێكی تر ئه‌گۆڕێ، بۆ نمونه جۆر‌و چۆنیه‌تی كاڵاكان، پێشكه‌وتنی زانستی و تكنولۆجی و پێویستی بازاڕ و ژیان له‌گه‌ڵی تا گۆڕانی به‌رده‌وامی به‌سه‌را دێ، ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ له بازاڕدا هه‌یه پێش(10) ساڵ نه‌بوه وه‌كو ئای پاد وه ئای فۆن. به‌رزبونه‌وه‌ی توانا‌و ئاستی به‌رهه‌می ناوخۆی هه‌ر وڵات و میلله‌تێ په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆی هه‌یه به ئاڕاسته‌ی سیاسه‌ت و سستمی ئابوری كه پیاده ئه‌كرێ، ئه‌مجار لایه‌نی یان عواملی فه‌رهه‌نگی، شارستانی وه كۆمه‌ڵایه‌تی رۆڵی دیاریان له ئابوری دا، كه له وتاره‌كانی رابردودا باسمان كردون.
ئه‌وه‌ی كه په‌یوه‌ندی به حاڵی ئابوری خۆمانه‌وه هه‌یه، ئه‌گه‌ر وه‌ك له‌سه‌ره‌وه ئاماژه‌ی پێ كرا كۆی به‌رهه‌می ناوخۆ پێوانه بێ بۆ گه‌شه ئه‌وا ئێمه له حاڵێكا راوه‌ستاوین كه‌پێویسته به جددی بیری لێ بكه‌ینه‌وه و بپرسین چی بكه‌ین وه له كوێ وه ده‌ست پێ بكه‌ین؟ .
بۆ وه‌ڵامی ئه‌مه ئه‌بێ هه‌موان به‌شدار بن چونكه په‌یوه‌ندی به هه‌موانه‌وه هه‌یه هه‌ر له تاكه‌وه تا گروپه‌كان و كۆی كۆمه‌ڵگا به گشتی.