لەگەڵا گەشەسەندنی هەمووجۆرەكانی پیشەسازی لە وڵاتانی رۆژئاواو پاشان زیادبوونی وڵاتانی پیشەسازی تر لەدنیادا،كە بەر لە چەند 10 ساڵێك بەشێك بوون لەوڵاتانی دواكەوتووی ئابوریو پیشەسازی، بە تایبەتلە رۆژهەڵاتی ئاسیاو ئەمریكای لاتینی، بۆ نموونە كۆریاو چین و برازیل ئەرجەنتینو چەندەهاوڵاتی تر، كە ئێستا بە خێرایی بەرەو دنیای پیشەسازی ئەچنو توانای چونە ناوەوەی بازاڕەكانیجیهانیان هەیە. لە ڕووی كێ بڕكێوە دیسان بۆ نمونە چینو ئەمجار هندستانیش وای كردووەكەڕۆژانە وزەیەكی زیاتر لەسەر گۆی زەوی بەكار بێ بۆ بەرهەمهێنان. ئەمەش هۆكارێكی سەرەكیەبۆ زیاتر بەرهەم هێنانو دەرچوونی (CO2) كە كاریگەری راستەوخۆی هەیەلەسەر مناخ و ژینگەی گەردون.
هەر بیردۆزێكی ئابووریپەیوەندی بە فاكتەرەكانی كۆمەڵگا، ژینگە، تكنولۆجی، بازاڕ بە كاڵاو كارو بەكاربەرەوە،هەتا فەرهەنگو شارستانیەوە هەیە. بۆ ئەوەی ئابوری سەوز و پایەدار بێ واتە تەن دروستبێ، ئەبێ هاوسەنگی پارێزراو بێ لەنێو هەموو ئەم فاكتەرانەی پەیوەندیان بە گەشەی ئابوریەوەهەیە. ئێستا لە رۆژئاوا بەفراوانی باس لە ئابوری سەوزو پایەدار ئەكرێو لە هەموو ئاستەكانلە سیاسی، ئابوری، ئەكادیمیو كاری شرۆڤەو لێ كۆڵینەوەی لەسەر ئەكرێ و باس ئەكرێ.
لەسەر شرۆڤەو پێناسەی(ئابوری سەوز چی یە(Herman daly) ئەڵێت: ئابوری سەوز ئابوریەكەكە ئەبێ چاو لەرووەك بكا، بۆ نموونە رووەك بە نودرەت (شاژ) كەرەسەی خاك بەكاردێنێ بۆوەرگرتنی وزەی زۆری خۆرو بەباشی خولی كەرەسەكان بەكاردێنێ بۆ ئەنجامدانی كرداری ڕۆشنەپێكهاتن،مرۆڤ ناتوانێ كرداری رۆشنەپێكهاتن دروست بكات بەڵام ئەتوانێ چاوی لێ بكات، بەڵام هەرلە سەرەتای شۆڕشی پیشەسازیەوە ئابوری لەسەر كانزاكانی زەوی و سوتەمەنیەكان و لەسەربەهای ژینگە دروست بووە، واتە بە پێچەوانەی كرداری رووەك بووە.
هێرمان بە رەخنە لەگەشەی ئابوری جیهانی تازە ئەڵێ: لەجیاتی ئابوری سەوز كە لەسەر بنەمای پاراستنی ژینگەودادپەروەریو رەوشت دروست بووبێ، لەسەر بنەمای پەیداكردنو زۆربوونی دۆلاری سەوز دروستبووە.
لە هاوكێشەی سەوزی ئابوریودۆلاری سەوزدا ئەم راستیە بەرچاو ئەكەوێ، تا سەوزی ئابووری لەسەر ژیانو ژینگەو تەندروستیهەر شوێنو وڵاتێ بێت، ئەوا سەوزی دۆلار زیاتر ئەبێ. بۆ ئەوەی ئەم حاڵەتە ناتەندروستەراست بكرێتەوە پێویستمان بە ئابوریەكی پایەداری ئاراستەكراو و كۆنترۆڵا كراو هەیە بەلەبەرچاوگرتنی ئازادی و هەلی یەكسان لە كارو بەرهەم و داهێناناو لەبازاڕدا، تا بتوانینژیان و ژینگەو دادپەروەریو ئازادی بۆنەوەكانمان فەراهەم بكەین، ئەو كات هەم ئابوریسەوز ئەبێ هەم ژیان و سروشت.
سەرچاوە: (www.energybulletin.com)