گه‌نده‌ڵی ئابوری بریتییه له‌و ههڵسو كه‌وته‌ی كارمه‌ندی گشتی دهیگرێتهبهرو ده‌بێته هۆی زیانگه‌یاندن به په‌یكه‌ری ئابوری وڵات، به‌هۆی بهزایهدانی سامانی ئابوری وڵات، یان زیادكردنی كه‌موكوڕی له‌سه‌ر بودجه‌ی گشتی، یان كه‌مكردنه‌وه‌ی توانای ڕاپه‌ڕاندنی ئه‌ركه ئابورییه‌كان، یان خراپ دابه‌شكردنی سامانی ئابوری، به‌مه‌به‌ستی به‌ده‌ستهێنانی سودو به‌رژوه‌ندی تایبهتیو كه‌سی، دارایی بێـت یان نا، به‌هۆی كهلو په‌له‌وه یان به‌هۆی پاره‌ی نه‌ختینه‌وه له‌سه‌ر حسابی به‌رژوه‌ندی گشتی.
هۆكاره‌كانی گه‌نده‌ڵی ئابوری
هۆكاره‌كانی سه‌رهه‌ڵدانی گه‌نده‌ڵی ئابوری له وڵاتێكه‌وه بۆ وڵاتێكی تر جیاوازن، به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له وڵاتانی تازه پێگه‌یشتوو یان ئه‌و وڵاتانه‌ی به بازدانێكی ئابوری‌دا تێپهڕدهبنو بارودۆخی سیاسی‌و ئابورییان به گۆڕان‌و گه‌شه‌دا ده‌ڕوات (وه‌ك هه‌رێمی كوردستان) هۆكاره‌كان نزیكن له‌یه‌ك، سه‌ره‌ڕای بوونی چه‌ند هۆكارێكی لاوه‌كی، له‌خواره‌وه گرنگترین ئه‌و هۆكارانه‌ی ده‌بنه هۆی سهرههڵدانو بڵاوبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی ئابوری ئاماژه پێده‌ده‌ین:
1ـ ههژاریو فراوانبوونی كه‌لێنی نێوان دهوڵهمهندانو هه‌ژاران. به‌تایبه‌ت كاتێك كارمه‌ندی گشتی مووچه‌كه‌ی به‌شی پێداویستییه سه‌ره‌كییه‌كانی ژیانی ناكات‌و حكومه‌تیش نه‌توانێت پێداویستییه‌كانی بۆ دابینبكات، بارودۆخێكی له‌و جۆره زه‌وییه‌كی به‌پیته بۆ نه‌شونماكردنی گهندهڵیو ڕه‌گداكوتانی.
2ـ كه‌می موچه‌ی كارمه‌ندانی كه‌رتی گشتی(حكومه‌ت) به به‌راورد به كه‌رتی تایبه‌ت. كاتێك هاوڵاتی مووچه‌یه‌ك وه‌رناگرێت له ئاست پێداویستییه‌كانیدا بێت؛ ئه‌وا هێندێكجار ناچارده‌بێت بۆ پڕكردنه‌وی پێداویستییه‌كانی په‌نا به‌رێته‌به‌ر كۆكردنه‌وه‌ی به‌رتیل به‌سودوه‌رگرتن له پۆسته‌كه‌ی، به‌تایبه‌ت كاتێك ده‌زانن له ئه‌گه‌ری ئاشكرابوونیشدا كه‌م له‌سه‌ریان ده‌كه‌وێت.
3ـ لاوازی سه‌روه‌ری یاسا: جێبه‌جێكردنی یاسا به‌سه‌ر هێندێكو جێبه‌جێنه‌كردنی به‌سه‌ر هێندێكی تردا به‌یه‌كێك له هۆكاره‌كانی گه‌نده‌ڵی ئابوری دێته ئه‌ژمار، له هێندێك حاڵه‌تدا ئه‌و ده‌زگایانه‌ی پێویسته یاسا بپارێزن‌و كاربكه‌ن بۆ سه‌روه‌ربوونی خۆیان یاساكان پێشێل ده‌كه‌ن.
4ـ لاوازی ده‌زگای دادوهریو خاویو هێواشی له ڕاپه‌ڕاندنی كردار‌و ئه‌ركه‌كانیدا: له‌مباره‌یه‌وه هێندێكجار به‌بێ به‌شداریی چالاكانه‌ی خه‌ڵكی یاساكان ده‌رده‌كرێن له‌به‌رژه‌وه‌ندی توێژ‌و چینێكی ده‌ستڕۆیشتوو، ته‌نانه‌ت ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكاری ده‌ست ده‌خاته ناو دانان‌و لابردنی دادوهرهكانو دیاریكردنی موچه‌و ئیمتیاز بۆیان به‌مه‌به‌ستی پاراستنی گه‌نده‌ڵكاران‌و كاكردن له بهرژوهندییاندا.
5ـ تێكه‌ڵكردنی شه‌رعییه‌تی حكومیی به شه‌رعییه‌تی كهسو حزب‌و بنه‌ماڵه، به‌جۆرێك به‌هۆی خزمخزمێنهو حزبایه‌تییه‌وه زۆرینه‌ی پله باڵا‌و پۆسته گرنگه‌كان له‌لایه‌ن خه‌ڵكانێكی تایبه‌ته‌وه له‌سه‌ر بنه‌مای جوگرافی یان حزبی یان خێڵه‌كی پڕدهكرێنهوهو لێره‌دا دۆخێك دێته ئاراوه كه خه‌ڵكی به ئاسانی نه‌توانێت ئه‌وه جیابكاته‌وه: كامه به‌رژوه‌ندی گشتی‌و كامه به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تییه؟
6ـ ناكارایی دامهزراوهكاتی تایبه‌ت به لێپرسینه‌وه: له‌و وڵاتانه‌ی گه‌نده‌ڵی بڵاوده‌بێته‌وه لاوازییه‌كی زۆر له دامه‌زراوه‌كانی تایبه‌ت به لێپرسینه‌وه ده‌بینین، ئه‌مه له حاڵێكدا ئه‌گه‌ر ئه‌و دامه‌زراوانه بوونیان هه‌بێت، پاشان ده‌بێت بیهێنینه پێشچاوی خۆمان بارودۆخ چۆن بێت كاتێك هیچ ده‌زگایه‌ك بۆ لێپرسینه‌وه له وڵات‌دا بوونی نه‌بێت؟ هه‌روه‌ها لاوازی كاری ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی له چاودێری كاره‌كانی حكومه‌ت یه‌كێكیتره له هۆكاره‌كان.
8ـ لاوازی ئیراده‌ی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی لای سه‌ركرده سیاسییه‌كانی وڵات. ئه‌وه‌ش به‌هۆی نه‌گرتنه‌به‌ری هیچ ڕێوشوێنێك ڕاسته‌قینه‌ی خۆپارێزی یان سزادان به‌رانبه‌ر گه‌نده‌ڵكاران به‌هۆی تێوه‌گلانی خۆیان یان دهورووبهرهكهیان له گه‌نده‌ڵییه‌وه.
9ـ بڵاوبوونه‌وه‌ی بێكاری: بێكاری به یه‌كێك له‌و هۆكاره به‌ربڵاوانه دێته