گەر بە هەڵەدا نەچوبم زۆرمان گۆیمان لەم دەستەواژەیە بوە بە تایبەت ئەوانەمان كە پینج شەش ساڵیكی قوتابخانەمان بە ڕێكردبێ( كێ تێنەگەشتوە با دەست هەڵبڕێ) ڕەنگە یادەوەریەكی پڕلەزەتیش بیت كە ئیستا یادی ئەوتەمەنە ناسكو بێخەوشە بكەینەوە ،كاتیك مامۆستا لە دەرس شەرح كردن ئەبوەوە ئەیوت كێ تێنەگەشتوە دەست هەڵبڕێ، واڕێئەكەوت هەندێجار كەس دەستی هەڵنەئەبڕی ئەوكات مامۆستا ئەیوت كێ تێگەشتوە با دەست هەڵبڕێ دیسانەوە دەستی بەرزی نە ئەدی بۆیە زۆر دسۆزانەو باوكانە لە نوكەوە تێهەڵئەچوەوە دوبارە و سێبارەی ئە كردەوە ئەمە جاران كە بن دەست بوین !!!!!!!!!!
بەڵام ئێستا كە خاوەنی حكومەتی خۆمانین بێچاوێنی بێت ئاۆادی عەیارە بیستو چوارەو لە دیموكراسیدا غەرق بووین غەۆەتەو ڕۆژنامە لە ژماردن نایەن كەناڵی میدیایی و ئیعلامی تە نگی بە ڕادیۆو تی ڤی هەڵچنیوە ، ڕەخنەش مەوج ئەداتەوە ئەگەر تەرازویەك هەبوایە بۆ كێشانی ڕخنەوگلەیی وا پێئەچێتا ئیستا زیاد لە هەزار تۆن ڕەخنە گیرابیت بەڵام گۆیمان لە یەك كیلۆ وەڵام نەبوە .
جانازانم ئەوانەی ڕەخنەلێگیراون خۆشیان لە غەزەتەی ئەم دەڤەرە نایت ، یان لەبەر لۆمۆندی فەرەنسی تایمسی ئینگلیزی نایان پەرژێ غەزەتەی خۆماڵی وەخوێنن ، هەروەها حەزیان لە هەراهەرای ڕادیۆو تی ڤی خۆمان نیە ، تەنها دوای سەعات دووی شەو بۆ ئیشتها چەند دەقیقەیەك گەر مناڵ بهێڵت سەیری یەك دوو كەناڵی پەمەیی ڕنگ ئە كەن ، خوا پیم نەگرێت ئەلێن بۆ زاخاو وحوكمی چاو باشە ، ئەگینا با غەیبەتی كەس نەكەین ، هەربەندەی ڕۆمی لە ژمارە 342 ی ڕۆژی 11/9 ی ئەم ساڵداو لە ڕۆژنامەی ئاوینەدا لە ژێر ناونیشانی (پەروەردەی سلێمانی ڕۆژتان باش )دا گلەییەكی دۆستانەم ئاڕاستەی وەزارەتی پەروەردە كرد، بەڵا كەس دەستی هەڵنەبڕی ، نە ئەوانەی تێگەشتون نە ئەوانەی تێنەگەشتون . بڵێی وابێت ، دەست بەدوعام من هەڵبم . ئەی بۆ وەڵام نیە ؟ گریمان ڕەخنەكە نابەجێیە یا من زیادە رَۆیم كردوە پێم لە بەڕەكەی خۆم زیاتر ڕاكێشاوە ، هیچ نەبوایە ڕەحمەتێكتان بۆ ئەو مامۆستا كۆچككردوانە بناردایە كە ناویان بە باش هاتبوو، خۆ ئەوەیان هیچی تێنەئەچوو بۆیە بە نیازم ئەگەر زانیم كەس تینەگەشتوە ئەچم بۆ لای مودیر بۆ شكات